Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ اسفند ۱۱, جمعه

گروپه‌ چه‌کداره‌کانی ئێخۆانە تێرۆریستەکان هێرش هه‌ڵده‌کوتنه‌ سه‌ر گونده‌کانی رۆژئاواى کوردستان


گروپه‌ چه‌کداره‌کانی ئێخۆانە تێرۆریستەکان  هێرش هه‌ڵده‌کوتنه‌ سه‌ر گونده‌کانی رۆژئاواى کوردستان

له‌هه‌رێمى ته‌لکۆچه‌رى رۆژئاواى کوردستان گروپه‌ چه‌کداره‌کانى به‌ره‌ی ئه‌لناسر، که‌تیبه‌کانى فاروق و ئه‌لته‌وحید که‌ خۆیان به‌ گرێدراوى سوپاى ئازاد له‌ قه‌له‌م ده‌ده‌ن. نیوه‌ڕۆی دوێنێ هێرشیان کرده‌ سه‌ر گوندى رمێلان، گروپه‌ چه‌کداره‌کان هێرشیان کرده‌ سه‌ر سایلۆى ناوشه‌که‌ و له‌ گوندى خۆبش که‌ 5 کم له‌ ته‌لته‌مره‌وه‌ دووره‌ و دانیشتوانى گونده‌که‌ زۆربه‌ى عه‌ره‌بن. 



له‌ هێرشکه‌دا خه‌ڵکى گونده‌ى خۆبش ، وه‌ڵامى گروپه‌ چه‌کداره‌کانیان دایه‌وه‌. له‌ ئه‌نجام دا که‌سێکى گونده‌که‌ به‌ناوى ( ئه‌حمه‌د فاید ) گیانى له‌ده‌ست دا و (6) که‌س بریندار بوون، (8) که‌س له‌ خه‌ڵکى گونده‌که‌ به‌ دیل گیراون .
هێرشکرایه‌ سه‌ر تلکۆچه‌ر 

سه‌رچاوه‌ هه‌رێمیه‌کان ڕایانگه‌یاند که‌ گروپه‌ چه‌کداره‌کانى به‌ره‌ی ئه‌لناسر، که‌تیبه‌کانى فارۆق و ئه‌لته‌وحید، هێرشیان کرده‌ سه‌ر باشایان کرد، که‌ (40) کم دووره‌ له‌ شارى ته‌لکۆچه‌ر، له‌ئاکامى به‌رخۆدانى گوندیان که‌ پێک هاتبوون له‌ دوو عه‌شیره‌تى عه‌ره‌ب به‌ناوى شه‌رابیه‌ و عوبێد. شه‌رێکى سه‌خت رووى دا .    
ڕاگه‌یه‌ندرا که‌ گروپه‌ چه‌کداره‌کان چوار ده‌ورى گونده‌که‌یان گرتووه‌ .
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ که‌ رۆژی 27ی شوباتیش هه‌مان ئه‌و گرووپانه‌ جارێکی تر هێرشیان کردبووه‌وه‌ سه‌ر ته‌لکۆچه‌ری سه‌ر سنوور . 
http://so.firatajans.com

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر