Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۰ مرداد ۴, سه‌شنبه

‎26\7\2011 بژاك: ئێران موشه‌كى دوورهاوێژیان له‌ سنوره‌كان جێگیركردووه‌ كه‌ شاره‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى ده‌پێكێت و ئه‌فسه‌رانى توركیش به‌شدارى ده‌كه‌ن



ئاگاداری
خۆشه‌ویستان
وه‌ک ئه‌ركى هاونيشتيماني به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاوارانه‌ى كه‌ ئێستا له‌ژێر رِه‌حمه‌تى تۆپبارانه‌كانى داگيركه‌رى ئێرانن, داواتان لێده‌كه‌ين كۆمه‌كه‌كانتان بگه‌يه‌ننه‌ خه‌ڵكى بنارى قه‌نديل هه‌ر له‌ جل و به‌رگ و خواردن و ده‌رمان ...... هتد . شوێنی کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌که‌کان له‌ نوسينگه‌ى رِۆژنامه‌ى هاوڵاتى له‌گه‌رِه‌كى ئه‌قارى


‎26\7\2011
بژاك: ئێران موشه‌كى دوورهاوێژیان له‌ سنوره‌كان جێگیركردووه‌ كه‌ شاره‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى ده‌پێكێت و ئه‌فسه‌رانى توركیش به‌شدارى ده‌كه‌ن

یه‌که‌م وێنه‌کانی شه‌ڕی گه‌ریلاکانی په‌ژاک و داگیرکه‌رانی کوردستان له‌ قه‌ندیل




"به‌پێی‌ ڕێككه‌وتنی‌ نێوان حكومه‌تی‌ هه‌رێم و تاران تۆپبارانی‌ سنوره‌كان ده‌كرێت"

كونسوڵی‌ ئێران له‌شاری‌ هه‌ولێر "په‌ژاك" به‌ گروپێكی‌ تیرۆریستی‌ ده‌نانسێنێت و ڕێككه‌وتنی‌ نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان و ولاَته‌كه‌ی‌ ئاشكرا ده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌نجه‌ عه‌بدولاَ ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ ئاماده‌كاری‌ كه‌مپینی‌ "ئێران بوه‌سته‌" ڕایگه‌یاند، ئاغای‌ كه‌ریمی‌ كونسوڵی‌ ئێران له‌شاری‌ هه‌ولێر ئێران له‌میانی‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری‌ ئه‌و 50 رێكخراوه‌ی‌ ژنان و كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌ كه‌ ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانێكیان له‌شاری‌ هه‌ولێر رێكخست به‌مه‌به‌ستی‌ داواكردن به‌ وه‌ستاندنی‌ تۆپبارانكردنی‌ ناوچه‌ سنوریه‌كانی‌ هه‌رێم له‌لایه‌ن كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێرانه‌وه‌ و به‌كارنه‌هێنانی‌ سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كان بۆ مه‌رامی‌ سیاسی‌ ئاشكرایكردووه‌، له‌ساڵی‌ ڕابردوو ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ك له‌نێوان تاران و هه‌ولێر واژۆ كراوه‌ كه‌ ڕێگا به‌كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران ده‌دات هه‌ركاتێك جموجوڵی‌ هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی‌ ئه‌و ولاَته‌ له‌هه‌رێم هه‌بێت، ئه‌وا ئه‌وان ده‌توانن تۆپباران بكه‌ن.
له‌نجه‌ عه‌بدولاَ ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ ئاماده‌كاری‌ كه‌مپینی‌ "ئێران بوه‌سته‌" وتیشی‌، ئاغای‌ كه‌ریمی‌ كونسوڵی‌ ئێران له‌ هه‌ولێر پێی‌ ووتون په‌ژاك گروپێكی‌ تیرۆریستیه‌، بۆیه‌ ئه‌وان ڕووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه‌، هه‌روه‌ها دڵگرانی‌ خۆشی‌ سه‌باره‌ت به‌و خۆپیشاندانه‌ بۆ به‌رده‌م كونسڵخانه‌ی‌ ولاَته‌كه‌ی‌ له‌ هه‌ولێر ده‌ربڕی‌، سه‌باره‌ت به‌ بڕینی‌ ئاوی‌ ئه‌ڵوه‌ن-یش بۆی‌ ڕوون كردوونه‌ته‌وه‌ ئێران به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مساڵ تووشی‌ وشكه‌ ساڵی‌ بووه‌، بۆیه‌ ئاوه‌كه‌یان گرتۆته‌وه‌.
جێی‌ باسه‌، خۆپیشاندانی‌ ئه‌مڕۆی‌ شاری‌ هه‌ولێر له‌لایه‌ن كه‌مپینی‌ "ئێران بوه‌سته‌" ئه‌نجامدراوه‌ و كه‌ له‌ نزیكه‌ی‌ 50 ڕێكخراو پێك دێت و مۆڵه‌تی‌ 72 كاتژمێریان داوه‌ته‌ كونسوڵی‌ ئێران تاوه‌كو وه‌لاَمی‌ داواكاریه‌كانیان بداته‌وه‌.
"به‌پێی‌ ڕێككه‌وتنی‌ نێوان حكومه‌تی‌ هه‌رێم و تاران تۆپبارانی‌ سنوره‌كان ده‌كرێت"

كونسوڵی‌ ئێران له‌شاری‌ هه‌ولێر "په‌ژاك" به‌ گروپێكی‌ تیرۆریستی‌ ده‌نانسێنێت و ڕێككه‌وتنی‌ نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان و ولاَته‌كه‌ی‌ ئاشكرا ده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌نجه‌ عه‌بدولاَ ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ ئاماده‌كاری‌ كه‌مپینی‌ "ئێران بوه‌سته‌" ڕایگه‌یاند، ئاغای‌ كه‌ریمی‌ كونسوڵی‌ ئێران له‌شاری‌ هه‌ولێر ئێران له‌میانی‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری‌ ئه‌و 50 رێكخراوه‌ی‌ ژنان و كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌ كه‌ ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانێكیان له‌شاری‌ هه‌ولێر رێكخست به‌مه‌به‌ستی‌ داواكردن به‌ وه‌ستاندنی‌ تۆپبارانكردنی‌ ناوچه‌ سنوریه‌كانی‌ هه‌رێم له‌لایه‌ن كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێرانه‌وه‌ و به‌كارنه‌هێنانی‌ سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كان بۆ مه‌رامی‌ سیاسی‌ ئاشكرایكردووه‌، له‌ساڵی‌ ڕابردوو ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ك له‌نێوان تاران و هه‌ولێر واژۆ كراوه‌ كه‌ ڕێگا به‌كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران ده‌دات هه‌ركاتێك جموجوڵی‌ هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی‌ ئه‌و ولاَته‌ له‌هه‌رێم هه‌بێت، ئه‌وا ئه‌وان ده‌توانن تۆپباران بكه‌ن.
له‌نجه‌ عه‌بدولاَ ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ ئاماده‌كاری‌ كه‌مپینی‌ "ئێران بوه‌سته‌" وتیشی‌، ئاغای‌ كه‌ریمی‌ كونسوڵی‌ ئێران له‌ هه‌ولێر پێی‌ ووتون په‌ژاك گروپێكی‌ تیرۆریستیه‌، بۆیه‌ ئه‌وان ڕووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه‌، هه‌روه‌ها دڵگرانی‌ خۆشی‌ سه‌باره‌ت به‌و خۆپیشاندانه‌ بۆ به‌رده‌م كونسڵخانه‌ی‌ ولاَته‌كه‌ی‌ له‌ هه‌ولێر ده‌ربڕی‌، سه‌باره‌ت به‌ بڕینی‌ ئاوی‌ ئه‌ڵوه‌ن-یش بۆی‌ ڕوون كردوونه‌ته‌وه‌ ئێران به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مساڵ تووشی‌ وشكه‌ ساڵی‌ بووه‌، بۆیه‌ ئاوه‌كه‌یان گرتۆته‌وه‌.
جێی‌ باسه‌، خۆپیشاندانی‌ ئه‌مڕۆی‌ شاری‌ هه‌ولێر له‌لایه‌ن كه‌مپینی‌ "ئێران بوه‌سته‌" ئه‌نجامدراوه‌ و كه‌ له‌ نزیكه‌ی‌
50 ڕێكخراو پێك دێت و مۆڵه‌تی‌ 72 كاتژمێریان داوه‌ته‌ كونسوڵی‌ ئێران تاوه‌كو وه‌لاَمی‌ داواكاریه‌كانیان بداته‌وه‌.
////////////////

کاتژمێر 4ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزەکانی سوپای پاسدارن هێرشیان کردووه‌ته‌ سه‌ر گردی جاسووسانی سه‌ر به‌ هه‌رێمی شه‌هید ئایهان له‌ قه‌ندیل. گه‌ریلاکانی په‌ژاکیش، دوای 3 سەعات لە شەڕی دژوار توانیویانە پاشه‌کشه‌ به‌ هێزه‌کانی ڕژێم بکەن و هەریکەم 6 پاسدار کوژراون و دەیانی تر بریندار بوون و شیمانەی ئەوە دەکرێت، زیانەکانی ڕژیم لەوە زیاتر بێت.

هێزەکانی سوپای پاسدارن بە پشتیوانی بەکرێگیراوانی کورد و بە چەکی قورسەوە، ئەمڕۆ هێرشیان بردە سەر هەرێمەکانی ژێر چاودێری گەریلاکانی پژاک و لە ئاکامدا شەڕی دژوار ڕووی داوە.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی لە هەرێمەکەوە بەدەستمان گەیشتووە، کاتژمێر 4ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزەکانی سوپای پاسدارن هێرشیان کردووه‌ته‌ سه‌ر گردی جاسووسانی سه‌ر به‌ هه‌رێمی شه‌هید ئایهان له‌ قه‌ندیل.

ڕاگه‌یه‌ندرا که‌ گه‌ریلاکانی په‌ژاک، دوای 3 سەعات لە شەڕی دژوار توانیویانە پاشه‌کشه‌ به‌ هێزه‌کانی ڕژێم بکەن و هەریکەم 6 پاسدار کوژراون و دەیانی تر بریندار بوون و شیمانەی ئەوە دەکرێت، زیانەکانی ڕژیم لەوە زیاتر بێت.

دوابەدوای هێرشە زەمینییەکەی ئەمڕۆ، تۆپخانەکانی رژیم لە کاتژمێر حەوتی سەرلەبەیانییەوە دەستیانکردەوە بە تۆپباران کردنی گوندەکانی ئەرکێ، مارادۆ، سورەگوڵێ و بەستێ و ئاگر بە باخ و گژوگیای ئەو دەڤەرانە کەوتووە.

///////////////////////////////////////

قانعی فرد مزدور دوباره سر و کله اش ظاهر شد این مزدور و جاش خودفروش

http://www.bultannews.com/fa/news/54921/%D8%B3%D9%88%D8%AA-%D9%88

//////////////////////////////////

جاش

عه‌لی‌ باپیر به‌نهێنی‌ ده‌چێته‌ ئێران
عەلی باپیر لە ئێرانە و لەگەڵ جێگری قەرارگای پاسداران کۆبۆتەوە

گروپی گەنجانی پارتی دیموکراتی کوردستان - ڕۆژنامەی ئاوێنە

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی ئاوێنە کە ئەمرۆِ سێشەممە 26-7-2011 بڵاوبۆتەوە و بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو ئاماژە بەوە دەدات کە عەلی باپیری ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لەسەر بانگێشتی (ئاغای محەمەدی ،جێگری قەرارگای سوپا...ی قودسی پاسدران سەفەری ئەو ووڵاتەی کردووە
ئەوە لە کاتێکدا کە تا ئێستا تۆپبارانەکانی ئەو ووڵاتە بۆ سەر سنورەکان بەردەوامی هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ خۆپیشاندانێک لەبەرامبەر کونسڵگەری ئەو ووڵاتە لە شاری هەولێر ئەنجامدرا ..
ووڵاتی تورکیاش هاوشان لەگەڵ ئێران دوێنێ بە چڕی سنورەکانی کوردستانیان تۆپباران کردوو و ئەمەش جگە لە ئاوارەبوونی چەندین کەس زیانی گیانی و مادییشی بە دواوە بوو .
کەچی هەریەک لە عەلی باپیری ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی ئێستا لە ئێرانە و سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدینی ئەمینداری گشتی
یەکگرتووش لە ووڵاتی تورکیایە !
هه‌فته‌یه‌كه‌ ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ عه‌لی‌ باپیر به‌نهێنی‌ چۆته‌ ئێران، زانیارییه‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ناوبراو چاوی‌ به‌ ئاغای‌ محه‌مه‌دی‌ جێگری‌ قه‌رارگای‌ قودس كه‌وتووه‌، وته‌بێژی‌ كۆمه‌ڵیش ده‌ڵێت "م. عه‌لی‌ باپیر بۆ مه‌سه‌له‌ی‌ نه‌خۆشی‌ خێزانه‌كه‌ی‌ چۆته‌ ئێران".
‌تایبه‌ت به رۆژنامەی ‌ئاوێنه‌: به‌پێی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ ده‌ست ئاوێنه‌ كه‌وتووه‌، ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌سه‌ر داوی‌ ئێران چۆته‌ ئه‌و وڵاته‌‌و له‌وێ‌ چاوی‌ به‌ ئاغای‌ محه‌مه‌دی‌ جێگری‌ به‌رپرسی‌ قه‌رارگای‌ قودس كه‌وتووه‌. قه‌رارگای‌ قودس یه‌كێكه‌ له‌ده‌زگا گرنگه‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران‌و به‌رپرسی‌ سیاسه‌تی‌ ده‌ره‌وه‌‌و هه‌موو جموجوڵه‌ نهێنییه‌كان‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ ئێرانه‌‌و ئاغای‌ قاسمی‌ لێپرسراویه‌تی‌‌و راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی‌ به‌ خامه‌نه‌ییه‌وه‌ هه‌یه‌.
ئاوێنه‌ بۆ به‌دواداچوونی‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ په‌یوه‌ندیكرد به‌ وته‌بێژی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ محه‌مه‌د حه‌كیم-ه‌وه‌، ئه‌و لای‌ خۆیه‌وه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ پشتڕاستكرده‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ عه‌لی‌ باپیر له‌لایه‌ن جێگری‌ قه‌رارگای‌ پاسداران-ه‌وه‌ بانگهێشتكرا بێت‌و وتی‌ "ئه‌و زانیاریانه‌ راست نییه‌، مامۆستا پێشتر ده‌عوه‌ت كرا‌و نه‌ڕۆیشت، سه‌ردانی‌ ئه‌مجاره‌شی‌ بۆ كاری‌ پزیشكییه‌".له‌درێژه‌ی‌ لێدوانه‌كه‌یدا محه‌مه‌د حه‌كیم وتی‌ «ئه‌م سه‌ردانه‌ بۆ مه‌به‌ستی‌ چاره‌سه‌ری‌ پزیشكی‌ خێزانه‌كه‌ی‌ بووه‌، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ سه‌ردانی‌ ماڵی‌ مامۆستاش ده‌كه‌ن ده‌زانن خێزانه‌كه‌ی‌ نه‌خۆشه‌، چونكه‌ پێشتر له‌ئێران نه‌شته‌رگه‌ری‌ فه‌قه‌راتی‌ ملی‌ بۆ كراوه‌‌و سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌، ساڵی‌ رابردوش مامۆستا خێزانه‌كه‌ی‌ برد بۆ عه‌ممان، پاشانیش ئه‌وراقه‌كانیان نارد بۆ توركیا‌و له‌وێشه‌وه‌ وتبویان بیبه‌نه‌وه‌ بۆ ئێران».

ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ عه‌لی‌ باپیر له‌كاتی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ كوردستان له‌به‌هاری‌ ئه‌مساڵدا چه‌ند جارێك بانگهێشتی‌ ئێران كرا، به‌ڵام ناوبراو له‌و ده‌مه‌دا ره‌تیكرده‌وه‌

سەرچاوە: سایتی ئاوێنە

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر