ئارەش فاتح
پێشاپێش ٨ی مارس رۆژی نێونەتەوەیی ژن لە هەموو ژنانی جیهان بە تایبەتیی ژنانی خەباتکاری کورد پیرۆز دەکەم.
سەدەکانی نۆزدە و بیست شاهێدی ئالۆگۆڕی بنەرەتی لە جیهانی پر لە چەوسانەوە دا بوون، لە سەردەمی شۆڕشی و پێشکەوتنی وڵاتانی ژێردەست و داگیرکراودا، بەتایبەت لە وڵاتانی جیهانی سێهەم دا دەیان و سەدان رووداوی گرنگ و پێشکەوتن خوازانە روویان داوە، لە وڵاتانی ئوروپاش دا چەندها شۆڕشی مافخوازانەیی یەک لە دوای یەک روویان داوە و دەستکەوتیان هەبووە بۆ چەوساوەکان بەڵام شۆڕشی مەزنی فەرانسە هەڵ ومەرجی تایبەتی بۆ بەشداری چالاکانەی ژنان لە شۆڕش و سیاسەتدا پێکهێناوە و ژنانی خەباتکاری وەک روزالوکزامبورک، دوومیتلا بۆلیویی و کلارا زتکینی ئەلمانی و سەدان خەباتکاری دیکە هاتنە گۆرەپانی خەباتی مافخوازانەوە. بەکورتی و لە ڕوانگەی منەوە ژنانی کورد لە خەبات و تێکوشاندا زۆر دەوری گرنگ و ماندونەناسانەیان هەبووە و بەشانازییەوە دەبێت بڵێن ژنی کورد سیمبوڵی خەبات دژی چەوسانەوەیە و مێژوویی خەباتی ژنانی کورد پێش لە ئەو ژنە ناودارانەیی وڵاتانی پێشکەوتوو دەستیی پێکردەوە بەڵام چوونکە وڵاتەکانیان دواکەوتوو بووە باسیان نییە، بۆ نموونە بەباشی لە بیرمە کاتێک کە منداڵ بووم دایکم باسی ژنێک بە ناوی قەتە چەتەیی بۆ دەگێرامەوە، بەگوێرەی تەمەن و شێوەی گێرانەوەی باسەکە قەتەچەتە (ئەو ژنە کوردە) دەبێت پێش لە شۆڕشی ئوکتوبری ١٩١٧ چیاکانی کوردستان بۆ شێوە خەباتێک دژ بە چەوسانەوە و زۆرداری هەڵبژاردەبێت، لە کۆتایی دا ئەم گوڵە سورە بە بۆنەی ٨ی مارسەوە پێشکەش بە هەموو ژنانی جیهان بە تایبەت ژنانی کورد دەکەم، سەرکەوتووبن.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر