من دەبمە سرۆک کوماری ئیران وەک ریبری ئازیزم مام جەلال کاک مەستەفای هیجیریش دەبێتە جیگیرم من خەوەم بینیۆە سەبارەت بە پارە خواردەنەکیش ئەم ئیشانە تەبیعیە لە نیۆ کومەلگای کوردەواریدا ریبری سیمبۆلیکیش دەبێتە کاک رەزا گیان رەزا جوانەکە رەزا پەهلەوەی خۆشەویستەکم
عهبدوڵڵا موهتهدی، سیاسییه، یان بازرگانێکی دهستبڕ؟
--
نامەیەك بۆ موهتەدی: دەرسێكی خراپمان له كۆمەڵەكەت وەرگرت
رۆژهەڵات تایمز
لە نامەیەكدا كە بەناوی "کۆمەڵیک لە پێشمەرگەکانی پەیڕەوی فواد و دووکتور جەعفەری" رەوانەی رۆژهەڵات تایمز كراوە، لەو بەشەدا كە وەك یەكەم هاتووە وێڕای گلەیی و گازندە لە رێبەرایەتیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران كۆمەڵێك رەخنە ئاراستەی عەبدوڵا موهتەدی وەك سكرتێری ئەو لایەنەی كۆمەڵە دەكەن كە ئەوە دەقی نامەكەیە:
رۆژهەڵات تایمز
لە نامەیەكدا كە بەناوی "کۆمەڵیک لە پێشمەرگەکانی پەیڕەوی فواد و دووکتور جەعفەری" رەوانەی رۆژهەڵات تایمز كراوە، لەو بەشەدا كە وەك یەكەم هاتووە وێڕای گلەیی و گازندە لە رێبەرایەتیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران كۆمەڵێك رەخنە ئاراستەی عەبدوڵا موهتەدی وەك سكرتێری ئەو لایەنەی كۆمەڵە دەكەن كە ئەوە دەقی نامەكەیە:
نووسراوەیەکی سەر ئاواڵا بۆ بەڕێز کاک عەبدوولا مووهتەدی " سکرتێری گشتی حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران "
سڵاوێکی گەرمتان پێشکەش
چەندێکە ئەمانەوێت لە سەرت بدوێن ، هەم مەجال نەبووە و هەم گەیشتن بە بڕێزتان گوزەر بە حەوت خانی رۆستەمە!.
ئێمە کۆمەڵیک لە پێشمەرگەکانی پەیڕەوی فواد و دووکتور جەعفەری/ن:
ئەگەربە حەوت پشت وەک حەوت خانەکەی رۆستەم بە کاک سدیق دەگەین، هەر ئەوەندە خزمی کاک سدیقین وا دووکتور جەعفەر بەلامانەوە خۆشەویست و ئازیزە، کاک عەبدوولا؟؟؟؟ نەنووسراوەکانمان لەبەینی سەترەکاندا بخوێنەرەوە، ئێمە تەمەنمان زۆر نییە، بەڵام لە خوێندنگە و کۆڕ و کۆمەڵەی جۆراوجۆرەکان لەگەڵ ناوە بەناوبانگەکانی کۆمەڵە وێرای جەنابت ئاشنا بووین، کە بووین بە پێشمەرگەی کۆمەڵە، یەکێک لە شانازییەکانمان ئەوە بووکەلەپشتی ئێوە و پێشی ئێوە ، قەڕاوڵ و پارێزەرەت بین.
ماوەی یەک ساڵ بەسەر یەکگرتنەوەی ریزەکانی کۆمەڵە تێدەپەری،کەهەستی ئێمە بەرامبەر بە یەکگرتنەوە چەند دڵخۆشکەر و خەیاڵاوی بوو، بوو بە یەئەس و ناهۆمێدی، بابەگەورەمان باسی رژیمی پاشایەتی بۆم دەکردین، ئەیوت رۆڵەکانم شا خۆی باش بوو دەور و بەری خراپ بوون، بۆ چی؟
ئێمە پێش ئەوی بێنە ناو ریزەکانی کۆمەڵە لاوێکی خوێندکار بووین و هەموو هەست و جەوانیمان لە رێگای کۆمەڵە بەخت کردوو لە خوێندنگاو سەفەر و سەیاحەت و چاو پێکەوتنی تێکۆشەرانی کۆمەڵە واتێگەیشتووین کە سۆما و برا دۆست بە تەقەڵی هەنگاو بەسراوەتەوە بە ئیلام وکرماشان،واتێگەیشتووین وا مووکری و ئەردەڵان و بابان و جاف و قەڵخانی و مەنگووڕ و مووسڵمان و مەسیحی و کوردی دینەوەر هەورامی و زازا، لەلای کۆمەڵە یەک بایەخی هەیە، کە گەیشتینە خزمەت ئێوە دەرسێکی تاڵ، تاڵتر لە نا سۆر هەموو گیانمانی هەژاند،تۆ! تۆ کاک عەبدووڵا بێژی ئەم کۆمەڵە تایبەت بێت بە تاک و بنەماڵەیەک، ناوچەیەک،چەند کەسێک.
دەرسێکی خراپمان وەرگرت، هەر وەها وا ئێوە پێناسە ئەو دەرس و مەشقە ئەکەن، راستی کاک عەبدووڵا، کاک فواد و کاک خانە، مەریوانی و مهابادی بووون ، بەراست کاک حەمەحسێن و دووکتوور جەعفەر سەقزی و بۆکانی بوون؟
ئێمە پێموایە ئەوان ئەوە نەبوون، ئەوان دونیایی بوون، کوردستانی بوون، هەژارو فەقیر لە کوێ بوون ئەوان لە وێ بوون، دەی ئێمە و ئێوە وا سەرکردایەتی شۆڕش دوای مەرگی ئەوان لە ئەستۆمانە وەک ئەوانین؟
سکرتێر و جێگرە نەوتراوەکەی تۆ وەک دوکتور جەعفەر و کاک سدیق و سەید ئەسعەد و خەسرەو و ئەیوب یاخۆ وەک ئەوانەی وا زیندوون ، وەک جەعفەری ئەمین زادە و ، رەئووفی پەرستار و کەماڵ وەک بەهمەن و وەک.........................هتد عەمەڵ دەکەن؟
ئێمە کۆمەڵێک گەنجی تازە پێگەیشتووین، بە کڵاشینکۆف و مەخزەنەکانمانەوە،بە دوو پەتووی شڕەوە، چاومان لە هەڵسووکەوتی ئێوە و کومیتەی ناوەندیتانە، ئێوە بێدەنگییەکی ژاراویتان هەڵبژاردووە،جێگرە نەناسراوەکەتان قووڵ و باڵی هەڵماڵیوە بۆ هەر چی زیاتر مووکریانیزە کردنی کۆمەڵە،ئەمە نەک لە بەرژەوەندی کۆمەڵە،بەڵکوو لە بەرژەوەندی خۆی و تاقمەکەیەتی، کاک عەبدووڵا ئێوە پێتوانییە رئیس ودەفتەر و دەسکدارت، بە جێی" ع" ش" هێ"باشترە خەڵکانێک بن لە هەموو رەنگە جۆرەکان و ناوچەکانی کوردستان، بە زمانی دایکی ئەیڵێم، " پادار بگرە بێ پا ماڵی وێ مانە" ئەگەر بێ پایین لەسەر بەرژەوەندی کۆمەڵە واین، ئەگەر بێ دەسەڵاتین دەزگی کۆمەڵە لە لووتمانە،ئەگەر بێ ناو و نیشانین، نیشان و بێ دەنگین، لەسەر مەسڵەحەتی باڵای کۆمەڵەیە.
کاک عەبدووڵا ئێوە ئەزانن لە کۆمەڵە فەساد هەیە، ئێوە ئەزانن مافی ژن پێشێل دەکردرێت، ئێوە ئەزانن رۆژانە راپۆرتی پێچەوانە و دوور لە راستیت پێدرێت، راستی راستی ئێوە ئەزانن دوو کچی لێقەوماوتان بە بڕیاری جەنات دەر کرد و ئێستاکەش پیاو خراپ و دەست درێژی کەر و ژنی لەو نەوعە رۆژ بە رۆژ لە ناو ئەو ریزەی کە ئێوە سەرکردایەتی دەکەن زیاتر ئەبێت.
بەشی یەکەمکۆمەڵیک لە پێشمەرگەکانی پەیڕەوەی فواد و دووکتور جەعفەر
---------------------------
تظاهرات مردم يارسان در فرودگاه آرلاندا- استكهلم
2012/10/03 - 18:42
یارسان میدیا: چهارشنبه سوم ماه اكتبر جمعي ازيارسانيان ساكن استكهلم و اسكليستيونا ضمن مطلع شدن از اينكه سه نفر پناهنده يارساني به اسامي ناهيد عزيزي و دو فرزندش اردشير و بيژن كه مدت دوهفته بود در بازداشت پليس بودند ، قرار است با پرواز مستقيم به ايران فرستاده شوند ، به محض دريافت اين خبر ساعت 12،30 دقيقه با حاضر شدن در فرودگاه آرلاندا ، بدون فوت وقت با مراجعه به اداره مهاجرت شعبه فرودگاه و تسليم شكايتي نسبت به اخراج همكيشان خود با فرياد” يارساني را به ايران بازنگردانيد” نارضايتي خودشان را اعلام نمودند ، قبل از فرياد و اعتراض، مسئول امنيت فرودگاه در جريان قرار گرفت.هنگام تجمع و اعتراض قاطع تظاهر كنندگان ،پليس در محل حاضر شد وبا رفتار احترام آميز با يارسانيان برخورد نمودند ،شايان ذكر است فرياد رساي مردم يارسان در محكوميت ظلم و فساد حكومت اسلامي ايران همزمان با تظاهرات در بازار تهران بود.خوشبختانه يارسانيان پناهنده اخراجي در پاي پلكان هواپيما مهلت يافتند كه در سوئد بمانند وبا اعتراض وكيل آنها قرار است پرونده آنها مجدد در داداگاه اروپا مورد رسيدگي قرار بگيرد.ما يارسانيان اميدواريم مراجع ذيربط تصميمي بر اساس قوانين مندرج در كنوانسيون هاي حقوق بشر در ژنو اتخاذ نمايند، تا پناهجويان نامبرده از مزاياي اقامت در سوئد بهره مند شوند.
سازمان دمكراتيك يارسان کمیتە سوئد
فدراسیوان يارسان در سوئد
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر