Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ خرداد ۲۴, شنبه

فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ عێراق بۆردومانی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن.


فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ عێراق بۆردومانی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن
فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ سوپای‌ عێراق، له‌ ناوچه‌ی‌ كۆباشی‌ له‌ نێوان سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا بۆردومانی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن.



په‌یامنێری‌ KNN پێی‌ راگه‌یاندین، كه‌ ژماره‌ی‌ ئه‌و فڕۆكانه‌ی‌ بۆردومانی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كردووه‌، دوو فڕۆكه‌ بوون.

ده‌شڵێ‌: "به‌هۆی‌ بۆردومانه‌كه‌وه‌ تا ئێستا دوو پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان بریندار بوون".

هه‌روه‌ها په‌یامنێری‌ KNN ئه‌وه‌شی‌ راگه‌یاند، كه‌ به‌ هۆی‌ تۆپبارانی‌ چه‌كدارانی‌ داعشه‌وه‌ له‌ هه‌مان ناوچه‌ی‌ كۆباشی‌ سێ‌ پێشمه‌رگه‌ شه‌هیدبوون و 13 برینداری‌ دیكه‌ی‌ لێكه‌وته‌وه‌.
--------------------------------
.سوپای‌ عێراق داوای‌ لێبوردن له‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ دوو فڕۆكه‌ی‌ سوپای‌ عێراق بۆردومانی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كرد، سوپای‌ عێراق داوای‌ لێبوردن له‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كات.

په‌یامنێری‌ KNN پێی‌ راگه‌یاندین، كه‌ پاش ئه‌وه‌ی‌ فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ سوپای‌ عێراق، له‌ ناوچه‌ی‌ كۆباشی‌ له‌ نێوان سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا بۆردومانی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌یان كرد، به‌ فه‌رمی‌ داوای‌ لێبوردنیان كرد.

وتیشی‌: "سوپای‌ عێراق به‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ راگه‌یاندووه‌، كه‌ ئه‌وان پێیان وابووه‌، هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ چه‌كدارانی‌ داعش بوون، بۆیه‌ ئه‌و بۆردومانه‌یان كردووه‌".

هه‌روه‌ها په‌یامنێری‌ KNN ئه‌وه‌شی‌ راگه‌یاند: له‌ شارۆچكه‌ی‌ سه‌عدییه‌ سوپای‌ عێراق ده‌كشێته‌وه‌ سه‌رجه‌م مۆڵگه‌و باره‌گاكانی‌ خۆی‌ ده‌سوتێنێت".

له‌ باره‌ی‌ ئه‌و تۆپبارانه‌ی‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ سێ‌ پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون و 13 ی‌ دیكه‌ش بریداربوون، وتی‌: " تا ئێستا به‌ ته‌واوه‌تی‌ نازانرێت كه‌ ژماره‌ی‌ برینداره‌كانی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌ركه‌ چه‌نده‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ تا ئێستا به‌رده‌ست كه‌وتووه‌ 13 پێشمه‌رگه‌ برینداره‌".

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر