Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۰ تیر ۱۹, یکشنبه

به‌ دیل گرتنی دوو سه‌ربازی تورک


به‌ دیل گرتنی دوو سه‌ربازی تورک
gerilla.kontrol
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌کان، دوێنێ شه‌و گه‌ریلاکانی هه‌په‌گه‌ له‌ هه‌رێمی نێوان ئامه‌د و چه‌ولیک، چالاکی کۆنترۆل کردنی رێگایان داناوه‌.
ڕاگه‌یه‌ندرا، له‌ چالاکیه‌که‌دا 2 سه‌ربازی ئه‌رته‌شی تورک و کارمه‌ندێکی ته‌ندرووستی، به‌ دیل گیراون.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ هه‌رێمیه‌کان، دوێنێ شه‌و له‌سه‌ر رێگای گوندی ' زیاره‌ت'ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی لیجه‌ی ئامه‌د، گه‌ریلاکانی هه‌په‌گه‌ چالاکی کۆنترۆل کردنی رێگایان ئه‌نجام داوه‌.
ڕاگه‌یه‌ندرا که‌ له‌ کاتی کۆنترۆل کردنی ناسنامه‌دا، دوو سه‌ربازی ئه‌رته‌شی تورک و کارمه‌ندێکی نه‌خۆشخانه‌ له‌لایه‌ن گه‌ریلاوه‌ به‌دیل گیراون،
والی ئامه‌د له‌وباره‌یه‌وه‌ لێدوانێکی دا و به‌دیل گرتنی سه‌ربازانی پشتڕاست کرده‌وه‌.
به‌ڵام هه‌په‌گه‌، تائێستا له‌وباره‌یه‌وه‌ لێدوانێکی نه‌داوه‌.
دوای چالاکیه‌که‌، ئۆپه‌راسیۆنی به‌رفراوان له‌ هه‌رێمه‌که‌ ده‌ستیپێکردووه‌.
---------------
ئه‌رته‌شی تورک سنووری رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی به‌زاند
له‌ گه‌رمه‌ی قه‌یرانی سیاسی له‌ تورکیه‌، ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازیه‌کانی ئه‌رته‌شی تورک تا دێ به‌رفراوانتر ده‌بن.
له‌ ده‌ڤه‌ره‌کانی شه‌مزینان و چیاکانی ئه‌نگیزه‌ک، ئه‌رته‌ش ده‌ستی به‌ ئۆپه‌راسیۆنی به‌رفراوان کرد.
له‌ لایه‌کی تره‌وه‌، 8 ئۆتۆمبیلی سه‌ربازیی ئه‌رته‌شی تورک، سنووری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیان به‌زاند.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نیی هه‌په‌گه‌، له‌ باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئه‌رته‌شی تورک له‌ لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند، ئه‌رته‌شی تورک 4 ڕۆژه‌ له‌ چیاکانی ئه‌نگیزه‌ک، به‌ به‌شداریی هێزی تایبه‌ت، ئۆپه‌راسیۆن به‌ڕێوه‌ ده‌بات.
هه‌په‌گه‌ ڕایگه‌یاند له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆندا، سه‌رباز و تیمی تایبه‌ت، له‌ ده‌وری گونده‌کانی هه‌رێمه‌که‌ش که‌مین داده‌نێنه‌وه‌‌.
هه‌په‌گه‌ هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند، له‌ ده‌ڤه‌ری شه‌مزینانی جۆله‌مێرگیش، له‌ ناوچه‌کانی بێگوزا و سالارا، سه‌ر به‌ هه‌رێمی هه‌رکی ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌رفراوانی ده‌ستپێکردووه‌.
له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ سه‌رچاوه‌ هه‌رێمیه‌کان ڕایانگه‌یاند، 8 ماشێنی سه‌ربازیی ئه‌رته‌شی تورک، له‌ هه‌رێمی ماکۆ سنووری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیان به‌زاندووه‌.
هه‌مان سه‌رچاوه‌ ده‌ستنیشانی کرد که‌ ئه‌و جمووجۆڵه‌ سه‌ربازیه‌، له‌ چوارچێوه‌ی ئاماده‌کاریه‌کان بۆ ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی هه‌ردوو ئه‌رته‌شی ئێران و تورکیه‌دا به‌ڕێوه‌ ده‌چێ.
http://newroz.tv/kurdi/index.php?option=com_content&view=frontpage


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر