موجاهیدینی خه‌لق له عێراق له مه‌ترسیدان"
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان نیگه‌رانی خۆی نیشاندا له باره‌ی مه‌ترسی سه‌ر ژیانی ئه‌ندامانی رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لق له عێراق
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس ، كۆمیساریای بالای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا نیگه‌رانی خۆی نیشانداوه له باره‌ی پاراستنی گیانی ئه‌ندامانی رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لقی به‌رهه‌ڵستكاری حكومه‌تی ئێران كه له ئێستادا له كامپی ئازادی نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا نیشته‌جێن.

له‌و به‌یاننامه‌دا باس له‌وه‌كراوه كه به پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان پێویسته پارێزگاری له ئه‌ندامانی رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لق بكرێت.
ئه‌و به‌یاننامه دووای ئه‌وه‌دێت كه رۆژی 6 ی مانگی رابردوو به هاوه‌ن و موشه‌ك هێرش كرایه سه‌ر كامپی ئازادی و به هۆیه‌وه 7 ئه‌ندامی رێكخراوی موجاهیدین كوژران و به‌ده‌یان كه‌سیتریش برینداربوون.
نزیكه‌ی 3 هه‌زار ئه‌ندامی ئه‌و رێكخراوه به‌رهه‌ڵستكاره‌ی ئێران له كامپی ئازادی به‌غدا ده‌ژین و بڕیاره له‌وێوه ره‌وانه‌ی وڵاتێكی‌تر بكرێن.
http://radionawa.com/Detail.aspx?id=6731&LinkID=2#.UTMaHDCQVXk
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر