ڕاگه‌یاندنی كومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی كومونیستی ئێران به‌بۆنه‌ی 8 هه‌شتی مارس رۆژی جیهانی ژن
( 2013)
سه‌رده‌می یه‌كسه‌د و سێهمین ساڵیادی هه‌شتی مارس رۆژی هاوپشتی خه‌باتكارانه‌ی ژنان، به گێژاوه و قه‌یرانی گه‌وره پێناسه ده‌كرێت. هیچ گۆشه‌یه‌ك له‌م دنیایه نیه كه له‌گه‌ڵ نیشانه‌كانی ئه‌م ئاڵوزی و قه‌یرانه به‌ره‌و روو نه‌بێت. دنیای سه‌رمایه‌داری هه‌موو خراپه‌كاری و دزێوی و چه‌په‌ڵیه‌كانی جه‌وهه‌ری و زاتی خۆی كێشاوه‌ته نێو گۆڕه‌پانی كۆمه‌ڵگای جیهانیه‌وه. هێرش بۆسه‌ر ژیان و به‌رێچوونی به‌ملیۆن ئینسان، په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ژاری بێ ئه‌مان، پاڵ پێوه‌نانی به‌ملیۆن ئینسانی كار و ڕه‌نج به‌ره‌و ریزی ئه‌ڕته‌شی زه‌خیره‌ی بێكاران و وێران كردنی ژینگه؛ ئه‌مانه ته‌نیا نمونه‌گه‌لێكی به‌رچاوی ئه‌م نیزامه دژی ئینسانیه‌ن. له‌م نێوانه‌دا خێڵی ملیۆنی ژنان یه‌كه‌م قوربانیانی ئه‌م ئاڵۆزی و قه‌یرانه جیهانیانه‌ن. بێ‌هۆ نییه ئه‌گه‌ر قسه له ڕواڵه‌ت و سیمای ژنانه‌ی هه‌ژاری و بێكاری ده‌كرێت. له‌وشوێنه‌ی كه ده‌سه‌ڵاته كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌كان شه‌ڕی ناوچه‌یی و نیابه‌تی ده‌خوڵقێنن، له‌و جێگایه‌ی كه بێكار كردنی به‌ربڵاوی كرێكاران ده‌بێته رووداوێكی ئاسایی رۆژانه، له‌وجێگایه‌ی ساڵانه به‌ملیارد دۆلار له بازاڕی بازرگانی جنسیدا كه‌ڵه‌كه ده‌كرێت، له‌وشوێنه‌ی كه جه‌مسه‌ره كۆنه‌په‌رست و ئیمپریالیستیه‌كان و جه‌ریاناتی ترۆریسمی ئیسلامی ده‌كه‌ونه گیانی یه‌كتر، له‌هه‌مویاندا ژنان له ریزی یه‌كه‌می قوربانیه‌كانیاندان.
له‌م نێوانه‌دا، ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی بێ گومان یه‌كێك له كۆنه‌په‌ره‌ست ترین و جه‌نایه‌تكار ترین ڕژیمه‌كانی سه‌رده‌مه به‌رانبه‌ر به خێڵی ملیۆنی ژنان و په‌یڕه‌و كردنی ئاپارتایدی ڕه‌گه‌زی. ئه‌م رژیمه نه‌ته‌نیا گشت بێ مافیه ڕه‌گه‌زیه‌كانی نیزامی پیاوسالاری سه‌رمایه‌داری به‌سه‌ر ژناندا سه‌پاندوه، به‌ڵكو ئه‌م بێ مافیانه‌ی له رێگای ئاوێته كردن به یاسای كۆنه‌په‌رستانه‌ی ئیسلامیه‌وه گه‌یاندۆته لوتكه‌ی خۆی.
نه ته‌نیا مێژووی دژی شۆرشی ئیسلامی، به‌ڵكو بیره‌وه‌ری مێژوویی به‌ملیۆن ژن له‌بیری ناباته‌وه، كه یه‌كه‌مین هێرشی كۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی بۆ سه‌ر ژنان رێك دوای هاتنه‌سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی ده‌ستیپێكرد. یه‌كه‌مین گۆپاڵ به‌ده‌ستانی ڕژیمی ئیسلامی چوونه پێوشوێنی ئه‌و ژنه ناڕازیانه‌ی كه بوێرانه له به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ خانه‌نشین كردنی ژنان و داسه‌پاندنی حیجابی زۆره‌ملی به‌سه‌ریاندا شه‌قامه‌كانیان كرده مه‌یدانی خه‌باتی پڕله شور حه‌ماسه‌ی خۆیان. هێرش بۆسه‌ر ریزی ژنان و داسه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر ژناندا ده‌ستپێكی سیاسه‌تێكی كۆنه‌په‌رستانه بوو كه به‌شوێنیدا هێرش بۆ سه‌ر هه‌موو ماف و داخوازیه‌كانی خه‌ڵك ده‌ستیپێكرد. ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ پاشه‌كشه كردن به شۆڕش و له كۆتاییدا زاڵ بوون به‌سه‌ر هه‌موو كۆمه‌ڵگادا. به‌ره‌نگاربوونه‌وه به‌رانبه‌ر به‌م هێره‌شه بۆ به‌ره‌ی شۆرش و به‌تایبه‌ت بۆ ژنان، دیفاع له شۆرشێكی ساوا بوو، كه كه‌وتبووه به‌ر په‌لاماری ره‌وتێك كه له قووڵایی سه‌ده و سه‌رده‌مه كۆنه‌كانه‌وه هاتبوو.
سیاسه‌تی ئاپاڕتایدی ڕه‌گه‌زی له ته‌مه‌نی رژیمی كۆماری ئیسلامی دا، هه‌موو مه‌یدانه‌كانی ژیانی كۆمه‌لایه‌تی ژنانی گرتبووه به‌ر. چاوگێڕان به‌سه‌ر ته‌نیا یه‌ك نموونه له ئاماره بڵاو كراوه‌كاندا له ئێران، ئاستی بێبه‌شی كۆمه‌لایه‌تی و قوڵایی كاره‌ساتی سته‌مكێشی ژنان نیشان ئه‌دات. به‌پێی ئاماری ئیداره‌ی سه‌بتی ئه‌حواڵی رژیم له ساڵی ١٣٨٩دا، نزیك به 42 هه‌زار زه‌واجی مناڵی ته‌مه‌ن 10 بۆ 14 ساڵ و 342 هه‌زار منداڵی ژێر 18 ساڵ له‌گه‌ڵ پیاوانی چه‌ند به‌رانبه‌ر له خۆیان به‌ته‌مه‌نتر تۆمار كراوه. قانونه دژ به ژن له كۆماری ئیسلامی دا و هه‌ژاری بنه‌ماڵه‌كان ده‌ستیان داوه‌ته ده‌ستی یه‌ك و كاره‌ساتێكی له‌م چه‌شنه‌یان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا سه‌پاندوه.
قه‌یرانی ئابووری قووڵ له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه دیاری و به‌رهه‌می چینی سه‌رمایه‌داری ئێران و ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان بووه و به‌تایبه‌ت به‌ڕێوه‌بردنی گه‌ڵاڵه و به‌رنامه نیئۆلیبراڵیه‌كان، ئاسه‌واری قه‌یرانی جیهانی سه‌رمایه‌داری له‌سه‌ر ئابووری ئێران و گه‌مارۆی ده‌وڵه‌تانی ئیمپڕیالیستی به‌ر له هه‌موو كه‌س كۆمه‌ڵی ملیۆنی ژنانی كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی كردۆته ئامانج. رژیمی كۆماری ئیسلامیش وه‌ك باقی ده‌وڵه‌تانی سه‌رمایه‌داری گشت ئاسه‌واری وێرانكارانه‌ی قه‌یرانی ئابووری خستۆته سه‌ر شانی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان. له‌م نێوانه‌دا ژنان زیاتر له پیاوان كه‌وتونه‌ته به‌ر هێرشی ئه‌م بارودۆخه فه‌لاكه‌تباره. ئه‌وان یه‌كه‌م قوربانیانی بێكارسازیه‌كانن. ئه‌ویش له بارودۆخێكدا كه ده‌رفه‌تی پیشه‌یی بۆ ژنان ته‌نیا 13 له سه‌ده، له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه 26 ملیۆنی هێزی كاری هه‌یه.
كۆی ئه‌م موسیبه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریانه، بێ مافی و ئاپارتایدی ڕه‌گه‌زی، جه‌معیه‌تی ملیۆنی ژنانی كردۆته هێزێكی كۆمه‌ڵایه‌تی كه به‌شێوه‌ی بابه‌تی خوازیاری قوڵترین ئاڵوگۆڕ له بارودۆخی ژێرده‌سته‌یی خۆیان دان. بێ هۆ نییه كه ئه‌م بارودۆخی جه‌ماوه‌ری به‌رینی ژنانی كێشاوه‌ته ریزی پێشه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریه‌كان له سه‌رتاسه‌ری دنیادا. هه‌رئه‌م بابه‌ته بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌م به‌ره‌ی كۆنه‌په‌ره‌ستی ئیمپریالیستی به په‌رچه‌می "ڕزگاری ژنه‌وه" بێته مه‌یدان و هه‌م به‌ره‌ی كۆنه‌په‌رستی ئیسلامی به پاڵپشتی دواكه‌وتوترین بیروبۆچوونی باو و پشتبه‌ستن به سوننه‌تی كۆمه‌ڵگای پیاوسالار هه‌وڵ ده‌دات تا وزه‌ی ناڕه‌زایه‌تی پۆنگ خواردوی به‌رینی ژنان به ئاراسته‌ی رێكخستنی كۆمه‌ڵگادا له‌سه‌ر بنه‌مای ئایده‌ئۆلۆژی و سیاسه‌تی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی به‌كار بێنێ.
به‌ڵام ئه‌زمونی گۆڕانكاری شۆڕشگێڕانه له وڵاتانی باكوری ئافریقا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه له‌ودا دیكتاتۆڕه سوننه‌تیه‌كان روخێندران، جارێكی دیكه‌ش نیشانی‌دا كه تا كاتێك كه سه‌رجه‌م نیزامی پیاوسالاری سه‌رمایداری نه‌خرێته‌به‌ر گیروگاز، هیچ ئاڵگۆرێكی بنه‌ڕه‌تی له جێگاوشوێنی ژێرده‌سته‌یی ژناندا به‌دی نایه‌ت. له هه‌مانحاڵدا، ته‌جروبه‌ی مێژوی ئه‌م سه‌د ساڵه‌ی دوایش له دنیادا ده‌ریده‌خات كه سه‌ركه‌وتنی چینی كرێكار له كۆمه‌ڵگادا یان ته‌نانه‌ت گۆڕانی هاوسه‌نگی هێز به قازانجی چینی كرێكار به ئاراسته‌ی ڕادیكاڵ باشتر بوونی جێگاوشوێنی ژنانی به‌شوێنه‌وه ده‌بێت. كۆمه‌ڵگای پیاوسالاری سه‌رمایه‌داری كۆمه‌ڵی ملیۆنی ژنانی كردۆته كالا و له هه‌موو بواره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا وه‌ك كالا چاویان لێ ده‌كات. له‌م رووه‌وه بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاری ژنان نه‌ته‌نیا نابێت ته‌سلیمی بارودۆخی نامرۆڤانه‌ی نه‌زمی ئێستا بێت، به‌ڵكو ده‌بێ وه‌ك هێزێكی روو له گه‌شه و تێكۆشه‌ر به ریزی خه‌باتی كرێكارانه‌وه بۆ رزگار بوون له چنگ نیزامی كۆیله‌تی سه‌رمایه‌داری په‌یوه‌ست بێت. كۆمه‌ڵگای ئێران له حاڵی ئاڵوگۆڕدایه. ژنانی ئێران هاوشانی چینی كرێكار ده‌توانن له ناوه‌ندی ئه‌م گۆڕانكاریانه‌دا قه‌رار بگرن و زه‌نگی مه‌رگی كۆماری ئیسلامی و نیزامی پیاوسالاری سه‌رمایه‌داری له‌م وڵاته‌دا لێبده‌ن و نه‌نگ و سوكایه‌تی هه‌ڵاواردن و ژێرده‌سته‌یی ژنان و هه‌موو ئاسه‌واره ئاشكرا و شاراوه‌كانی له كۆمه‌ڵگادا بسڕنه‌وه.
به‌رز و به‌ڕێز بێت 8 مارس رۆژی جیهانی ژن
بڕوخێ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی
بژی ئازادی، به‌رابه‌ری، حكومه‌تی كرێكاری
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی كومونیستی ئێران
ڕه‌شه‌مه‌ی 1391
مارسی 2013
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر