Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ دی ۱۳, چهارشنبه

سلێمانی: زیاتر لە پێنج هەزار ژن كۆچی دواییانكردووە و نزیكەی هەزار حاڵەتی جیابوونەوەش تۆماركراون‌



سلێمانی: زیاتر لە پێنج هەزار ژن كۆچی دواییانكردووە و نزیكەی هەزار حاڵەتی جیابوونەوەش تۆماركراون‌
بەلام بەداخەوە ئاماری تووندۆتیژیەکان کۆشتنی ژنان لە هەرێمی کوردستان بە تەواوەتی بەلاو نەکراوەتەوە  و ئەم ئامارە  بەس باسی چەتیکی دیکە دەکات 
وارڤین – سلێمانی: بەڕێوبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی، ئاماری ساڵی (2012)ی راگەیاند و بە گوێرەی ئەو ئامارە، لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە پێنج هەزار ژن كۆچی دواییانكردووە و نزیكەی هەزار حاڵەتی جیابوونەوەش تۆماركراون.


لە ئامارەكەی بەڕێو‌بەرایەتی رەگەزنامه ‌و باری شارستانی سلێمانیدا كە وێنەیەكی تایبەت دەست (وارڤین) كەوتووە، هاتووە: لەماوەی ساڵی  (2012) دا  (35) هەزار و (387) كەس لەدایك بوون، كە (17) هەزار و (936) یان لە رەگەزی نێر بوون و (17) هەزار و (451) یان لە رەگەزی مێ بوون.

لەبارەی ئاماری مردووانەوە، هاتووە: لەو ساڵەدا (9) هەزار و (237) كەس مرد‌وون، لەو ژمارەیەش (5) هەزار و (20)یان لە رەگەزی مێ بوون و (4) هەزار و (217) كەسیان لە رەگەزی نێر بوونە.

ئامارەكە ئەوەشی روونكردوەتەوە: كە هەر لەماوەی ئەو ساڵەدا (16) هەزار و (403) گرێبەستی هاوسەرگیریی ئەنجامدراوە و (یەك) هەزار و (912) حاڵەتی جیابوونەوەش تۆماركراوە.

هەروەها (671) حاڵەتی ناوگۆڕین لە دادگاكاندا هەبووە، ئەویش (296) یان مێ بوون و (375) یان نێر بوون.

ئا: ئ.ح
//////////////
ژنانی كورد لە باكور لەدژی توندوتیژی لە چالاكیدان
وارڤین – ئامەد: ژنانی كورد لە باكوری كوردستان لە دژی توندوتیژی سەر ژنان لە چالاكیەكانیان بەردەوامن. لەم چوارچێوەیەدا لە شاری ئامەد (11) ریكخراوی و دەزگای ژنان، چالاكیان ئەنجامدا و تا گۆڕستانی (یەنی كۆ)ی رێپێوانێكی فراوانیان ئەنجامدا.

لە چالاكیەكەدا پەرلەمانتاری شاری ئامەد (نورسەل ئایدۆگان) و ئەندامانی (11) رێكخراوی ژنان بەشداربوون و لەبەردەم (كۆمەڵەی هاووڵاتیانی ئازاد) لە گەڕەكی (پێنجی نیسان) كۆبوونەوە. ژنان لە چالاكیەكەدا پانكارتیان بەرزكردبووەوە و لە دژی سیاسەتەكانی (AKP)، كە هاوكاری توندوتیژی سەر ژنانە، دروشمیان گوتەوە.

پۆلیسی تورك هەوڵیاندا چالاكیەكە ئاستەنگ بكەن، بەڵام ژنان پێداگرییان لە ئەنجامدانی چالاكیەكە كرد و بەرەو گۆرستانی (یەنی كۆ)ی رێپێوانەكەیان بەردەوام كرد.

ژنان لە گۆرستان، چوونە سەر مەزاری (حەسرەت داشلی) كە چەند رۆژێك لەمەوبەر لەلایەن چەند خزمێكی خۆیەوە لە پاش دەستدرێژی كردنە سەری، خستیانە ناو چەمی (باتمان) و گیانی لەدەستدا. 

لە سەر مەزارەكە، چەند وتارێك خوێندرانەوە و راگەیەندرا، كە لە ماوەی (10) ساڵی دەسەڵاتداری (AKP) دا توندوتیژی سەر ژنان زیاتر بووەو ستەم و زۆر و گوشاری دەزگاكانی دەوڵەتیش لەبەرامبەر ژنان پەرەیانسەندووە. هەروەها لە دژی توندوتیژی سەر ژنان داوا لە هەمووان كرا كە دەنگیان بەرزكەنەوە.

س: ئەنەفە.
////////////////
گەرمیان: بە رووداوی هاتوچۆ 13 ژن ژیانیان لەدەستداوە
وارڤین – گەرمیان: لەساڵی (2012)دا، لە سنووری گەرمیان، لە رێگەی (750) ئۆتۆمبێلەوە (457) رووداوی هاتووچۆ روویانداوە و بەهۆیانەوە (47) هاووڵاتی كە (13)یان ژن بوون گیانیان لە دەستداوە و (529) كەسیش برینداربوون.

لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (وارڤین) لێپرسراوی راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی گەرمیان مولازم (كارزان مەجید) رایگەیاند؛ لە ئاكامی رووداوەكانی هاتوچۆدا (47) هاووڵاتی كە (13)یان ژن بوون گیانیان لە دەستداوە و (529) هاووڵاتیش برینداربوون و بە بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەی مردن كەمبۆتەوە و بەو پێیەی ساڵی رابردوو (55) حاڵەتی گیان لە دەستدان هەبووە.

گوتیشی: "رووداوەكان (351)یان لە رۆژدا و (106) رووداویش لە شەودا روویانداوە و (750) ئۆتۆمبێل تووشی زیانی ماددی هاتوون كە ئەوانیش بریتین لە (509) ئۆتۆمبێلی تایبەت، (60) ئۆتۆمبێلی كرێ، (166) ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و (14) ماتۆرسكیل".

مولازم كارزان ئاماژەشیدا، هەر لە ساڵی (2012)دا، (2) هەزار و  (709) مۆڵەتی تایبەت لە لایەن پیاوانەوە و (1003) مۆڵەتیش لە لایەن ژنانەوە دەرهێنراوە، هاوكات (13) هەزار مۆڵەتی گشتی دراوە بە پیاوان و لە بەرامبەریشدا (13) ژن ئەو جۆرە مۆڵەتەیان دەرهێناوە.

رونیشیكردەوە، بەهۆی بوونی مەرزی پەروێزخان لە سنوورەكەدا و هاوسنووری گەرمیان لە گەڵ شارەكانی عێراق بۆتە ناوچەیەكی بازرگانی، هەربۆیە خواست لەسەر مۆڵەتی شۆفێری گشتی زۆر زیادی كردووە و ئەمەش بۆ مەبەستی كاركردن بە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر.

ئا: س.ح

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر