Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ بهمن ۱۴, شنبه

لە ماوەی زیاتر لە سی دەیە دەستەڵاتی ڕەش و کۆنەپەرەستانەی کۆماری ئیسلامی ئیران هەروەکو زۆربەی


نۆسینی سەلاح بایزیدی
لە ماوەی زیاتر لە سی دەیە دەستەڵاتی ڕەش و کۆنەپەرەستانەی کۆماری ئیسلامی ئیران هەروەکو زۆربەی 


حکوومەتە دیکتاتۆرەکان بەکەڵکوەرگرتن لە شانۆی هەڵبژاردن هەوڵی بۆ داسەپاندن و بۆ بەیاسایی پیشاندانی دەستەڵاتەکەی لە سەر ئاستی ناوخۆ و نیونەتەوەیی داوە و ئیستا کەمتر لە شەش مانگ دیکە گاڵتەجاریکی دیکەی شانۆی هەڵبژاردنی سەروککۆماری لە لایەن ئەو رژیمە بەریوەیە. هەربؤیە لە ئیستاوە دەستەواژەی "بە مەهەندیسی کردنی" درئەنجامەکانی ئەو هەڵبژاردنە لە لایەن کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی بڵاوبووتەوە و باسیان لەوەیش کردووە کە بە هیچ شیوەیەک ریگە بە دووپاتبوونەوەی رووداوەکانی ٤ ساڵ پیشی هەڵبژاردن نادریت و ئەمجارە تەنانەت ڕیگە بە بەشداری کەسایەتییە بەڕواڵەت "ریفۆرمخوازەکانیش" نادەن. هەر بۆیە لەم سات و کاتەدا، دوابەدوای دەرئەنجامەکانی گردەلؤلی "بەهاری عەرەبی" و ڕووخانی حکوومەتە دیکتاتۆرەکان و کۆمەڵیک گۆرانکاری دیکەی هەریمی، درۆشمی داواکاری بۆ "هەڵبژاردنی ئازاد" لە ئیران لە ژیر چاوەدیری کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە. لەم پەیوەندییەدا دەست خۆشی لە هاورییانی بەشداربووی پلینۆمی چوارەمی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەلە دەکەم کە بە بەرزکردنەوەی درۆشمی "هەڵبژاردنی ئازاد لە ئیران" دەستیان لە سەر خالیکی هەرە لاوازی ئەو رژیمە سەرکوتگەرە داناوە کە ساڵانیکە بۆ وەرگرتنی "مشروعیت" ی خۆی گاڵتەجاری شانۆی هەڵبژاردن بەریوە دەبات، بەڵام پیی دەچیت ئەمجارە مۆتەکەی هەڵبژاردن بە شیشەی تەمەنییەوە گری درابیت.
///////////////
وتوێژی هه‌فته‌نامه‌ی گوڵان له‌ گه‌ڵ مه‌حبووبه‌ حوسێنی

مەحبووبە حوسەینی، كە بۆ ماوەی 19 ساڵ مامۆستا بووەو ئێستا یەكێك لە چالاكانی رێكخراوەی ژنانەو دانیشتووی وڵاتی ئەمریكایە، جەخت لەوە دەكاتەوە كە كێشەی ژنان بنەڕەتێكی ڕیشەیی زۆر قووڵی لەكۆمەڵگەی پیاوسالاردا هەیەو، رای وایە «لە كۆمەڵگەی پیاوسالار
یدا سیستەمی حوكمڕانی بەدەست پیاوە و ژن نەك مافی یەكسانی لەگەڵ پیاو نییە، بەڵكو بە پلە دوو سەیر دەكرێت، بۆیە هەموو مافە ئینسانییەكانی پێشێل دەكرێت. بەتایبەتی لە كۆمەڵگە دواكەوتووەكاندا، كە ئاستی ڕۆشنبیری و خوێندەواری نزمە و ژنانیش بەشێكی زۆریان خۆیان نازانن ئەرك و مافەكانیان چــییــە. لەلایەكی دیكەوە بە هەڵە تێگەیشتن لە ئایینیش كێشەی زۆر گەورەی بۆ ژنان دروست كردووە. ئەوانە و چەندین هۆكاری دیكە وایكردووە كۆمەڵگە كاتی زۆری پێویست بێت تاوەكو ڕێكخراوەكانی بواری مافی ژنان قبووڵ بكات و هاوكارییان بێت. بۆیە ڕێكخراوەكانی ژنان كەندوكۆسپی زۆر گەورەیان لەبەردەمدایە»، گوتیشی «لەلایەكی دیكەوە حكومەت و یاسا لە كوردستان پابەند كراون بە نەریتی خێڵەكی و عەشایری و كاتێك سەرۆك عەشیرەتێك لە سەرووی یاساوە بڕیار بدات، لەو دۆخەدا ڕێكخراوەكانی ژنان ناتوانن كاری بەرچاو بكەن، ئەوەی كە كاری ئەو ڕێكخراوانە زەربی سفر دەكات، ناتوانێت كەسێكی وردبین بێت، چونكە لە كێشەكانی ژن لەناو كۆمەڵگەی پیاوسالار تێنەگەیشتووە

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر