Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ خرداد ۲۶, دوشنبه

مالیکی داوا لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات


بەپەلە ... بەپەلە

مالیکی داوا لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات

نوری‌ مالیكی‌ له‌ڕێگه‌ی‌ سه‌رۆك ئه‌ركانی‌ سوپای‌ عیراقه‌وه‌ نامه‌یه‌كی‌ نهێنی‌ ئاراسته‌ی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ده‌كات و چاوه‌ڕوانیشه‌ وه‌ڵامێكی ئه‌رێنی بداته‌وه‌.

سایتی به‌غدادیه‌ نیوز له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق نامه‌یه‌كی له‌ڕێگه‌ی‌ (بابه‌كر زیباری‌)یه‌وه‌ ئاراسته‌ی‌ مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ئێستای عیراق.
سایته‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ له‌ناوه‌ڕۆكی‌ نامه‌كه‌ی‌ مالیكیدا به‌هیچ جۆرێك باس له‌بودجه‌ی‌ هه‌رێم و خه‌رجی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌و هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم نه‌كراوه‌.

پێشبینیش ده‌كرێت نامه‌كه‌ی‌ مالیكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ ڕێگه‌چاره‌یه‌كی‌ هاوبه‌شه‌وه‌ هه‌بێت له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا بۆ ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی‌ تیرۆریستان كه‌ له‌ئیستادا ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ عیراقدا گرتووه‌.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر