Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۰ مرداد ۱۸, سه‌شنبه

جه‌بار یاوه‌ر: ئێران درۆ ده‌کات

ئه‌ی ره‌قه‌یب

جه‌بار یاوه‌ر: ئێران درۆ ده‌کات


دەوڵەتی ئێران هەموو هەوڵێکی خۆی خستۆتە گەڕ بۆ نانەوەی دوبەرەکەی لەنێوان هێزە کوردییەکاندا. دوای ئەوەی کاربەدەستێکی ڕژیم ئێران ڕایگەیاند کە هێزەکانی پێشمەرگەی باشووری کوردستان بەشداریان لە شەڕ دژ بە پژاک کردووە، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە جەبار یاوەر ئەو زانیاریانەی وەدرۆ خستەوە و گوتی ئێمە هەرگیز لەبەرامبەر گەریلاکانی پژاک شەڕ ناکەین.

ڕژیمی ئێران هەوڵێکی زۆر دەدات دوبەرەکەی لەنێوان هێزە کوردییەکان دروست بکات و شەڕی ناوخۆ لەنێوان ئەو هێزانەدا هەڵگیرسێنێت.

کاربەدەستانی ڕژیم لەلایەک ڕادەگەیەنن کە هێرشەکانیان بە ئاگاداری حوکمەتی هەرێم پێکهاتوون و لەلایەکی تریش ڕادەگەیەنن کە هێزەکانی پێشمەرگە ڕاستەوخۆ بەشداریان کردووە لە شەردا لەدژی گەریلاکانی پژاک.

ئەمینداری گشتی هێزەکانی پێشمەرگە، جەبار یاوەر ئەو بانگەشانەی کاربەدەستانی ڕژیمی بە توندی ڕەد کردوە و گوتی:

ئاخۆ دەچێتە ئەقڵی چ كەسێكەوە كە پێشمەرگە دژی وڵاتەكەی خۆی بجەنگێ، دەیان جار هەڵوێستی حكوومەتی هەرێمان دووپاتكردۆتەوە كە ئێمە هەرگیز دژی پژاك و پەكەكە شەڕ ناكەین، بێگومان ئەو گوتانە دوورن لە ڕاستی و درۆن.

جێی ئاماژەیە پارێزگاری ئۆرمیه‌، وه‌حید جه‌لال زاده،‌ له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسەکانی هەواڵدەری سه‌ر به‌ ڕژیم، بانگه‌شه‌ی کرد که‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ هاوشانی‌ سوپای پاسداران دژ به‌ پژاك شه‌ڕیان کردووه‌.

-------------------

ده‌نگو باسی رۆژ تیڤی 9/8/2011






-------------------------------------------

به‌رپرسێکى پژاک: بابه‌تی چه‌کدانان قسه‌یه‌کی پوچه

ئاماده‌کار: چه‌تر

ئه‌وین زیلان، ئه‌ندامی کۆردیناسیۆنی پارتى ژیانى ئازادى کوردستان (پژاک) له‌ وه‌ڵامی نوێنه‌ره‌که‌ى حکومه‌تى هه‌رێم، که‌ باسى له‌ چه‌کدانانى پژاک کردبوو، ده‌ڵێت: خه‌باتى سیاسى به‌ بێ هێزى به‌رگرى نابێت و ئێرانیش هیچ هه‌نگاوێکى له‌ بوارى دیموکراتیدا نه‌ناوه‌.

ئه‌وین زیلان، له‌ لێدوانێکیدا بۆ (چه‌تر) ده‌ڵێت: پژاک شه‌ڕ ناکات و شه‌ڕخوازیش نییه‌ و ئه‌و شه‌ڕه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ ده‌ستی پێکردووه‌، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر هێرشێک که‌ له‌لایه‌ن ئێران یان هه‌ر هێزێکی تر بکرێته‌ سه‌رمان، وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئازادیخواز مافی خۆپاراستنی ره‌وامان هه‌یه‌، وه‌ڵامدانه‌وه‌کانیشمان له‌ چوارچێوه‌ى پاراستنى ره‌وادا بووه‌، بۆیه‌ پژاک هیچ کات نه‌یویستووه‌ به‌ شه‌ڕ کێشه‌که‌ چاره‌سه‌ر بکات و له‌م کاته‌دا راگه‌یاندنی شه‌ڕ به‌پێویست نازانین.

ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: ئێران به‌ هێنانی که‌ره‌سته‌ و هێزێکی زۆری سه‌ربازی بۆ ناوچه‌ سنورییه‌کان، ئاماده‌کاریه‌کی به‌رفراوانی کردبوو، ئێران به‌ هۆی که‌ش و هه‌وای رۆژهه‌ڵاتی ناوین و ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی که‌وا له‌سه‌ر خۆی هه‌یه‌، بۆئه‌وه‌ی هێزی خۆی بۆ دنیای ده‌ره‌وه‌ بنوێنێ، ده‌ستی کرد به‌ هێرشی سه‌ربازی و تێپه‌ڕاندنی سنووری باشووری کوردستان به‌ به‌ هانه‌ی پژاک، به‌ڵام رووبه‌ڕووی به‌رخۆدانی بێ‌ وینه‌ی گه‌ریلا بووه‌وه‌ و تێکشکێنرا.

زیلان ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو: ئه‌و وتانه‌ی نازم عومه‌ر که‌ ده‌ڵێت پژاک له‌ خاکی عێراقه‌وه‌ په‌لاماری ئێران ده‌دات به‌جێی نابینین، چونکه‌ ئێمه‌ شه‌ڕمان رانه‌گه‌یاندووه‌ که‌ خاکی باشووری کوردستان بۆ ئه‌م مه‌بسته‌ به‌کاربێنین، به‌ جاران وتراوه‌ که‌ ئامانجی ئێران، له‌ناوبردنی ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌لی کورده‌ و به‌ تایبه‌ت باشووری کوردستان که‌ ئه‌مڕۆ ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی گه‌لی کورد ده‌یپارێزێ، ئه‌و قسانه‌ی نازم تێڕوانینی ئێران خۆیه‌تى که‌ بڵاوی ده‌کاته‌وه‌.

ده‌شڵێت: ئه‌و قسانه‌ی تری نازم عومه‌ر، که‌ ده‌ڵێت پژاک له‌ پاوه‌، کامیاران و بۆکان خه‌ڵک ده‌کوژێ، دووره‌ له‌ راستی و هه‌موو پلانی ره‌شکردنی ناوی پژاکه‌ که‌ ده‌که‌وێته‌ چواچێوه‌ی شه‌ڕی دژه‌ پژاک، ئه‌وه‌ شایانی بزوتنه‌وه‌یه‌کى وه‌ک پژاک نییه‌ و ئه‌و که‌سانه‌ی که‌وا له‌و شارانه‌ کراونه‌ته‌ ئامانج، به‌ پلانی جاش و به‌کرێگیراوان و به‌سیجی کۆماری ئیسلامییه‌وه‌ بووه‌، که‌ به‌ له‌به‌رکردنی جل و به‌رگی گه‌ریلا و به‌ رێکخستنی ئه‌وانه‌ له‌لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌کرێت، وه‌ک گروپی (هیوا تاب).

ئه‌وین زیلان له‌ وه‌ڵامی وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێم له‌ تاران که‌ له‌ رۆژنامه‌ی (رووداو) ده‌ڵێت، بۆ پژاک وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی یارمه‌تی کوردانی رۆژئاوا نادات؟ وتی: پژاک پارتێکه‌ بۆ رۆژهه‌ڵات خه‌بات ده‌کات و ئێمه‌ له‌لایه‌نی فیکری و ئایدیۆلۆژی بزوتنه‌وه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یین، به‌ڵام باشووری رۆژئاوای کوردستان، پارت و رێکخراوه‌ی مه‌دنی خۆی هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی، ئه‌مه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ گه‌لی ئێمه‌ له‌پێناو چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی به‌ باشی رێکخستن بوونی خۆی نیشانداوه‌.

له‌ باره‌ى قسه‌کانى ترى نازم عومه‌ر، نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێم له‌ تاران، که‌ باسى له‌ چه‌کدانانى پژاک کردبوو هاوشێوه‌ى کۆمه‌ڵه‌ و دیموکرات، ده‌ڵێت: ئێمه‌ ئه‌و قسانه‌ سه‌باره‌ت به‌ چه‌کدانانی پژاک به‌ قسه‌وباسی پوچی ده‌زانین و ئه‌نجامدانی خه‌باتی سیاسی به‌ ته‌نها دووره‌ له‌ راستی، ده‌بێ بزانین خه‌باتی سیاسی به‌ بێ هێزێکی پاراستنی نابێت، چونکه‌ وڵاتێک وه‌ک ئێران به‌ ساڵانه‌ کێشه‌ى دیموکراسی تێدایه‌ و تا ئێستاش هه‌نگاوێکی له‌مباره‌یه‌وه‌ نه‌ناوه‌، ره‌وشی ئێران له‌ به‌رچاوه‌ و دۆخی ئۆپوزیسیۆنه‌کانی تر له‌و کاته‌وه‌ که‌ ده‌ستیان له‌ پاراستنی ره‌وا به‌ر داوه‌ ده‌زانرێت.

ئه‌وین زیلان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌کات، شه‌هیدانی ئه‌م به‌رخۆدانه‌ هی هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستانن، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌توانم ئاماژه‌ به‌وه‌ بکه‌م، که‌ بۆ دوژمن له‌سه‌ر پرسی کورد یه‌کده‌گرن، به‌ڵام کورد له‌ پاراستنی که‌رامه‌تی خۆی مافی یه‌کگرتنی نه‌بێت، بۆیه‌ ده‌بێ دونیا ئه‌مه‌ بزانێت باشترین دۆست و هاوپه‌یمانی ئێمه‌ گه‌له‌که‌مانه‌.

له‌ کۆتایى لێدواکه‌شیدا بۆ (چه‌تر) ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ کرد: خاڵه‌ هاوبه‌شه‌کانمان له‌گه‌ڵ نه‌ک ته‌نها حزبه‌ رۆژهه‌ڵاتییه‌کان، به‌ڵکو هه‌موو گه‌لی کورد ئه‌وه‌یه‌، که‌ کوردین و بۆ گه‌یشتن به‌ ئیراده‌یه‌کی ئازاد و ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانمان له‌ ئاستی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا به‌ شێوازێکی دیموکراتیک له‌ یه‌ک رێگه‌دا تێکۆشان ده‌که‌ین، بۆیه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ بۆ پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و خاڵه‌ هاوبه‌شانه‌ پێویسته‌ کار بکه‌ین.
سه‌رچاوه‌
---------------------------------------
که‌مپینى نا بۆ توندوتیژى دژى ژنان گروپى که‌رکورک بۆ...؟ که‌مپینێک راده‌گه‌یه‌نرێت
stop-violence.gif

چه‌ترپرێس

له‌ به‌رامبه‌ر هه‌وڵى ئازادکرنى (سوڵتان هاشم) که‌مپینى (نا بۆ توندو تیژى دژى ژنان) له‌ راگه‌یه‌نراوێکدا که‌ ئاراسته‌ى (سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ئه‌نجامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق)کراوه‌ به‌ هه‌ردوو زمانى (کوردى و عه‌ره‌بى) داواده‌که‌ن دژ به‌و هه‌وڵه‌ نا دروسته‌ راوه‌ستنه‌وه‌ و کارا بۆ سه‌روه‌رى یاسا و بڕیاره‌کانى دادگاى باڵاى تاوانه‌کانى عێراق بکه‌ن.

هه‌ر له‌ درێژه‌ى ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا که‌ کۆپیه‌کى بۆ(چه‌تر پرێس) نێردراوه‌، (گروپى که‌رکوک بۆ؟) ده‌ڵێن"هه‌ر هه‌وڵێک بۆ ئازادکردنى ئه‌و تاوانبارانه‌ به‌ پێشلکردنى سه‌روه‌رى یاسا داده‌نین و سه‌رکه‌وتنى ئه‌و هه‌وڵه‌ نا دروسته‌ سه‌روه‌رى یاسا و دادگاکانى عێراق ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى کارى له‌ چه‌شنه‌ ده‌رئه‌نجامى خراپى لێده‌که‌وێته‌وه‌ بۆ پێکه‌وه‌ ژیانى نێوان نه‌ته‌وه‌کان له‌ عێراقدا و رێگه‌ خۆشکه‌ر ده‌بێت بۆ هه‌ڵگیرسانى شه‌رشى تایفى له‌ عێراقدا".

ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌ که‌ به‌ واژۆى چه‌ندان رێکخراوه‌وه‌ به‌ هه‌ردوو زمانى (کوردى و عه‌ره‌بى)..


بۆ / سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراقى فیدراڵ
بۆ / ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حکومه‌تى عێراقى فیدراڵ
بۆ / ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق
بۆ / ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق
ب/ یاداشت

ئێمه‌ وه‌ک (که‌مپینى نا بۆ توندوتیژى دژى ژنان) و گروپی که‌رکوک بۆ..؟ که‌ هه‌ر جاره‌ و له‌سه‌ر پرسێکى هه‌نووکى کار ده‌که‌ین و له‌ کۆمه‌ڵێک رێکخراوى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له‌ شارى که‌رکوک پێک هاتووین، ناڕه‌زایى خۆمان ده‌رده‌بڕین به‌رانبه‌ر به‌ هه‌وڵى ئازادکردنى تاوانبار (سوڵتان هاشم) و سه‌رانى دى رژێمى سه‌دام که‌ له‌سه‌ر دۆسیه‌ى ئه‌نفال بڕیارى له‌ سێداردانیان له‌ دادگاى باڵاى تاوانه‌کانى عێراق بۆ ده‌رچووه‌، وه‌ هه‌ر هه‌وڵێک بۆ ئازادکردنى ئه‌و تاوانبارانه‌ به‌ پێشلکردنى سه‌روه‌رى یاسا داده‌نین و وه‌ سه‌رکه‌وتنى ئه‌و هه‌وڵه‌ نا دروسته‌ سه‌روه‌رى یاسا و دادگاکانى عێراق ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى کارى له‌ چه‌شنه‌ ده‌رئه‌نجامى خراپى لێده‌که‌وێته‌وه‌ بۆ پێکه‌وه‌ ژیانى نێوان نه‌ته‌وه‌کان له‌ عێراقدا و رێگه‌ خۆشکه‌ر ده‌بێت بۆ هه‌ڵگیرسانى شه‌رشى تایفى له‌ عێراقدا. به‌ تایبه‌ت که‌ تا ئێستا تێڕوانینى هه‌موو لایه‌کمان بۆ لایه‌نى ئه‌نجامده‌رى ئه‌نفال، ئه‌وه‌یه‌ که‌ حکومه‌تى پێشووى عێراقى هه‌ستاوه‌ به‌و کاره‌، نه‌ک نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌ب، به‌ڵام به‌ داواى ئازادکردنى تاوانبار (سوڵتان هاشم) و سه‌رانى دى رژێمى سه‌دام، له‌لایه‌ن هه‌ندێ‌ لیستى سوونى و که‌سایه‌تى عه‌ره‌بى، ئه‌و پرسیاره‌ دێته‌ پێشه‌وه‌ که‌ ئه‌نفال له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌به‌وه‌ سازدراوه‌، نه‌ک ده‌وڵه‌تى عێراقى. بۆیه‌ ئێمه‌ داوا له‌ به‌ڕێزتان ده‌که‌ین، دژ به‌و هه‌وڵه‌ نا دروسته‌ راوه‌ستنه‌وه‌ و کارا بۆ سه‌روه‌رى یاسا و بڕیاره‌کانى دادگاى باڵاى تاوانه‌کانى عێراق بکه‌ن.


که‌مپینى نا بۆ توندوتیژى دژى ژنان
گروپی که‌رکوک بۆ..؟

رێکخراوه‌کانى ئه‌ندام له‌ که‌مپینى نا بۆ توندوتیژى دژى ژنان و گروپی که‌رکوک بۆ..؟

ت
ناوى رێکخراو
ناوى نوێنه‌رى رێکخراو ژماره‌ موبایلى نوێنه‌ر
1 کۆمه‌ڵه‌ى هیواى عێراقى/ لقى که‌رکوک سرود محمد فاتح 07704011199
2 ده‌زگاى (رۆژ) بۆ پێگه‌یاندنى ئافره‌تان نسرین زندی 07702198392
3 یه‌کێتى ژنانى کوردستان/ لقى که‌رکوک نازدار عبدالله محمد 07709342785
4 ناوه‌ندى ژنى ئازاد شکوفه‌ رشید محمد 07704649581
5 ئه‌نجوومه‌نى کاروبارى ژنان کوردستان علی قادر 07702374096
6 رێکخراوى ئه‌تیافى ژنان أسمر له‌تیف عارف 07700909444
7 مه‌کته‌بى کۆمه‌ڵایه‌تى/ به‌شى ژنان صبریه‌ علی صالح 07701543817
8 رێکخراوى ژنانى پارێزگارانى کوردستان/ لقى که‌رکوک بیمان حسین محمود 07710276521
9 ناوه‌ندى مرۆڤ بۆ گه‌شه‌پێدانى بیرى تاک نریمان رمه‌زان علی 07701303286
10 کۆمه‌ڵه‌ى ئافره‌تانى کوردستان/ لقى که‌رکوک شکریه‌ سعید محمد 07702311342
11 رێکخراوى چاودێریی کوردۆساید ـ چاک/ لقى که‌رکوک داروان عبدالله محمد 07701467848
12 رێکخراوى ساباتى ئه‌نفال جنور ابراهیم جعفر 07702193258
13 رێکخراوى گه‌شه‌پێدانى تواناکانى دایک باهر محمود کریم 07702387494
14 رێکخراوى ئاینده‌ کارگۆ عبید رشید 07701342060
15 یه‌کێتى خوشکانى ئیسلامى کوردستان/ لقى که‌رکوک وفا‌و ناصح ته‌یب 07702118543
16 سه‌نته‌رى په‌نا دژ به‌ توندوتیژى دژى میینه‌ رحاب عبدالجبار محمود 07703672972
17 رێکخراوى برایه‌تى بشرى محمد زکی 07702180082
18 کۆمه‌ڵه‌ى که‌رکوک بۆ نه‌ته‌وه‌کان محمد سید کریم 07701323598
19 رێکخراوى لاوانى پارێزگارانى کوردستان/ لقى که‌رکوک نه‌هرو عمر محمد 07701334061
20 رێکخراوى مامۆستایانى ئیسلامى/ لقى که‌رکوک عمر ابراهیم ره‌زا 07504959022
21 رێکخراوى ئاشتى له‌ سوید بارزان علی محمد 07703785940
22 ده‌زگاى گه‌شه‌پێدانى بێ سنور محمد علی بابا 07701314506
الى / رئاسه‌ الجمهوریه‌ العراقیه‌
الى / رئاسه‌ الوزار‌و العراقی
الى / مجلس النواب العراقی
الى / الساده‌ اعچا‌و مجلس النواب العراقی
موچوع/ مژکره‌

نحن کتجمع لا للعنف چد المرأه‌ و تجمع کرکوک ل....؟ وکلا التجمعین التی تچم مجموعه‌ من المنڤمات المجتمع المدنی، نعمل على القچایا اڵ‌نیه‌ و الحساسه‌ فی المجتمع، والتی تخدم کافه‌ شرائح المجتمع العراقی، بکل اگیافه و وقومیاته، و خاصه‌ فی کرکوک. وفی وقت الحاچر تدین بشده‌ موقف بعچ مسۆولین فی الحکومه‌ العراقیه‌ حول أگلاق سراح المتهم (سلگان هاشم) و رموز أخرى من النڤام السابق التی صدر بحقهم حکم اڵ‌عدام حول قیامهم بعملیات اڵ‌نفال من قبل المحکمه‌ الجنایات العلیا العراقیه‌، وای محاوله‌ ڵ‌گلاق سراح هولا‌و المتهمین، یعتبر خرقاً لسیاده‌ القانون و قرارات المحکمه‌ الجنایات العلیا، أچافه‌ الى ما یسببه هژه المحاولات من عائق فی التعایش السلمی بین مکونات الشعب العراقی، وتکون منفژاً ڵ‌شعال نار الفتنه و الگائفیه‌ فی العراق و خصوصاً أن أعتقاد الشعب العراقی، بأن عملیات اڵ‌نفال نفژت من قبل الحکومه‌ العراقیه‌ السابقه‌، ولکن نتعجب من موقف بعچ الکتل السیاسیه‌ العربیه‌ العراقیه‌ التی تگالب بألغا‌و الحکم الصادر تجاه المتهم (سلگان هاشم) و رموز أخرى من النڤام السابق.
لژا نحن کمنڤمات المجتمعه فی ککلا التجمعین، نگالب من سیادتکم الوقوف بوجه تلک المحاولات من أجل مستقبل أزهر ڵ‌بنا‌و الشعب العراقی و أحتراماً لسیاده‌ القانون وقرارات المحاکم العراقیه‌.

تجمع لا للعنف چد المرأه‌
تجمع کرکوک ل....؟

المنڤمات المشارکه‌ تجمع لا للعنف چد المرأه‌ و تجمع کرکوک ل....؟

ت
أسم المنڤمه‌
اسم الممپل المنڤمه‌ رقم موبایل الممپل
1 جمعیه‌ الامل العراقیه‌/ فرع کرکوک سرود محمد فاتح 07704011199
2 مۆسسه‌ (روز) لتأهیل المرأه‌ نسرین زندی 07702198392
3 اتحاد نسا‌و کوردستان / فرع کرکوک نازدار عبدالله محمد 07709342785
4 مرکز المرأه‌ الحره‌ شکوفه‌ رشید محمد 07704649581
5 مجلس شۆون المراه‌ کوردستان علی قادر 07702374096
6 منڤمه‌ اڵ‌گیاف النسویه‌ أسمر لگیف عارف 07700909444
7 مرکز الشۆون الاجتماعیه‌ فی کرکوک ـ قسم المرأه‌ صبریه‌ علی صالح 07701543817
8 منڤمه‌ نسا‌و محافڤی کوردستان/ فرع کرکوک بیمان حسین محمود 07710276521
9 مرکز الانسان لتنمیه‌ فکر الفرد نریمان رمچان علی 07701303286
10 جمعیه‌ المرأه‌ الکوردستانیه‌ / فرع کرکوک شکریه‌ سعید محمد 07702311342
11 منڤمه‌ مراقبه‌ کوردۆساید ـ جاک/ فرع کرکوک داروان عبدالله محمد 07701467848
12 منڤمه‌ سابات أنفال جنور ابراهیم جعفر 07702193258
13 منڤمه‌ تنمیه‌ گاقات الام والگفل باهر محمود کریم 07702387494
14 منڤمه‌ المستقبل کارگۆ عبید رشید 07701342060
15 اتحاد اڵ‌خوات الاسلامیه‌ الکوردستانیه‌/ فرع کرکوک وفا‌و ناصح گیب 07702118543
16 مرکز بنا ڵ‌زاله‌ العنف چد المرأه‌ رحاب عبدالجبار محمود 07703672972
17 منڤمه‌ التأخی بشرى محمد زکی 07702180082
18 جمعیه‌ کرکوک لڵ‌گیاف و القومیات محمد سید کریم 07701323598
19 منڤمه‌ گلاب و الشباب محافڤى کوردستان/ فرع کرکوک نهرو عمر محمد 07701334061
20 منڤمه‌ معلمین أسلامی/ فرع کرکوک عمر ابراهیم رچا 07504959022
21 منڤمه‌ السلام فی سوید بارزان علی محمد 07703785940
22 مۆسسه‌ التنمیه‌ بلا حدود محمد علی بابا 07701314506

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر