Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۰ مرداد ۲۳, یکشنبه

ئه‌مرۆ 15 ته‌باخ له‌ سه‌ر داوای دۆله‌تی داگیر کری تورک رۆژ تیڤی دادگایی ده‌کرده‌ریت



ئه‌مرۆ 15 ته‌باخ له‌ سه‌ر داوای دۆله‌تی داگیر کری تورک رۆژ تیڤی دادگایی ده‌کرده‌ریت
we like roj tv , roj tv is a kurdish free media we need roj tv
Roj TV is a Kurdish freedom of the media we know that there is freedom of speech in Denmark, and Danish government will not listen to the
Turkish fascists who want to stop until Kurdish free media ROJ TV

سڵاو ریز ئازیزان رۆژی 15 مانگ دادگای کردنی رۆژ تیڤی
post@domstolsstyrelsen.dk
ئه‌میش ئیمیلی دادگای بالای دانیمارک ده‌تۆانن نامه‌ به‌ زمانی ئینگلیسی دانیمارکی بۆ ئه‌و دادگا به‌نیره‌ن
---
please do not stop roj tv
we all kurdish childern love and
need roj tv
----------------------------------------------------

کاربه‌ده‌ستێکی که‌جه‌که‌ له‌ لێداونیدا بۆ ئاژانسی هه‌والی فرات هه‌واله‌که‌ی به‌درۆ خسته‌وه‌. .

کاربه‌ده‌ستێکی که‌جه‌که‌ له‌ لێداونیدا بۆ ئاژانسی هه‌والی فرات هه‌واله‌که‌ی به‌درۆ خسته‌وه‌. .
راگه‌یاندنی تورک ئه‌مرۆ به‌ هه‌والێکی بۆمب ئاسا ده‌ستی به‌ هه‌واڵه‌کان کرد به‌لام دوێنێ شه‌و په‌نجه‌ به‌ دوگمه‌ی ئه‌و هه‌واله‌دا نراوه‌ که‌ گوایه‌ سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ریوبه‌ری کۆما جڤاکێن کوردستان که‌جه‌که‌ موراد کاریلان ، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ گیراوه‌ ، بلاوکرده‌وه‌.. به‌لام ته‌له‌فزیۆنه‌که‌مان جارێکی په‌رده‌ی له‌سه‌ر نادروستی ئه‌و هه‌واله‌ هه‌ڵدایه‌وه‌.
14.08.2011 / 21:04


دوینێ به‌ره‌و ئێواره‌ له‌ چاپه‌مه‌نیه‌کانی تورکی دا ڕاگه‌یه‌نرا که‌ گوایه‌ سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوبه‌ری کۆماجڤاکێن کوردستان که‌جه‌که‌ موراد کارایلان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ ده‌سبه‌سه‌ر کراوه‌.

هه‌ر دوینێ ئێواره‌ کاربه‌ده‌ستێکی که‌جه‌که‌ له‌ لێداونیدا بۆ ئاژانسی فرات ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌و هه‌والانه‌ی باسی لێوه‌ده‌کرێ دوورن له‌ راستی.

24 سه‌عات به‌ سه‌ر هه‌واڵه‌که‌دا تێپه‌ڕ نه‌بوو که‌ ئاژانسی ئه‌نادۆل جارێکی تر هه‌واڵه‌که‌ی دایه‌وه.

سه‌رۆکی کۆمسیۆنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانیی ئیران عه‌لادین بروجه‌ردیش هه‌واله‌که‌ی بلاو کرده‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ش هه‌موو که‌ناڵه‌کانی تورکیا هه‌واڵه‌که‌ی وه‌ک ده‌قه‌ی دوایی بڵاو کرده‌وه‌ که‌ گوایه‌ کارایلان له‌ لایه‌ن ئیرانه‌وه‌ ده‌ستگیر کراوه‌.

به‌لام هه‌ر له‌و کاته‌دا بوو که‌ سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ریوه‌به‌ری که‌جه‌که‌ موراد کارایلان په‌یامی بۆ 15 ته‌باخ له‌ ته‌له‌فزیۆنه‌که‌مان دا بلاو بۆوه‌ و ، هه‌موو هه‌وله درۆکانی چاپه‌مه‌نی تورکی به‌ درۆ خسته‌وه‌.

کاربه‌ده‌ستێکی که‌جه‌که‌ له‌ لێدوانێکی دا بۆ ئاژانسی فرات وتی له‌ کاتێکدا که‌ هه‌وڵی داگیرکردنی قه‌ندیل له‌ رۆژه‌ڤ دایه‌ ، ئه‌م هه‌واله‌ که‌ له‌لایه‌ن ته‌ره‌ته‌وه‌ ، ئاماده‌کراوه‌ ، سه‌رنج راکێشه‌ و تیشی که‌ هه‌موو هه‌ڤالانیان له‌سه‌ر کاره‌کانی خۆیانن و، هه‌واڵه‌که‌ی به‌دوور له‌راستی له‌قه‌ڵه‌م دا.

سه‌رچاوه‌ی که‌جه‌که‌ داوای له‌ گه‌لی کورد و دۆستانی کرد که‌ باوه‌ری به‌ هه‌والی شه‌ری تایبه‌تی ده‌وله‌تی تورک نه‌که‌ن. ، چاپه‌مه‌نی تورک ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌ ئێستاش بانگه‌شه‌ی هاوشێوه‌یان بلاوکرده‌وه‌.

له‌ مژداری سالی 2007 دا دیسانه‌وه‌ بانگه‌شه‌کرابوو که‌ سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌رێوبه‌ری که‌جه‌که‌ موراد کارایلان و ئه‌ندامی کۆنسه‌ی که‌جه‌که‌ جه‌میل بایک ده‌سبه‌سه‌ر کراوون و هه‌ردوکیان ده‌برێنه‌ تورکیا

له‌ سالی 2006 دا ش چاپه‌مه‌نی تورک بانگه‌شه‌ی مایه‌ پوچیان بلاوکردبویه‌وه‌ که‌ گوایه‌ کارایلان به‌هۆی تۆپبارانکردنی ئێرانه‌وه‌ برینداربووه‌.

24 سه‌عات به‌سه‌ر هه‌واله‌که‌دا تێپه‌ر نه‌بوو که‌ سه‌رۆکی کۆمسیۆنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانیی ئیران عه‌لادین بروجه‌ردی وتی که‌ ئه‌و لیدوانێکی وای نه‌داوه‌.
سه‌ر چاوه‌ رۆژ تیڤی

http://sor.roj.tv/nuce-1832------------.html

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر