Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ تیر ۷, شنبه

وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات
له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ئاڕاسته‌ی‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كانی‌ كردووه‌، وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌، ده‌ڵێ‌، و سه‌ره‌نجی ئه‌و گروپه‌ تیرۆرستیانه‌ راده‌كێشین كه‌ هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌برن ئه‌ما به‌ زه‌برن.


راگه‌یاندراوه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌، كه‌ له‌لایه‌ن فه‌ریق، جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده‌ ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، تیایدا هاتووه‌: " سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر روون و ئاشكرا هه‌لوێستی خۆیان له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ نوێیه‌دا ئاشكرا كرد كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌رێمی كوردستان نابێته‌ لایه‌نێك له‌ ململانێی نێوان پێكهاته‌ جیاوازه‌كان و داكۆكی ده‌كات كه‌ گشت كێشه‌كان به‌شێوازی گفت و گۆی هێمنانه‌ و سیاسیانه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ هه‌موو توانای خۆی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ كوردستانیه‌كان له‌ هه‌ر هه‌ره‌شه‌یه‌كی ده‌ره‌كی و تیرۆرستان ده‌پارێزێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاری سه‌ربازی له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ كوردستانیه‌كان ئه‌نجام نادات".

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ش هاتوه‌، كه‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌،دوپاتی ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ گشت هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێمی كوردستان به‌ هه‌موو تواناوه‌ به‌رگری له‌ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ كوردستانیه‌كان ده‌كه‌ن و سه‌ره‌نجی ئه‌و گروپه‌ تیرۆرستیانه‌ راده‌كێشن كه‌ هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌برن ئه‌ما به‌ زه‌برن.
ده‌قی‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌:

ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ڕۆژنامه‌وانی
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده‌
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌
وئه‌ندام ووته‌بێژی فه‌رمی
فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم
له‌ باره‌ی :
هه‌لو مه‌رجی گشتی كوردستان و ناوچه‌ كوردستانیه‌كان و هه‌ره‌شه‌كانی گروپه‌ تیرۆرستیه‌كان و هه‌لوێستی هه‌رێم:
-له‌ دوای رۆژی 2014/6/10 و له‌ پاش ئه‌و ئالوگۆره‌ خیرا و كت و پره‌ی رویدا له‌ رووی ئیداری و سه‌ربازی و ئه‌منیه‌وه‌ له‌ پانتاییه‌كی جوگرافی فراوان له‌ سنوری پارێزگاكانی (نه‌ینه‌وا + صلاح الدین + ئه‌نبار + هه‌ندی ناوچه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای كه‌ركوك + هه‌ندێ ناوچه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای دیالی) كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی هیچ جۆره‌ ئیداره‌یه‌كی حكومی و هیچ جۆره‌ هێزێكی سه‌ربازی و ئه‌منی سه‌ر به‌ دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی عیراقی ئیتیحادی له‌و سنورانه‌دا نه‌ما و له‌جیاتی ئه‌وان كۆمه‌لێكی گروپی چه‌كدار ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر گشت دام و ده‌زگا ئیداری و سه‌ربازی و ئه‌منیه‌كانی سنوره‌كه‌ و چه‌ك و تفاقی جه‌نگی زۆریان به‌رده‌ست كه‌وت له‌و ناوچانه‌ و له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ یه‌ك هه‌فته‌دا و به‌ درێژایی زیاتر له‌ هه‌زار كیلۆمه‌تر بوونه‌ هاوسێی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ كوردستانیه‌كان.

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر روون و ئاشكرا هه‌لوێستی خۆیان له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ نوێیه‌دا ئاشكرا كرد كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌رێمی كوردستان نابێته‌ لایه‌نێك له‌ ململانێی نێوان پێكهاته‌ جیاوازه‌كان و داكۆكی ده‌كات كه‌ گشت كێشه‌كان به‌شێوازی گفت و گۆی هێمنانه‌ و سیاسیانه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ هه‌موو توانای خۆی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ كوردستانیه‌كان له‌ هه‌ر هه‌ره‌شه‌یه‌كی ده‌ره‌كی و تیرۆرستان ده‌پارێزێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاری سه‌ربازی له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ كوردستانیه‌كان ئه‌نجام نادات.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌دی كرا و ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی زۆر رون و ئاشكرا و له‌ پاش 2014/6/10وه‌ هه‌ندێ گروپی تیرۆرست چه‌ند جارێك و له‌ زۆر شوێنی جیاجیای هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ كوردستانیه‌كان په‌لاماری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی تری پاراستنی كوردستان ده‌ده‌ن و جگه‌ له‌وه‌ش تۆپبارانی ناوچه‌كانی نیشته‌جێ بوونی هاوڵاتیانی سڤیل ده‌كه‌ن له‌ سنوری ناوچه‌كانی (جه‌له‌ولا و ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك و توزخورماتوو و حه‌مدانیه‌ و قه‌رقوش و ره‌بیعه‌ و شه‌نگار ...هتد) و به‌تایبه‌ت له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا زیاتر له‌ (15)پازده‌ جار و له‌ چه‌ند قۆلێكه‌وه‌ په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌یان داوه‌ له‌ سنوری (حه‌مدانیه‌) و جگه‌ له‌وه‌ش هاولاتیانی سڤیلی ناوچه‌كه‌شیان تۆپباران كردووه‌ ...

لێره‌دا دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ گشت هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێمی كوردستان به‌ هه‌موو تواناوه‌ به‌رگری له‌ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ كوردستانیه‌كان ده‌كه‌ن و سه‌ره‌نجی ئه‌و گروپه‌ تیرۆرستیانه‌ راده‌كێشین كه‌ هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌برن ئه‌ما به‌ زه‌برن.

و جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ جارێكی تر ته‌نها و ته‌نها هه‌ر ئێمه‌ی ئه‌ندام و ووته‌بێژی فه‌رمی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم به‌ فه‌رمانی رێزدار (سه‌رۆك بارزانی)سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم،وته‌بێژی فه‌رمی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێمین و هه‌رچی ده‌گوترێت له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ودا نافه‌رمی و ناراسته‌.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر