Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ اسفند ۱۱, جمعه

قوتابیه‌كی كورد ئاڵای كوردستان ده‌داته‌ بان كیمون



قوتابیه‌كی كورد ئاڵای كوردستان ده‌داته‌ بان كیمون
قوتابیه‌كی كورد له‌ كۆڕبه‌ندی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌کان، ئاڵای كوردستان ده‌داته‌ بان كیمون، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان.


رێكار خدر، قوتابی په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ زانكۆی ئه‌مریكی له‌ سلێمانی (AUIS)، له‌ كاتی به‌شدارییكردنی له‌ پێنجه‌می كۆڕبه‌ندی شارستانی هاوپایمانانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ نه‌مسا، ئاڵای كوردستانی به‌خشیه‌ بان كی مون.
گوت، " ئاڵایه‌كی كوردستانم له‌گه‌ڵ خۆم بردبووه‌ نه‌مسا، له‌ ده‌رفه‌تێكدا توانیم قسه‌ له‌گه‌ڵ بان كیمون بكه‌م و ئاڵاكه‌ی پێبده‌م".
رێكار دانیشتوی شارۆچكه‌ی رانیه‌یه‌، بە مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ كۆڕبه‌نده‌كه‌، له‌ ٢٥ی ئه‌م مانگه‌وه‌ به‌ره‌و نه‌مسا به‌ڕێكه‌وت.
پێنجه‌م كۆڕبه‌ندی شارستانی هاوپایمانانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان (UNAOC)، له‌ ڤێننا له‌ ٢٦- تاوه‌كو ٢٨ ی ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌چوو. له‌م كۆڕبه‌نده‌دا نوێنه‌ری وڵاتان، سه‌ركردەكانی جیهان، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و گه‌نجان به‌شدار بوون، له‌ پێناو كاركردن بۆ پڕۆسه‌ی ئاشتی له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر