Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ اسفند ۱۴, دوشنبه

له‌پێشوازی 8ی مارسدا، نا بۆ توندوتیژی دژبه‌ژنانی کرێکار!



له‌پێشوازی 8ی مارسدا، نا بۆ توندوتیژی دژبه‌ژنانی کرێکار!


ئا/ جه‌بار مسته‌فا :


له‌ناوه‌رراستی ساڵه‌کانی 1990وه‌سه‌رنجی رایگشتی له‌ئاستی جیهاندا زیاتر چوه‌ته‌‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی توندوتیژی دژ به‌دژنان به‌تایبه‌تی له‌شۆێنیکاردا؛ ئه‌م کۆمه‌ڵه‌داتایه‌که‌تازه‌کۆکراوه‌ته‌وه‌ئه‌وه‌نیشانده‌دات که‌ئه‌مدیارده‌یه‌له‌ئاستی جیهاندا ته‌شه‌نه‌ی کردوه‌: توندوتیژی سێکسی: */ له‌نێوان 40 – 50% ی ژنان له‌وڵاتانی یه‌کیتی ئه‌وروپا ڕوبه‌ڕوی هه‌راسان کردنی سێکسی، جه‌سته‌یی و جۆره‌نه‌خوازراوه‌کانی تری هه‌راسان کردن ده‌بنه‌وه‌له‌شۆینی کاردا.


*/ له‌وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا، له‌% کچانی ته‌مه‌ن 12بۆ 16 ساڵ ڕوبه‌ڕوری جۆرێک له‌جۆره‌کانی هه‌راسان کردنی سێکسی ده‌بنه‌وه‌له‌قوتابخانه‌کاندا.
*/ ڕاپرسیه‌کی چکۆله‌له‌وڵاتانی ئاسیا-پاسیفیک ، نیشانیداوه‌که‌ 30 – 40% ی ژنانی کرێکار ئاماژه‌یان به‌جۆریك له‌جۆره‌کانی هه‌راسان کردنی شیفاهی، جه‌سته‌یی یاخود سێکسی کردوه‌. 
*/ یه‌ک له‌پێنج که‌س(21%) له‌ئۆسترالیا، له‌ته‌مه‌نی 15 ساڵیه‌وه‌ روبه‌روی هه‌راسان کردنی سێکسی بونه‌ته‌وه، 1 له‌ژن واته‌‌(33%)ی‌ژنان ڕوبه‌روی هه‌راسان کردنی سێکسی بونه‌ته‌وه‌له‌کاتێکدا ئه‌و رێژه‌یه‌بۆ پیاوان که‌متره‌و له(9%)ه‌.
*/ به‌شی زۆری ئه‌و‌که‌سانه‌واته‌له(68%) یان، له‌شۆێنی کاریاندا توشی ئه‌و هه‌راسان کردنه‌بونه‌ته‌وه‌. له‌ئۆسترالیا له‌% ژنان و پیاوان له‌% روبه‌روی هه‌راسان کردن بونه‌ته‌وه‌له‌شۆینی کاریاندا . 
توندوتیژی دژ به‌ژنان 
توندوتیژی دژ به‌ژنان وکچان یه‌کێکه‌له‌بڵاوترین جۆره‌کانی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ له‌ئاستی جیهاندا. شێوه‌کانی توندتیژی بریتین له‌توندوتیژی جه‌سته‌ی، سێکسی، ده‌رونی و زیان پێگه‌یاندنی ئابوری. ئه‌مجۆرانه‌‌له‌توندوتیژی گشت سنوره‌کانی ته‌مه‌ن، ره‌گه‌ز، کلتور، پله‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی وسنوری جیۆگرافیای ده‌به‌زێنین. له‌ناوماڵدا، له‌سه‌رشه‌قام، له‌قوتابخانه‌، له‌شۆێنی کار، له‌کێڵگه‌و باخچه‌، له‌که‌مپی په‌نابه‌ری، له‌کاتی ئاسایی وقه‌یراندا ڕوده‌دات. هه‌روه‌ها له‌فۆرمی جۆراوجۆردا خۆی نیشان ده‌دات: باوترین شێوه‌ی توندتیژی ناو خێزان وده‌ست درێژی کردنی سێکسیه‌، سه‌ره‌ڕای ئازاری جه‌سته‌یی، هه‌راسان کردنی ژنان له‌کاتی دووگیانیدا وه‌ئه‌وه‌ی پێده‌وتری کوشتنی ناموسپه‌رستانه‌و شێوه‌کانی تری هه‌راسانکردن.
له‌ئاستی جیهاندا 6 له‌هه‌ر 10 ژن ، له‌ماوه‌ی ژیانیاندا ده‌که‌ونه‌به‌ر جۆرێک له‌جۆره‌کانی توندوتیژی جه‌سته‌ی و سێکسیه‌وه‌. لیکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌سه‌ر 24 هه‌زار ژن له‌وڵاتدا به‌و ئه‌نجامه‌گه‌یشتوه‌که‌تووندوتیژی به‌رده‌وام له‌شێوه‌ی جه‌سته‌یی و سێکسیدا له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌کانه‌وه‌جیاوازه‌، هه‌ر له‌% له‌شاره‌کانی ژاپۆن بۆ 71% له‌لادێکانی ئه‌سیوپیا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌زۆربه‌ی شۆێنه‌کان ئه‌و ڕێژه‌یه‌له‌نیۆان 30-تا 60% دایه‌. توندوتیژی دژ به‌ژنان و کچان زۆر ئه‌نجامی درێژخایه‌نی هه‌یه‌که‌ده‌بێته‌مایه‌ی زیانگه‌یاندن به‌خێزان و کۆمه‌ڵگاش. بۆ ژنانو کچانی ته‌مه‌ن 14تا -44 ساڵ . توندوتیژی هۆی سه‌ره‌کی مردن و که‌م ئه‌ندامبونه‌. له‌دا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی بانکی جیهانی که‌ته‌وه‌ره‌ی به‌ستبو له‌ده‌وری 10 فاکتۆری مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر ژنان له‌گروپی ئه‌و ته‌مه‌نه‌دا گه‌یشته‌ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که‌توندوتیژی ناوخێزان مه‌ترسیدارتره‌له‌شێڕپه‌نجه‌و ڕوداوی هاتوجؤ و جه‌نگو مه‌لاریا . زۆر لێکۆڵینه‌وه‌ی تر ئاماژه‌به‌په‌یوه‌ندی نێوان توندوتیژی دژ به‌ژنان و کچانوHIVو نه‌خۆشی ئایدز ده‌که‌ن. ڕاپرسیه‌ک له‌نێوان 1366 ژنی ئه‌فریقای باشوردا نیشانیداوه‌ئه‌و ژنانه‌ی که‌له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌کانیانه‌وه‌ئازاردراون به‌ڕێژه‌ی له‌% مه‌ترسی توشبونیان به‌نه‌خۆشی ئایدز زیاتره‌له‌وانه‌ی که‌هیج ئازارنه‌دراون. توندوتیژی له‌سه‌ر بناغه‌ی ڕه‌گه‌ز نه‌ک هه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ پێشێل ده‌کات، به‌ڵکو توانای مناڵبون که‌م ده‌کاته‌وه‌و ڕاده‌ی توشبون به‌نه‌زۆکی له‌ناو ژناندا زیاترده‌کات و سه‌رمایه‌ی ئینسانی که‌م ده‌کاته‌وه‌وه‌گه‌شه‌ی ئابوری خاوده‌کاته‌وه‌. ڕاپۆرتێکی سه‌نته‌ری ئه‌مرێکا بۆ کونترۆڵکردنی نه‌خۆشی له‌ساڵی 2003دا به‌و ئه‌نجامه‌ده‌گات که‌توندوتیژی خێزانی له‌ولایه‌ته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا زیاتر له‌.8$ ملیار له‌ساڵیکدا ده‌که‌وێت له‌سه‌رده‌وڵه‌ت. له‌وڕاده‌یه‌4.1$ ملیار راسته‌وخۆ ده‌درێت به‌داوده‌رمان و کاری پزیشکی، له‌کاتێکدا تێچوی نه‌خۆشیه‌کانی منداڵبون ونه‌زۆکی له‌ئه‌نجامی توندوتیژی ده‌گاته‌.8$ ملیار. له‌هه‌ندێک وڵاتدا راده‌یه‌ک له‌پێشکه‌وتن به‌دیده‌کرێت سه‌باره‌ت به‌توندوتیژی دژ به‌ژنان. به‌گوێره‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی سکرتیری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ساڵی2006. 89 وڵات هه‌ندێک یاسیان ده‌رکردوه‌دژ به‌توندوتیژی و هه‌ندیکی تریش ده‌زگای پلاندانانی روبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه‌یان هه‌بوه‌. هه‌نوکه‌هه‌تککردنی هاوسه‌ر(خه‌وتنی به‌زۆر له‌گه‌ڵ هاوسه‌ردا) جۆرێکه‌له‌توندوتیژی وتاوانێکی شایسته‌ی دادگایی کردنه‌له104 وڵاتداو 90 وڵاتی تریش یاسای دژه‌هه‌راسکردنی سێکسیان هه‌یه‌. به‌ڵام له‌زۆر وڵاتدا تا ئیستاش که‌مته‌رخه‌می له‌مباریه‌وه‌زۆره‌. تا ئیستاس له‌وڵاتی جیهاندا یاسای تایبه‌ت نیه‌دژ به‌توندوتیژی ناو خیزانو له‌وڵاتدا هه‌تککردنی هاوسه‌ر تاوانی شایسته‌ی دادگایی کردن نیه‌. 
سه‌رچاوه‌: unifem.org / 13/2/2013 
Jmostafa924@yahoo.com

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر