فەرزانە حەیدەریان
بەرەو ٨ى مارس، وەکو هەموو ساڵێک
رۆژى جیهانى ژنان یاخود ٨ى مارس، ئەو رۆژەیە کە وەک رووداوێکى مێژوویى، سیاسى –سۆسیالیستى سەریهەڵدا. لە ٨ى مارسى ساڵى ١٨٥٧ ژنانى کرێکارى کارگەى رەستن و چنین، لەنیۆیۆرکى ئەمریکا، بۆ دەربڕینى نارەزایەتى هاتنە سەرشەقامەکانى ئەو وڵاتە و داواى زیادکردنىمووچە و کەمکردنى کاتی کارکردنیان کرد، بەڵام لە لایەن پۆلیسەوە هێرشیان کرایە سەر و توندوتیژییان بەرامبەر کرا. دواتر لەسەردمێکى نوێىی خەباتدا، واتە لە ساڵى ١٩٠٧ ژنان بۆبەدەستهێنانى مافە سیاسى و کۆمەڵایەتیەکانى خۆیان و بە بۆنەى پەنجاهەمین ساڵیادىرێپێوانەکەى ٨ى مارسى نیۆیۆرک، هاتنەوە سەرشەقامەکان و رێپێوانیان دەستپێکردەوە و تاوەکوبەدەستهێنانى مافە رەواکانى خۆیان بەردەوام بوون. دواجار لە ساڵى١٩٧٧دا، لە لایەن رێکخراوىنەتەوەیەکگرتووکانەوە رۆژى ٨ى مارس، بە فەرمی وەکو "رۆژى مافى ژن و ئاشتى نێودەوڵەتى"ناسرا.
ئەمڕۆ ٨ى مارس لە سەدەى دووهەمیدایە و وەک دەزانین، خەباتى ژنانى کورد هێشتا لە سەرەتای خۆی دایە و رێگایەکى یەکجار دوور و درێژی بۆ گەیشتن بە مافەکانی لەبەردەمدایە. ئەوەشدەگەرێتەوە بۆ نەبوونى میکانیزمى گونجاو و بیرۆکە بۆ بەرەوپێشچوونى ئەم خەباتە. سەرەڕاىهەبوونى ئەو هەموو رێکخراوە لەم هەرێمەدا، رۆژانە شاهیدى توندوتیژییەکی زۆر و ناڕەواین کە بەرامبەر بە ژنان دەکرێت و هیچ رێکخراوێکیش وەکو پێویست خۆى بەخاوەن ئەو بابەتە نازانێت. بۆ وێنەلە هەرێمی کورستان، رێکخراوەکانی ژنان، ئەگەر وارگە و هەفتەنامەیەکیان هەبێت، کە زمانحاڵىانە، لە چاو ئەو هەمۆ پێشێلکارییەی مافی ژنان، لە راست ئەو هەمۆ کوشتن و بڕینە، تەنیا وەکوو هەواڵ،ئاماژەیەکى بچوکى پێدەکەن و هیچی تر! بە بێ ئەوە بچنە سەرشەقامەکان، بە بێ ئەوەی داواىگەرانەوەى مافى ئەو قوربانییانە یان سزادانى بکوژان بکەن و به بێ ئەوەی بەدواداچوونی مافە ڕەواکانیان بکەن.
لێرەدا هەست بەنامۆبوونى کارەکانیان دەکەم. هەست بەوەی کە ئەو رێکخراوانە هێشتا نەیانتوانیوەلەم چەند ساڵەى ئەزمونى کاریى خۆیاندا، میکانیزمێکى گونجاو بۆ کارەکانیان دابنێن و هەر بۆیەش شایەتی ئەوەین کە تا ئێستاش ئاماری کوشتن و توندوتیژى فیزیکى و دەروونى، ساڵانە روو لە زیادبوونە.بە ڕاى من، ئەگەر بێت و بەرێوەبەرانى ئەو رێکخراوانە بە عەقڵیەتى دیکتاتۆرییەوە لە خزمەتى بەرژەوەندى تاکەکەسى و حزبیدا بمێننەوە، وەزعەکە، لەوەی کە هەیە خراپتریش دەبێت.
لە هەولێر ١٤ منداڵى کچ ئازارى جینسى دەدرێن و دەستدرێژییان دەکرێتە سەر، کەچیراگەیاندنەکان تەنها وەک هەواڵێکی ئاسایی بڵاوى دەکەنەوە و هیچی تر! رێکخراوەکانی ژنانیشلەوپەرى بێدەنگی و بێ هەڵوێستی دان! لە ناوجەرگەى ئەورووپا، سێ ژنى سیاسەتمەدارى کوردتیرۆر دەکرێن کەچى ژنان دیسان لەوپەرى بێدەنگیدا مانەوە، جگە لەوە ئاوارەکانى رۆژئاوا کە ئێستالەم هەرێمەدا دەژین و زۆرینەیان ژنان و کچانن، ئەم بەناو رێکخراوانەى ژنانم نەبینى هەر بۆدڵخۆشىش بووبێ سەردانیان بکەن و لە مەعانات و کێشەکانیان بکۆڵنەوە و بەشێک لە داواکارییەکانى جێبەجێ بکەن. لەو وەزعەدا، ئیتر نازانم بۆچى دروشمى "ئازادى ژن، ئازادىکۆمەڵگەیە" بەرزدەکەنەوە، لە کاتێکدا خۆیان هێشتا دیلى حزبەکانیانن.
ئەم نموونانە، تەنیا بەشێکى بچووکە لەو رووداوانەى کە بەرۆکى ئێمەى ژنان بەرنادات. ئێمە، وەکژنانى پارچەکانى ترى کوردستان، چاوەرێی بەهاناهاتنى ژنانى باشوورین، بەڵام بەداخەوە چهەنگاوێک لەو ئاراستەدا نابینین. لە روانگەى منى تاکەوە، هەندێک لە ژنانى ناو رێکخراوەکان، تەنهابەدواى ناو ناوبانگن و پارەى حیزب و رێکخراوەکان، کە بۆ یارمەتیدانى ژنى لێقەوماو وەریدەگرن، لەپێناو پەرژەوەندى خۆیاندا بەکارى دەهێنن.
هیوادارم ٨ى مارسی ئەمساڵ، بە نەفەسێکى ژنانە و بێ جیاوازىدانان، ئەرکی سەرشانیان بەجێ بهێنن و چاوەڕوانییەکانى ژنانى پارچەکانى ترى کوردستانیش لەبەرچاو بگرن و پاڵپشتیان بن، وەکچۆن مێژووى خەباتى رزگارى خوازى ژنانیش سەلماندى کە سووربوونى ژنان لەسەر بەدەستهێنانىمافە رەواکانیان، ئەم رۆژە مێژووییەى درووستکرد کە ئەمرۆ هەموو ژنانى جیهانى کۆدەنگ کردوە.
http://nnsroj.com/detiles.aspx?id=4295&ID_map=25&ID_map1=25&name=%D9%81%DB%95%D8%B1%D8%B2%D8%A7%D9%86%DB%95%20%D8%AD%DB%95%DB%8C%D8%AF%DB%95%D8%B1%DB%8C%D8%A7%D9%86
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر