skip to main |
skip to sidebar
کێشه‌ی چه‌ند ساڵانه له‌سه‌ر که‌رکوک به کاتژمێر و نیوێک چاره‌سه‌ر کرا
کێشه‌ی چه‌ند ساڵانه له‌سه‌ر که‌رکوک به کاتژمێر و نیوێک چاره‌سه‌ر کرا.
- له پاش چه‌ندین ساڵ کێشه نێوان عه‌ره‌به‌کان و کورده‌کان له‌سه‌ر شاری په‌ڕ له‌نه‌وتی که‌رکوک له باکوری عێڕاق، ته‌نیا کاتژمێرو نیوی خایاند بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوسی که‌رکوک درا.
له‌کاتێک داعش و ڕێکخراوه تێرۆریستییه‌کانی تر له سه‌رانسه‌ری باکوری عێڕاق پێشڕه‌وییان کرد وه هێزه‌کانی ئاسایشی عێڕاق هه‌ڵاتن، هێزه‌کانی کوردی(پێشمه‌رگه‌کان) که ده‌مێکه باڵیان به‌سه‌ر که‌رکوک کێشاوه فه‌رمانیان به سه‌ربازانی عێڕاقی دابوو ده‌ربچن و کۆنتڕۆڵی ته‌واوی شاره‌که‌و و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ریان گرته ده‌ست، ئه‌وه‌ش به پێی ئه‌فسه‌رێکی پله- مام ناوه‌ندی سوپای عێڕاق-ه. ئه‌و ده‌ڵێت پێی گوترابوو چه‌که‌که‌ی بداته ده‌ست و بنکه‌که‌ی به جێ بهێڵێت.
ئاژانسی ده‌نگوباسی ئه‌سۆشییه‌تدپرێس ده‌ڵێت قسه‌کانی ئه‌م ئه‌فسه‌ره یه‌ک ده‌خوێننه‌وه له‌گه‌ڵ قسه‌ی شێخێکی عه‌ره‌ب و وێنه‌گرێک که دیتبویان بنکه‌کانی له‌شکر به‌تاڵان بردرابوون پاش ده‌رچونی هێزه‌کان. ئه‌و 3 که‌سه به‌مه‌رجێک ناویان ئاشکرا نه‌کرێت قسه‌یان بۆ ئه‌سۆشییه‌تدپرێس کردبوو له‌ترسی ئه‌وه‌ی مه‌بادا هێزه کوردییه‌کان تۆڵه‌یان لێبکه‌نه‌وه.
ئه‌فسه‌ره عه‌ره‌به که به‌رپرسی حه‌مباری چه‌کان له بنکه‌ی سه‌ره‌کی شاری که‌رکوک بووه گوتیشی هێزه کوردییه‌کان پێیان گوتبو ئه‌وان به‌رگری له‌که‌رکوک له‌به‌رامبه‌ر داعشدا ده‌که‌ن.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره سوو‌ربوو له‌سه‌ر ئه‌وه که هێزه‌کانی عێڕاقی نیازی پاشه‌کشه‌یان به‌رامبه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێڕاق دانه‌بوو،" ئێمه ئاماده بوین تا مردن شه‌ڕ بکه‌ین، ئێمه به‌ته‌واوه‌تی ئاماده بوین."
کونتڕۆڵ کردنی که‌رکوک ته‌نیان چه‌ند ڕۆژان پاش ئه‌وه دێت توندڕه‌وانی داعش و ملیتانی تری سوننه کونترۆڵی زۆربه‌ی موسڵ و تکرێتیان کرد به‌ر له‌وه‌ی به‌رۆ باشوری به‌غدا بچن.
وته‌بێژی هێزی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت ئه‌وان کونترۆڵی شاره‌که‌یان کرد ته‌نیا پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی عێڕاقی پاشه‌کشه‌یان کردبو.
محه‌مه‌د سه‌عدون یاسادانه‌رێکی بلۆکی شیعه‌ی سه‌ر به سه‌ره‌ک وه‌زیر مالکی ناپه‌سه‌ندی ئه‌و کاره‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کردووه وده‌ڵێت "پیلان بوو" به رێکخستن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێم کراوه که" ده‌بێته مایه‌ی په‌یدابونی گیروگرفتان." ئه‌و گوتی،" کورده‌کان ده‌رفه‌تی ئێستایان قواستۆته‌وه. ئه‌وان که‌رکوکیان گرت و به‌رنامه‌ی تریان به‌ده‌سته‌وه‌یه ناوچه‌کانی تریش قووت بده‌ن."
که‌رکوک ده‌که‌وێته 290 کیلۆمیتری باکوری به‌غدا و عه‌ره‌ب، کورد‌و وتورکمانی تێدا ده‌ژین و کێشه‌یان له‌سه‌ر هه‌یه. کورده‌کان ده‌خوازن که‌رکوک تێکه‌ڵی هه‌رێمی کوردستانی بکه‌نه‌وه به‌ڵام عه‌ره‌به‌کان و تورکمانه‌کان دژی ئه‌مه‌ن.
له 1970 کان و 1980، حکومه‌تی به‌غدا به سه‌دان هه‌زار کوردی له که‌رکوک و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ر ده‌رکردن، عه‌ره‌بی له باشور هێنانو و له شوێنی ئه‌واندا نیشته جێ کردن.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر