Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ اسفند ۱۳, یکشنبه

یه‌په‌گه‌ بیره‌نه‌وتێكیتریان كۆنترۆڵ كرد


یه‌په‌گه‌ بیره‌نه‌وتێكیتریان كۆنترۆڵ كرد
یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل توانیان بیره‌ نه‌وتێكیتری رۆژئاوای كوردستان كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.

به‌ پێی هه‌واڵَێكی ئاژانسی فورات نیوز  یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌)، دوای هه‌فته‌یه‌ك له‌ گه‌مارۆدانی گوندی  "دیارێ تۆپێ"  كه‌ 4 كیلۆمه‌تر له‌ شاری تربه‌سپی دووره‌ و زۆربه‌ی بیره‌ نه‌وتییه‌كانی لێیه‌، توانیویانه‌ ئه‌و گونده‌  له‌ ده‌ست هێزه‌كانی ڕژێمی سوریا رزگار بكه‌ن.
یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل داوایان له‌ سه‌ربازانی سه‌ر به‌ حكومه‌تی سوریا كردبوو ناوچه‌كه‌ چۆڵ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و هێزانه‌ نه‌چووبوونه‌ ژێر باری ئه‌و داواكاریه‌، هه‌ر بۆیه‌ یه‌په‌گه‌ به‌ توندی ئه‌و گونده‌ی گه‌مارۆ دابوو.
دوواجار ئه‌و سه‌ربازانه‌ی سه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د خۆیان راده‌ستی ئه‌و هێزه‌ كوردیه‌ كردبوو.
له‌ رۆژانی رابردوودا یه‌كینه‌كانی پاراستنی دوو ناوچه‌ و چه‌ند بیره‌ نه‌وتێكیتری رۆژئاوای كوردستانی ئازاد كردوه‌.
http://radionawa.com
//////////////
ئازادكردنی‌ تربه‌سپی له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان
یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل شارۆچكه‌یه‌كی تریان له‌ نزیك شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان رزگار كرد.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فورات نیوز، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل به‌ پشتیوانی خه‌ڵكی ناوچه‌ی تربه‌سپی له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شدا سه‌رجه‌م هێزه‌كانی رژێمی سوریایان له‌ناوچه‌كه‌ ده‌ركرد و ئه‌و شاره‌یان به‌ته‌واوی رزگار كرد.
له‌هێرشی یه‌كه‌مدا یه‌په‌گه‌ ناوه‌ندی پاراستنی كۆمار، ناوه‌ندی ناوچه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس و ناوه‌ندی كشتوكاڵ و ئاودێریی به‌ته‌واوی كۆنتڕۆڵ كرد و سه‌رتاپای شاره‌كه‌یان له‌ده‌ست هێزه‌كانی رژێمی به‌عس رزگاركرد. پێشتریش ده‌زگای پاراستنی سوریا و پاراستنی سه‌ربازی و ناوه‌ندی كلتور و هونه‌ری ئه‌م شاره‌ له‌لایه‌ن یه‌په‌گه‌وه‌ گه‌مارۆدرابو، ئه‌و هێزانه‌ش‌ خۆیان راده‌ستی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل كرد .
له‌ شاری تربه‌سپی گه‌لانی كورد، عه‌ره‌ب، سوریانی پێكه‌وه‌ ده‌ژین و شاره‌كه‌ش 30 كم له‌ ناوه‌ندی قامیشلۆ دوره‌ .
رۆژی هه‌ینی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل، توانیان شارۆچكه‌ی رمێلان له‌ رۆژئاوای كوردستان ئازاد بكه‌ن و 30 سه‌ربازی رژێمی به‌عسیش ده‌ستگیر بكه‌ن.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر