Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ تیر ۸, یکشنبه

ئیسرائیل بۆ ئه‌مریكا: سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌عێراق یه‌كلایی بۆته‌وه‌

/nrttv.

ئیسرائیل بۆ ئه‌مریكا: سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌عێراق یه‌كلایی بۆته‌وه‌

 به‌رپسێكی‌ حكومه‌تی‌ ئیسرائیل به‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان كارێكه‌ یه‌كلایی بۆته‌وه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ پسپۆڕانی ئیسرائیلیش پێشبینیان كرد وڵاته‌كه‌یان ده‌ستبه‌جێ دان به‌و ده‌وڵه‌ كوردییه‌دا بنێت ئه‌گه‌ر رابگه‌یه‌ندرێت.

به‌پێی راپۆرته‌ هه‌واڵَێك كه‌ ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكردۆته‌وه‌، جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ (ئه‌ڤیجدۆر لیبرمان) هاوتا ئیسرائیلییه‌كه‌ی له‌شاری پاریس، باسیان له‌ قه‌یرانی عێراق كردووه‌.

هاوكات وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ئاشكرایكرد كه‌ (لیبرمان) به‌ (كیری) راگه‌یاندووه‌ عێراق له‌به‌رچاومان به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شان ده‌چێت و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی كوردی سه‌ربه‌خۆش یه‌كلایی بۆته‌وه‌.

راپۆرته‌كه‌ روونیكرده‌وه‌ ئیسرائیل له‌ساڵانی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه‌ به‌نهێنی په‌یوه‌ندی سه‌ربازیی و هه‌واڵگریی و بازرگانی له‌گه‌ڵ كورد هه‌بووه‌، وتیشی كورد ئه‌و ئاڵۆزی و ناكۆكییه‌ تایه‌فییانه‌ی كه‌ له‌مدواییه‌دا له‌عێراق روویدا قۆستۆته‌وه‌ بۆ فراوانكردنی هه‌ژمونیان و شاری كه‌ركوكیان كۆنتڕۆڵكردووه‌ كه‌ له‌ڕووی ئابورییه‌وه‌ سوودی زۆری بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌ كوردییه‌ ده‌بێت.

هاوكات ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئیسرائیل رایده‌گه‌یه‌نن كه‌ هاوكاریی وڵاته‌كه‌یان خۆی له‌ مه‌شقپێكردنی سه‌ربازیی كورده‌كان ده‌بینێته‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر به‌قاچاغبردنی جوله‌كه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌گه‌ڵ سیخوڕیكردن له‌سه‌ر رژێمی سه‌دام له‌كۆنداو ئێرانیش له‌مدواییه‌دا.


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر