Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ فروردین ۱۶, جمعه

تەنیا سێ حیزبی رۆژهەڵاتی کوردستان بەشداریی مەراسیمی یادی پەژاک لە قەندیل دەکەن


تەنیا سێ حیزبی رۆژهەڵاتی کوردستان بەشداریی مەراسیمی یادی پەژاک لە قەندیل دەکەن

لە مەراسیمێکدا کە بۆ یادی دامەرزدانی پەژاک لە قەندیل بەرێوەچوو، تەنیا سێ حیزبی رۆژهەڵاتی کوردستان،
رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران کۆمەڵە، پارتی ئازادیی کوردستان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بەشدارییان لەو یادەدا کرد.

 ئه‌ندامێكی‌ كۆردیناسیۆنی‌ پارتی‌ ژیانی‌ ئازادی‌ كوردستان "په‌ژاك" رایگه‌یاند، كاتی‌ ئه‌وه‌ هاتووه‌ حزب و لایه‌نه‌ ساسییه‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان كۆببنه‌وه‌و هه‌ڵوێستێكی‌ هاوبه‌ش بهێننه‌ ئاراوه‌.
رێزان جاوید، ئه‌ندامی‌ كۆردیناسیۆنی پارتی‌ ژیانی‌ ئازادی‌ كوردستان "په‌ژاك"، له‌ ئاهه‌نگێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ بناری‌ چیای‌ قه‌ندیل به‌ بۆنه‌ی‌ ساڵیادی‌ دامه‌زراندنی‌ پارته‌كه‌یان و له‌دایكبوونی‌ ئۆجه‌لانه‌وه‌ رێكیانخستبوو، رایگه‌یاند، كاتی‌ ئه‌وه‌ هاتووه‌ حزبه‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كۆببنه‌وه‌ و هه‌ڵوێستێكی‌ هاوبه‌ش دروست بكه‌ن.
رێزان جاوید راشیگه‌یاند، ئێران تاكه‌ ده‌وڵه‌تێكه‌ كه‌ له‌ ئاستێكی‌ به‌رزدا پێداگیری‌ له‌سه‌ر زه‌وتكردنی‌ مافه‌كانی‌ گه‌لی‌ كورد ده‌كات و به‌ گرتن و زیندان و سێداره‌ وه‌ڵامی‌ تێكۆشه‌رانی‌ مافی‌ ره‌وای‌ كورد ده‌داته‌وه‌.
 وتیشی‌: قه‌ده‌غه‌كردنی نه‌ورۆز و ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌كی زۆری رۆژنامه‌نووس و رۆشنبیر و چالاكانی مه‌ده‌نی كورد له‌ ئێران سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌ن.
ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ كۆردیناسیۆنی‌ په‌ژاك ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، له‌ ئێستادا ده‌رفه‌تێكی‌ له‌بار هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ لێك تێگه‌شتن و هه‌ڵوێستێكی‌ هاوبه‌ش له‌نێوان حزبه‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان بێته‌ ئاراوه‌.
هاوکات رێزان جاوید : کاتی کۆبوونه‌وه‌ی پارت و لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵات هاتووه‌
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی و هاوکات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له‌دایکبوونی رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالان، له‌ بناری قه‌ندیل و له‌ نزیک گوندی قه‌ڵاتوکان ئاهه‌نگێکی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجام ده‌دا .
له‌ وتاری سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌که‌دا که‌ له‌لایه‌ن رێزان جاوید کۆردیناسیۆنی PJAK ه‌وه‌ پێشکه‌ش کرا سه‌رنج راکێشرایه‌ سه‌ر ره‌وشی ئێستای کوردستان و هاوکات ئاماژه‌ی به‌ رۆڵی پارت و لایه‌نه‌کانی باشوری کوردستان کرد و به‌تایبه‌تیش هیوای چاکبوونه‌وه‌ و زوو گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سکرتێری گشتی YNK و سه‌رۆک کۆماری ئێراق ( جه‌لال تاڵه‌بانی ) خواست .
له‌ گۆڕه‌پانی ئاهه‌نگه‌که‌دا به‌ ده‌یان وێنه‌ و پۆسته‌ری رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالان و ئاڵای PJAK و کوردستان و چه‌ند وێنه‌یه‌کی ( فه‌رزاد که‌مانگه‌ر ) و (4) هاوه‌ڵه‌که‌ی و وێنه‌ی قوربانییانی کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ی پاریس و ده‌یان وێنه‌ی گیانبه‌ختکردوانی ئه‌و پارته‌ هه‌ڵواسراون و سه‌کۆی ئاهه‌نگه‌که‌ش به‌ ره‌نگه‌کانی ( سه‌وز ــ سور ــ زه‌رد ) رازێندراونه‌ته‌وه‌ .
ئاهه‌نگه‌که‌ به‌ خوله‌کێک رێزلێنان ده‌ستی پێکرد و پاشان ( رێزان جاوید ) ئه‌ندامی کۆردیناسیۆنی PJAK وتارێکی پێشکه‌ش کرد و له‌ وتاره‌که‌یدا بانگه‌وازی له‌سه‌رجه‌م پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی کوردستان کرد که‌ هه‌نگاو بۆ به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بنێن و رایشیگه‌یاند که‌ ئه‌وان وه‌کو PAJK ئاماده‌ن بۆ جێبه‌جێکردنی هه‌ر ئه‌رکێک که‌ بکه‌وێته‌ سه‌ر شانیان .
rojikurd

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر