Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ اسفند ۱۶, چهارشنبه

سال یادی راپه‌رێنی گه‌لی کورد سالی 1991 له‌ باشووری کوردستان پێرۆز بێت




سال یادی راپه‌رێنی گه‌لی کورد سالی 1991  له‌ باشووری کوردستان پێرۆز بێت


بەرز و پایە دار بێت یادیت ......
قارەمانە جاونەترسە رۆلەی ولاتت....
دەست و بازوی خەلک و پێشمەرگەت .....تۆی گەیاند بە مرۆ کوردستناکەم ....

ڕاپەڕینی ئاداری ١٩٩١ لە کەرنەڤاڵێکی نیشتیمانییەوە بۆ بۆنەیەکی حزبی

نوسینی: هاوڕێ سلێمان گوڵانی...
ڕاپەڕینی ٥_٣_١٩٩١ یەکێکە لە ڕاپەڕینە مەزنەکانی گەلی شۆڕشگێڕی کوردستان، ئەو ڕاپەڕینە گەورە و مەزنەی گەلی کوردستان لە باشوری وڵات، گەورەترین وەرچەرخانی مێژوویی کورد بوو کە لە کۆتاییەکانی سەدەی ڕابردوودا ڕوویدا و گیانێکی زیندووی بەبەر جەستەیەکی نیوەمردووی جوڵانەوەی کورددا کردەوە.
ڕاپەڕینەکە گیانێکی پڕ لە گڕوتین و بێ خەوشی پڕاوپڕ لە هەستی مرۆڤدۆستی و ئەخلاقی بەرزی کۆمەڵایەتی لە خۆیدا بەرجەستە کردبوو، کەمترین ئەجێندای دەرەکی و پاوانکاری دەستە و گروپە خۆپەرست و بەرژەوەندیخوازەکانی تیادا نەبوو.

ئەوانەی تاوەکو چەند ساتێک بەر لە ڕاپەڕینی پێنجی سێ خۆیان بە حاکمی شار و دەسەڵاتداری تەواوی شار دەزانی، دوای ڕاپەڕین بارودۆخێک هاتە پێشەوە کە هەموو ئەوانە لەلایەکەوە چەندان جار نەفرەت لە ڕابردووی خۆیان بکەن و، لەلایەکی تریشەوە بە هیوای ئەوەوە بوون کە دێوەزمەی پڕ لە تاریکی ئەهریمەن و روحی خراپەکار دەست لە ئامانجەکانی ڕاپەڕین بوەشێنێت و کۆرپەی ساوای مەسیح ئاسای ڕاپەڕین لە باوەشی "ماریەم"دا بخنکێنێت.
تارمایی مێردەزمەی ڕاپەڕین لە شێوە و بەرگی حەوارییەکانی مەسیح لە چیاکانەوە خۆیان نیشانداین و ئێمەش باوەشمان پێداکردن، گیانی ساوای فریشتە ئاسای مەسیحمان پێشکەشکردن و چاوەڕوانی پەیامی پیرۆزی خودایمان دەکر لێیان، بەڵام ئەوەی ئێمە چاوەڕوانمان دەکرد پێچەوانەکەی ڕاست دەرچوو، لەپڕ ئەوان خۆیان بە ماڵی یەهوزاکان (یەکێک لە حەوارییەکانی مەسیح کە خیانەتی لێکرد)دا کرد و، لەسەر بیاناکانیان وێنەی لە خاچدروای مەسیحیان نیشانداین!!!
بەداخەوە، هێشتا خوێنی شەهیدانی ڕاپەڕین وشک نەبووبوویەوە، دەیان کەسی مێزەر بەسەر دەرکەوتن، لەو تابلۆیانەدا کە لەسەر دامودەزگاکانیان هەڵواسران باوەشێنی سیمای ڕابردوو بەدیدەکرا، هەر ئەو دامەزراوانە بوون کە ڕاپەڕینی پێنجی سێ و کارەکتەرە ڕاستەقینەکانی ئەو ڕاپەڕینەیان بە یاساکانی خۆیان دادگایی کرد و حوکمی گۆشەگیری هەتاهەتایی و هەمیشەیی بەسەردا سەپاندن. لە ژێر سایەی ئەو دامەزراوانەدا پەیامی پیرۆزی ڕاپەڕین کە هاوشێوەی پەیامی ئاڤێستا ڕاستەقینەکەی پێغەمبەر زەردەشت بوو، ئەسکەندەر ئاسا لەناو ئاگرداندا سوتێنرا و بە وردە ئاڤێستای ساختە شوێنی پەیامە ڕاستەقینەکە پڕکرایەوە. تاوەکو ئێستاش ئەم هەڵمەتە بەردەوامە، ئەوەتا بیست و دوو ساڵە بەبەرچاوی هەزاران کەس لە کارەکتەرە ڕاستەقینەکانی ڕاپەڕین و شایەدحاڵ و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی پێنجی سێ و ڕۆژانی دواترەوە، کار لەسەر شێواندنی ڕاپەڕین و مێژووەکەی و سەروەرییەکانی دەکرێت، بیست و دوو ساڵە لەبری بەبەرداکردنی بەرگی فریشتەئاسای نیشتیمانی و نەتەوەیی، جەستە بەرهەمهێنراوەکەی ڕاپەڕین شیقار شیقار و پارچەپارچە دەکرێت، هەرلەو چوارچێوەیەدا هەوڵی سوتاندنی ئێسقانی شەهیدانی ڕاپەڕین یاخود فڕێدانیان لەبەردەم دەرگای حزبەکان دەدرێت. لە ئێستادا تەنها ئەوە ماوەتەوە کە تۆز و خۆڵی ئێسک و پروسکی شەهیدان بکرێتە شاباشی فیستیڤاڵی خێڵبەگەکان، گۆڕی شەهیدەکان خەریکە وەکو پاڵەوانانی هەزار ساڵ زیاتری لەمەوبەر بکەوێتە بەر نەفرەتی نەزانی و تەنها پاشماوەی گۆڕەکانیان هێمای ڕاستەقینە بنوێنێت. لەهەمان کاتیشدا هەوڵی ئەوە لەئارادایە کە گۆڕی داگیرکەران هاوشێوەی ڕابردوو بکرێتە زیارەتگا و مەنزڵگای هەمیشەیی خەڵک و بارگاویکردنیان بە فکری کۆنەپارێزی و ناو تەکیە و دیوەخانەکانی سەدەکانی ڕابردوو!!!
جێگای نیگەرانییە، دوای ئەو هەموو ساڵە هێشتا هەوڵەکان بۆ بەلاڕێدابردنی ئامانجەکانی ڕاپەڕین درێژەیان هەیە، توانا و وزەی زۆر بۆ بچووککردنەوەی ڕاپەڕین لە کەرنەڤاڵێکی نیشتیمانی و نەتەوەییەوە بۆ بۆنەیەکی حزبی بەکاردەهێنرێت، هەموو ئەوانەی سەرقاڵی ئەو پڕۆژەیەن گرنگە بەرچاویان ڕوونبێتەوە کە ئەوە نەک سەرکەوتن نیە بۆ کورد وەک نەتەوە و هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی خۆماڵی، بەڵکو پێش هەموو شتێک کارکرنێکی سیستیماتیکە بۆ شێواندنی مێژووی خۆیان، بەجۆرێک ئەگەری ئەوە هەیە ڕۆژگارێک بێتە پێشەوە کە هاوشێوەی ئەوانەی پێش قۆناغی ڕاپەڕین دژی خواستەکانی کورد کاریان دەکرد، نەفرەت لە ڕابردووی خۆیان بکەن.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر