Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ مهر ۱۱, سه‌شنبه

عێراق چیتر ئیزن بە مانەوەی بنکەی سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان نادات



هیزەکانی رژیمی تۆرکیا کە بە هوەی شەری براکۆژیەوە هاتن بۆ ناو خاکی هەریمی کوردستان لە ریگای پارتی دیمۆکراتی کوردستانەوە  ئیستا عیراق بە رەسمی داوا لە تۆرکیا دەکات خاکی هەریمی کوردستان بە جی بەهیلێت
عێراق چیتر ئیزن بە مانەوەی بنکەی سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان نادات 



NNSROJ: زانرا کە حکوومەتی ناوەندی عێراق داوای لە تورکیا کردووە کە بنکە سەربازییەکەی لە هەرێمی کوردستان بپێچێتەوە.
ئاژانسی فڕانس پڕێس لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە حکوومەتی ناوەندی عێراق رایگەیاند کە "بەغدا، کۆتایی بە بوونی هەرچەشنە بنکەیەکی سەربازی لە ناو خاکی عێراق دێنێ" و هەر بۆیەش، داوای لە ئانکارا کردووە، بنکە سەربازییەکەی لە هەرێمی کوردستان بپێچێتەوه.
 "عەلی دەبباغ"، وتەبێژی حکوومەتی عێراقیش رایگەیاندووە کە "کابینەی وەزیرانی عێڕاق بڕیاری داوە کە ئیزن بە بوونی هیچ چەشنە بنکەیەکی سەربازی بیانی لەسەر خاکی وڵاتەکەی نەدات". جگە لە بنکەی سەربازی، عێراق دەڵێ لەمەودوا، رێگە بە سەربازانی بیانی نادات لە ناو خاکی عێراق، ئۆپێراسیۆن ئەنجام بدەن.

بە وتەی دەبباغ، دەوڵەتی عێراق، بەم زووانە، وێڕای ڕەوانەکردنی ئەو بڕیارە بۆ پارلەمانی عێراق، داواش دەکات کە گرێبەستەکانی پێشووی پێوەندیدار بە دامەزرانی بنکەی سەربازی لە خاکی عێراق هەڵوەشێندرێنەوە.

بەرپرسێکی باڵای عێراقیش، بە مەرجی ئاشکرانەکردنی ناوەکەی بە فرانس پڕێسی وتووە کە ئامانجی سەرەکی ئەو بڕیارە، بنکەی سەربازی  تورکیا لە "بامەڕنی" لە هەرێمی کوردستانە کە لە ساڵی ١٩٩٥ەوە، تورکیا، هەژمارێکی زۆر لە عەسکەر و تانک و زرێپۆشی لێ مۆڵ داوە."

ئەو بڕیارەی دەوڵەتی نووری مالکی، پاش ئەو ئاڵۆزییە دراوە کە لەم مانگانەی دواییدا، لە پێوەندییەکانی بەغدا و ئانکارا هاتۆتە پێش.


ڕاکردنی "تارق هاشمی" سەرەتا بۆ هەرێمی کوردستان و پاشان گیرسانەوەی لە تورکیا، نزیکبوونەوەی زیاتری ئانکارا لە هەرێمی کوردستان و هاوکات، جیاوازی روانگەی دوو وڵات لەهەمبەر قەیرانی سووریا، کێشەی نێوان تورکیا و عێراقی، رۆژ بە ڕۆژ زیاتر کردووە.

پێشووتر، ئەردۆغان، مالکی بە تاکڕەویی سیاسی و پەراوێزخستنی سوننەکانی ئەو وڵاتە تۆمەتبار کردبوو و هەر بەم هۆیەش، لە رۆژانی ڕابردوو دا، مالکی، وەڵامی نای بە بانگهێشتی ئەردۆغان دابۆوە.

شایانی باسە کە لە ساڵی ١٩٩٥ و لە سەردەمی "سەددام حوسێن"ەوە، تورکیا ئیزنی دامەزرانی بنکەیەکی سەربازی لە "بامەڕنی" سەر بە دهۆکی هەرێمی کوردستان پێدراوە.

لە ساڵی ١٩٩٦ی زایینییەوە، ١٢٠٠ عەسکەری تورک و دەیان تانک و زرێپۆشی ئەرتەشی ئەو وڵاتە، لە بنکەی سەربازی تورکیا لە "بامەڕنی"، مۆڵ دراون و پێشووتریش، چەندین جار، چالاکان و لایەنە سیاسییەکانی 
کوردستان، داوای پێچانەوەی ئەو بنکە سەربازییەیان کردبوو.
http://nnsroj.com/detiles.aspx?id=3139&ID_map=23

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر