Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ فروردین ۲۷, سه‌شنبه

ئەوەی سەیری ئەم هەواڵەی سایتی (بولتن نیوز)ی ئیتڵاعاتی ئێران بکات یەکسەر بۆی دەردەکەوێت کە بۆچی نەوشیروان مستەفای پەنجە خوێناویی شەری ناوخۆ و سەلاحولدینی سیخوڕی ئێران لەم کاتەدا بۆ دژایەتی سەرۆک بارزانی یەکیان گرتووە.

ئیتڵاعات لە ڕێگەی ئەم پەیامەوە بەو دوو خیانەتکارەی گوتووە کە دەبی بە هەر نرخێک بێت ڕێگە لەوە بگرن جاریکی دیکە بارزانی ببێتەوە سەرۆکی هەرێم، چونکە بارزانی ئامانجە گەورەی ئەوتۆی هەیە کە دەبنە مەترسی بۆ ئایندەی داگیرکەرانی هەرچوارپارچەی کوردستان.
ئیتڵاعات لە پەیامەکەیدا کە بەئاشکرا لەم ڕاپۆرتە هەواڵەدا بۆ نەوە و سەلاحە ناردوە پێیان دەڵێ دەبێ ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە و کاندیدتان بۆ سەرۆکایەتی هەرێم هەبێت، هەڵبەت ئێتڵاعات زۆر حەز دەکات یەکێک لە موچەخۆرەکانی ببێتە سەرۆکی هەرێم. بەڵام لەبیریان چووە بارزانی ئیتر هەر سەرۆکی هەرێمی کوردستان نییە، ئەو سەرکردە و پیشمەرگەیەکە کە بۆتە داینەمۆی ڕزگاری و ئازادیخوازی و هەڵگری ئاڵای سەربەخۆیی، بۆیە هەموو ڕۆڵەیەکی دڵسۆزی ئەم میللەتە پشتیوانی بارزانین و ئیتڵاعاتی ئێران و سیخوڕ و موچەخۆرەکانیشی ئەگەر بەتەمای فیتنەیەک بن بە سەرشۆڕی ئاودیوی ئێران دەکرێن... دڵنیابن چارەنووسی فیتنەگێڕ و سیخوڕەکان هەر ئەوەیە.
لە فەیسبووك وەرگیراوە

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر