Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۰ تیر ۲۵, شنبه

بە پێی دواین زانیاریەکان کە بە دەستمان گەهیشتووە



بە پێی دواین زانیاریەکان کە بە دەستمان گەهیشتووە، هێزەکانی رژیمی ئێران هەوڵیان داوە کە هێڵی سنووری باشووری کوردستان دەرباز بکەن. ئەرتەشی ئێران بە چەکی گران وەکوو تۆپ، تانک و هەڵیکۆپتەر هەوڵیان داوە کە لە هێلی سنووری زەلێ و دۆڵا کۆکێەوە بکەونە نێو خاکی باشووری کوردستانەوە. لە سەر ئەوە رووبەرووری بەرخۆدانی گەریلاکانی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان" هەرەکە" بوونەتەوە و پێکدادانی گران لە نێوان گەریلاکانی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەرەکە و چەکدارانی رژیمی ئێران دا روویداوە. بە پێی دواین زانیاریەکان هەتا ئێستا شەڕ بەردەوامە و هێزەکانی ئێران زەربەی قورسیان بەرکەوتووە. هەتا ئێستا بە گشتی ٢١ چەکداری هێزەکانی رژیمی ئێران کووژاورن کە لە نێو ئەو کووژراوانە دا دەرجەداری ئەرتەش هەیە. هەروەها لە ئاکامی ئەو پێکدادانەدا ٤٣ چەکداری رژیمی ئێران بریندار بووە. هەروەها بە پێی ئەو زانیاریانەی کە بە دەستمان گەهیشتووە چەند گەریلای هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بریندار بوون.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر