Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ خرداد ۲۵, یکشنبه

حكومه‌تی‌ توركیا رێكخراوی‌ داعش پڕچه‌ك ده‌كات"


حكومه‌تی‌ توركیا رێكخراوی‌ داعش پڕچه‌ك ده‌كات"
كه‌مال كلیچدار ئۆغڵۆ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ گه‌لی‌ كۆماری‌ توركیا ئاشكرایكرد، ئه‌و چه‌كه‌ی‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كانی‌ داعش له‌ عێراقدا به‌كاریی‌ ده‌هێنن، له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیری‌ توركیاوه‌ بۆیان ره‌وانه‌ ده‌كرێت، داواشی‌ له‌ وه‌زیری‌ دره‌وه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ كرد ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه‌.


كلیچدار ئۆغڵۆ به‌ رۆژنامه‌ی‌ (جمهوریه‌ت)ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ راگه‌یاند: چه‌كدانی‌ داعش لوله‌ی‌ ئه‌و تفه‌نگانه‌ی‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌رۆغانه‌وه‌ به‌ لۆرییه‌ بارهه‌ڵگره‌كان بۆیان ره‌وانه‌كراوه‌، كردووته‌ سینه‌ی‌ هاوڵاتیانی‌ تورك، كه‌ ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ رفاندنی‌ تیمی‌ كۆنسوڵگه‌ری‌ توركیا له‌ شاری‌ موسڵی‌ عێراق.
وتیشی‌: حكومه‌ته‌كه‌ی‌ ئه‌دۆغان پێشتر كۆمه‌ك و پشتیوانی‌ به‌ره‌ی‌ نوسره‌ی‌ ده‌كرد و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی‌ بۆ دابین ده‌كرد، به‌ڵام له‌ناكاو ئه‌و رێكخراوه‌ی‌ به‌ تیرۆریست ناوبرد و له‌و رووه‌شه‌وه‌ ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ وه‌زیری‌ دره‌وه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ به‌ دووڕوو وه‌سفكرد و داوای‌ لێكرد ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه‌.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ره‌فیق ئه‌ریڵماز په‌رله‌مانتاری‌ پارتی‌ كۆماری‌ توركیا، ته‌ئكیدی‌ له‌سه‌ر بڵابوونه‌وه‌ی‌ به‌رفراوانی‌ ئه‌ندامانی‌ رێكخراوی‌ قاعیده‌ كرده‌وه‌ له‌ عێراق و رونیشكرده‌وه‌ كه‌ له‌م ماوه‌یه‌ی‌ دواییدا چاوی‌ به‌ هاوڵاتییه‌كی‌ دانیشتووی‌ پارێزگای‌ ئه‌سكه‌نده‌رونه‌ كردوو، و ئه‌و هاوڵاتییه‌ پێی‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ناتوانێت واده‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك له‌ نه‌خۆشخانه‌ وه‌بگرێت، چونكه‌ به‌ وته‌ی‌ ئه‌و هاوڵاتییه‌ نه‌خۆشخانه‌كان جمه‌یان دێت له‌ بریندارانی‌ ئه‌و گروپه‌ چه‌كدارانه‌ی‌ كه‌ له‌ سوریا شه‌ڕده‌كه‌ن و بۆ چاره‌سه‌ر ده‌هێنرێنه‌ نه‌خۆشخانه‌كانی‌ توركیا له‌و شاره‌.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر