Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ اسفند ۱۴, دوشنبه

له‌ ئه‌مریکای لاتین (3) سیاسه‌تمه‌دار و (40) په‌رله‌مانتار داوای ئازادکردنی ئۆجالان ده‌که‌ن


له‌ ئه‌مریکای لاتین (3) سیاسه‌تمه‌دار و (40) په‌رله‌مانتار داوای ئازادکردنی ئۆجالان ده‌که‌ن



هه‌ڵمه‌تى واژۆ که‌ به‌ئامانجى ئازادى بۆ رێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجالان ده‌ستى پێکردوه‌ له‌ مه‌یدانه‌کانى نێوده‌وه‌ڵه‌تی به‌رفراوان ده‌بێت و له‌ وڵاتانى ئه‌مه‌ریکاى لاتین ، (3) سیاسه‌تمه‌دار و (40) په‌رله‌مانتار هه‌ڵمه‌ته‌که‌یان واژۆ کرد و داوای ئازادکردنی ئۆجالانیان کرد . 
دواى ئه‌وه‌ى له‌ زۆربه‌ى وڵاتانى ئه‌وروپا به‌ ئامانجى ئازادى بۆ رێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوڵلا ئۆجالان ده‌ست به‌ هه‌ڵمه‌تێکى به‌رفراوانى واژۆ کرا، هه‌تا ئێستا به‌ سه‌دان هه‌زار واژۆ کۆکرانه‌وه‌ و هه‌ڵه‌مه‌ته‌که‌ش رۆژ له‌دواى رۆژ به‌رفراوانتر ده‌بێت .
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌موو ده‌زگا کوردییه‌کان له‌ وڵاتانى ئه‌وروپا ده‌ستیان کرد به‌ کۆکردنه‌وه‌ى واژۆ و له‌ هه‌مانکاتیشدا ده‌رباره‌ى ره‌وشى ئۆجالان زانیاریان ده‌ده‌ن به‌و که‌سانه‌ى هه‌ڵمه‌ته‌که‌ واژۆ ده‌که‌ن . 
دواى ئه‌وه‌ى (83) په‌رله‌مانتارى ئێراقى له‌ کورد ، عه‌ره‌ب و مه‌سیحى به‌شدارى هه‌ڵمه‌تى ئازادى ئۆجالان بوون ، له‌ وڵاتانى ئه‌مه‌ریکاى لاتین "بۆلیڤیا و ئه‌کوادۆر" (40) په‌رله‌مانتار و سێ سیاسه‌تمه‌دار به‌شدارى هه‌ڵمه‌ته‌که‌ بوون و، و داواى ئازادیان بۆ ئۆجالان کرد .
له‌ بۆلیڤیا ، (15) په‌رله‌مانتارى ژن سه‌ر به‌ ته‌ڤگه‌رى به‌ره‌و سۆسیالیزم "موڤیمه‌نتۆ سۆسیالیزمۆ" که‌ هه‌ڵمه‌ته‌که‌یان واژۆ کردوه‌ رایانگه‌یاند ، ئه‌وان پشتیوانى له‌ ته‌ڤگه‌رى ئازادى کوردستان ده‌که‌ن و ده‌بێت به‌زوترین کات رێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ئازاد بکرێ.
ناوی 15 ژنه‌ په‌رله‌مانتاره‌که‌ی سه‌ر به‌ ته‌ڤگه‌ڕی به‌ره‌و سۆسیالیزم ؛ 
MARIA TUPA LOVERA
GLADYAS VARGAS ESCOBAR
DOMITILA ALCIRA FLORES CORTEZ
FELICIDAD SUAZO MAYTA
CARMEN TELLERIA QUISPE
GABRIELA  ROSARIO MEDINA GARRON
JULIA QUISBERT
FILOMENA MAMANI
VICTORIA TOLA
BASILIA QUISPE DE LARICO
MARYLIN PARTES AMACHUY
WILMA QUIROZ MERCADO
NATIVIDAD CHOQUE LAURA
GRISELDA MIRIAM BLANCO APAZA
ERIKA MARGOTH MANARDI CANAVIRI

هاوکات (13) سیناتۆرى ده‌وڵه‌تى بۆلیڤیا که‌ له‌نێوایان دا "ئانا پاستۆرا" هه‌ڵمه‌ته‌که‌ى واژۆ کرد و پشتیوانى خۆى بۆ ته‌ڤگه‌رى ژنانى گه‌لى کوردستانیش راگه‌یاند که‌ ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه‌ن : 
SENOVIA LEON ROJAS
ANA VILACAMA POZO
PASTORA JOVE
EVARISTA MARIA MAYTA
PATRICIA MANCILLA MARTINEZ
ADELA ALVAREZ CHAMBI
NELIDA SIFUENTES
ROSSEMERY CAROLO LUCAS
MARY EVA VACAFLOR SORUCO
MARY MEDINA ZABALETA
HILDA SAAVEDRA
MARİA ELENA MENDEZ LEON 
ZONİA GUARDİA MELGAR
سێ ئه‌ندامى ژن له‌ ده‌سته‌ی به‌رێوبه‌رایه‌تى "ته‌ڤگه‌رى به‌ره‌و سۆسیالیزم" ــ NORMA APAZA ALCON ــ SUSI APAZA ALCON ــ   ELBA CHOQUE به‌شداریان له‌ هه‌ڵمه‌ته‌ کرد.
له‌لایه‌کى تره‌وه‌ 12 په‌رله‌مانتارى ولاتى ئه‌کوادۆریش به‌شدارى هه‌ڵمه‌ته‌که‌ بوون و داوایان کرد به‌ زوترین کات رێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوللا ئۆجه‌لان ئازاد بکرێ و پرسى کورد یش به‌ته‌واى چاره‌سه‌ر بکرێ..
ROSANA ALVARADO CARRİON 
LİNDA MACHUCA MOSCOSO  
PAMELA FALCONİ 
MARY VERDUGA CEDENO 
GİNA GODOY 
SİLVİA SALGADO 
VİRGİLİO HENANDEZ 
CARLOS VELASCO 
PAOLA PABON 
MARİSOL PENFİEL 
MARİA AGUSTA CALLE 
DİANA ATAMAİNT
http://so.firatajans.com/news/roejnae/lh-y-h-mrykhy-ltyn-3-sysh-tmh-dr-w-40-ph-rlh-mntr-dwy-y-zdkhrdny-y-oejln-dh-khh-n.htm

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر