گێچه‌ڵ و ده‌ستدرێژی سێكسی ژنانی میسری هه‌راسان كردووه
وارڤین: دیارده‌ی گێچه‌ڵ و ده‌ستدرێژی سێكسی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له شه‌قامه‌كانی میسر ده‌بینرێت و (ئەنجوومەنی گەل بۆ ژنان) له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كراوه‌دا، داوای له هه‌موو پێكهاته و جومگه‌كانی ده‌سه‌لاتی ئه‌و وڵاته كرد، هه‌ڵمه‌تێك بۆ بنه‌بڕكردنی ئه‌و دیارده‌یه ئه‌نجام بده‌ن.
چالاكوانان لەو كۆبوونەوەیەدا گفتوگۆیەكی چڕیان لەسەر چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی ئەو دیاردە كرد و تێدا چەند خاڵێكی گرنگیان ورژاند یەكێك لەو خاڵانە كۆكردنەوەی لایەنی بەهێزە لەكۆمەڵگە بۆ پاڵپشتیكردنیان لەهەڵمەتەكەیان بۆ نەهێشتنی ئەو دیاردەیە، هەروەها گرنگی بوونی بنەماكانی رەتكردنەوەی توندوتیژی لە پرۆگرامی خوێندن لە قوتابخانەكاندا.
كۆبوونەوەكە بەئامادەبوونی چالاكوانانی ژن و نوێنەری وەزارەتی داد و پەروەردە لەژێر ناوی"بەیەكەوە دژی دەستدرێژی"، بەڕێوەچوو.
سەرۆكی ئەنجوومەنی گەل بۆ ژن (میرفەت تلاوی) جەختی لەسەر ئەوەكردەوە، "دەستدرێژی كردن لەشەقامەكان بە یەكێك لە كێشە ترسناكەكان دادەنرێت كە رووبەڕووی كچان و ژنان دەبێتەوە، ئاسایشی كۆمەڵگەش تێكدەدات".
هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد، یەكەم هەنگاویان لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی ئەو دیاردەیە بڵاوكردنەوەی وشیارییە لەناو كۆمەڵگە لەسەر ترسناكی ئەو دیاردەیە و پێویستی كاركردن بۆ نەهێشتنی.
جگە لەوەش كاری رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنیی بەهەنگاوێكی پیرۆز وەسفكرد بۆ بەرەنگاربووونەوەی ئەو دیاردەیە.
نوێنەری وەزارەتی پەروەردە (د.محەممەد سروجی)، لەكۆبوونەوەكەدا دەنگی خۆی خستە پاڵ دەنگی چالاكوانان لە پێویستی بوونی وانەیەك لە پرۆگرامی خوێندن كە تێیدا بنەماكانی رەتكردنەوەی توندوتیژی تێدا بێت و لە قوتابخانەكان بخوێندرێت.
سەرۆكی رێكخراوی (هه‌ڵسانه‌وه و په‌ره‌پێدانی ژن)، (ئیمان بیبرس) ئاماژەی بەوەكرد، كە لە ئەنجامی ئەو راپرسییەی ئەنجامیانداوە لەسەر (500) كچ و ژن لە ناوچەی جیاجیا هاتووە لە (%45) ژنان و كچان زانیاریان لەسەر دەستدرێژی لە كەناڵەكان بیستووە، (%42 ) ژنان و كچان ئاماژەیان بەوەكردووە، كە رووبەڕووی دەستدرێژی بوونه‌تەوە، هەروەها لە (%23) ئاماژەیان بەوەكردووه، كە دەستدرێژیەكە بەقسەبووە، هەروەها راپرسییەكە ئەوەشی دەرخستووە، كە زۆرترین دەستدرێژییەكان لەناو شەمەندەفەرەكان و كۆلێژەكان روویانداوه.
هەروەها بەشداربووان لە كۆبوونەوەكە جەخیان لەسەر ئەوەكردەوە كە دەستدرێژییەكان پەیوەندی بە جۆری جلوبەرگی ژنان و كچانه‌وه نیە، ئەو ژنانەی حیجابی ئیسلامیشیان له‌به‌ره رووبەڕووی دەستدرێژی بوونەتەوە.
و: ساكار رۆسته‌م
http://warvin.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=1483&Jor=21
------------------------'
جه‌له‌ولا: دەستدرێژیدەكرێتە سەر دوو منداڵ
وارڤین – جه‌له‌ولا: دوو هاووڵاتی لە ناوچەكانی (حەمرین) و (شێخ باوە) دەست درێژی دەكەنە سەر (2) منداڵی تەمەن (4 ساڵ و 6 ساڵ)ی و كەسوكاری منداڵەكانیش سكاڵایان لەسەر تۆمار كردوون و ئێستا تۆمەتبارەكان دەستگیر كراون و چاوەڕێی دادگای كردنن.
لەو بارەیەوە ئەندامی لیژنەی لیژنەی ئاشتی و هیوا بۆ (ئەنانا) (سەلام عەبدوڵڵا) رایگەیاند، "هاووڵاتیەك بەناوی (أ.ع) لەدایكبووی ساڵی (1996) دانیشتووی گوندی (شێخ باوە) چەند رۆژێك پێش ئێستا دەستدرێژی كردۆتە سەر منداڵێكی تەمەن (6 ساڵ) بەناوی (أ.ئ.ع) و لە ئەنجامی ئەو كارەدا منداڵەكە تووشی خوێن بەربوون بووە.
گوتیشی: "كەسوكاری منداڵەكە لە لای پۆلیس سكاڵایان لەدژی تۆمەتبارەكە تۆماركردووە. راستەوخۆ تۆمەتبارەكە دەستگیر كراوە و ئێستا لە بنكەی پۆلیسی (جەلەولا) بە فەرمانی دادوەر دەستبەسەره".
هاروەها گوتیشی: "لە رووداوێكی دیكەی هاوشێوەدا، لە ناوچەی (حەمرین) گەنجێك بەناوی (أ. م. ع) لەدایكبووی ساڵی (1986) دەستدرێژی كردۆتە سەر منداڵێكی (4 ساڵ)، دوای دەستگیركردنی دانی بە تاوانەكەی ناوە".
ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاشتی و هیوا بۆ (ئەنانا) روونیكردەوە، ئێستا ئەو دوو تۆمەتبارە، بەیەكەوە لە زیندانن و چاوەڕوانی دادگایكردن دەكەن لە دادگای تاوانەكانی (باقوبە).
هەر لەو چوارچێوەیەدا لیژنەی ئاشتی و هیوا بۆ (ئەنانا) داوایكردووە، دادگا، بە گوێرەی یاسا سزای توندی ئەو جۆرە كەسانە بدات كە تاوان دەرهەق بە منداڵ و ژنان ئەنجامدەدات.
ئا: زيلان عه‌لی
---------------
پاكستان: هه‌وڵی تیرۆركردنی كچه چالاكوانێك شكستیهێنا
وارڤین: دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن چه‌كداره‌كانی تاڵیبانه‌وه به سه‌ختی بریندار كرا، پزیشكه‌كان رایانگه‌یاند، توانیویانه فیشه‌كێك له سه‌ری كچه چالاكوانی پاكستانی (مه‌لالا یوسف زای) كه ته‌مه‌نی (14 ساڵ)ه، ده‌ربهێننه‌وه و ژیانی له مه‌رگ رزگار بكه‌ن.
دوێنێ سێشه‌ممه (9 / تشرینی یه‌كه‌م – ئۆكتۆبه‌ر / 2012) له ناوچه‌ی (مینگۆرا)ی هه‌رێمی (سوات)ی باكووری خۆرئاوای پاكستان له‌كاتێكدا (مه‌لالا) له قوتابخانه ده‌گه‌ڕایه‌وه، خۆی و دوو ده‌سته‌خوشكی كه‌وتنه به‌ر په‌لاماری چه‌كداری، هێزه‌كانی تاڵیبان و به‌و هۆیه‌وه ئه‌و كچه چالاكوانه به سه‌ختی برینداربوو.
له‌و باره‌یه‌وه، گوته‌بێژی ره‌سمی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان (ئیحسانهڵڵا ئیحسان) رایگه‌یاندووه، (مه‌لالا)ی گیان ده‌رباز ناكات و هه‌رچه‌ند ئه‌مجاره رزگاری بوو، به‌ڵام جارێكی دیكه رزگار نابێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ماڵپه‌ڕی (بی بی سی) بڵاویكرده‌وه، بنه‌ماڵه‌ی (مه‌لالا)ی پێشتر هه‌رگیز به بیریاندا نه‌هاتووه كچه‌كه‌یان به‌و شێوه‌یه له لایه‌ن چه‌كداره‌كانه‌وه ده‌كرێته ئامانج.
سه‌باره‌ت به ره‌وشی ته‌ندروستی (مه‌لالا)ی و ده‌سته‌خوشكه‌كانی، پزیشكه‌كانی پاكستان رایانگه‌یاندووه، ره‌وشی ته‌ندروستی (مه‌لالا)ی و یه‌كێك له ده‌سته‌خوشكه‌كانی سه‌قامگیره، به‌ڵام دووه‌م ده‌سته‌خوشكی ره‌وشی ته‌ندروستی مه‌ترسیداره.
(مه‌لالا)ی به هۆی نووسینه رۆژانهییهكانییهوه له باره‌ی ژیان له سێبه‌ری تاڵیباندا كه له ته‌مه‌نی (11 ساڵ)ی‌دا به زمانی ئۆردووی له (بی بی سی) بڵاوده‌كرانه‌وه، له ساڵی (2009) پاڵێورا بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی.
به‌ر له سێ ساڵ چه‌كداره‌كانی تاڵیبان هه‌رێمی (سوات)ی خێلنشینییان به‌رێوه ده‌برد و سه‌ره‌نجام سوپای وڵاته‌كه‌یان له‌شكركێشی كرده سه‌ریان و توانی كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتیان بهێنێت.
ئه‌و ماوه‌یه‌ی (مه‌لالا)ی ره‌خنه‌ی لێگرتبوو، تاڵیبان فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كرد و قوتابخانه‌كانی كچانی داخستبوو، ته‌نانه‌ت مۆزیك و ئامێره‌كانیشی قه‌ده‌غه كردبوو، ئه‌مه‌ش وایكرد، ئه‌و كچه هانی ده‌سته‌خوشكه‌كانی بدات به‌ره‌نگاری فه‌رمانڕه‌واییه‌كه‌ی تاڵیبان ببنه‌وه و روو له قوتابخانه‌كانیان بكه‌ن و به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر خوێندن.
له ئاستی سیاسیی‌دا هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی پاكستان (ئاسه‌ف عه‌لی زه‌رداری) و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته (یوسف ره‌زا گه‌یلانی) ئیدانه‌ی په‌لاماردانی چه‌كداری بۆ سه‌ر ژیانی ئه‌و كچه‌یان كرد و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش له به‌یاننامه‌یه‌كدا، هه‌وڵی تیرۆركردنه‌كه‌ی به "ترسنۆكانه" وه‌سفكرد.
له ئاستی جیهانیشدا وێڕای ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ولی تیرۆكردنه‌كه له میدیای جیهانیدا، به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت له سه‌رجه‌م ناوچه جیاجیاكانی جیهانه‌وه به كۆمێنت نووسین و نامه ئیدانه‌ی كرده‌وه‌كه‌ی تاڵیبانیان كرد.
و: وارڤین
http://warvin.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=1479&Jor=2
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر