Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ تیر ۸, یکشنبه

ويكتور شارپ، نويسنده اسراييلي مي گويد: جاي تعجب و تاسف است كه ال هر جاي جهان از تشكيل كشور فلسطيني حمايت مي شود اما چشمان خود را بر روي واقعيت ملت كورد و كوردستان بسته اند، اسرائيل بايد از استقلال كوردستان حمايت نمايد.



ويكتور شارپ، نويسنده اسراييلي مي گويد: جاي تعجب و تاسف است كه ال هر جاي جهان از تشكيل كشور فلسطيني حمايت مي شود اما چشمان خود را بر روي واقعيت ملت كورد و كوردستان بسته اند، اسرائيل بايد از استقلال كوردستان حمايت نمايد.

نووسەرێكی ئیسرئیلی لە وتارێكیدا سەبارەت بە پێگەی كورد و رووداوەكانی ئەم دواییەی عێراق، ئاماژە بەوەدەكات، كە ئێستا كاتی ئەوە هاتووە، ئیسرائیل هاوكاری كورد بكات و دەڵێت، جێگەی سەرسووڕمانە، كە هەموو جیهان باس لە دەوڵەتێكی فەلەستینی دەكات و پشتیان لە سەربەخۆیی نیشتیمانی كورد كردووە.

ڤیكتۆر شارپ، نووسەری ئیسرائیلی بابەتێكی لە رۆژنامەی ئاروتز شێڤای ئیسرائیلی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا باس لەوەدەكات، نەتەوەیەك هەن وەك جوولەكە هەزارەها ساڵە لە نیشتیمانی خۆیاندا بەدوای پاراستنی ریشە و بنەچەی خۆیانەوەن و ئێستاش دەبێت جیهان بەو مێژووە نادادپەروەرەدا بچێتەوە، كە كوردی بەسەر چەند وڵاتێكی دراوسێدا دابەشكردووە.

شارپ دەڵێت، كورد لەنێوان چەند دراوسێیەكی ترسناكدا دەژی و هەمیشە بەدوای دۆستێكدا گەڕاوە تاوەکو متمانەی پێبكات، ئیسرائیلیش نابێت لە بەرپرسیارێتی خۆی لەبەرامبەر كورد رابكات، چونكە ئەوانیش بە هەمان شێوەی جوولەكە بەدەست ئەو دراوسێیانەوە ئازاریان چەشتووە، بۆیە دەوڵەتی جوولەكە نابێت كورد فەرامۆش بكات، كە بەبێ دەوڵەت ماونەتەوە و جیهان خۆی لێدەدزیتەوە.

ئەو نووسەرە بەراوردی کوردستان و فەلەستین دەكات و دەڵێت، فەلەستین هەرگیز لە مێژوودا بوونی نەبووە وەك دەوڵەتێك، بەڵكو تەنها ناوی ناوچەیەكە، كەچی هەموو جیهان باس لە دەوڵەتی فەلەستینی دەكات، لەبەرامبەردا كوردستان، كە زیاتر لە 30 ملیۆن دانیشتووی هەیە، خاوەنی مێژوویەكی كۆنن و دواتر دابەشكراون، بەڵام كەس ئاوڕیان لێناداتەوە.

ڤیكتۆر شارپ هەروەها باسلەوەدەکات، کە مێژووە هاوبەشەكەی نێوان كوردو ئیسرائیل ئەوكاتە دەستپیدەكات، كە دەسەڵاتدارێتی ئاشوورییەكان لە سەدەی هەشتی پێش زایین، هۆزەكانی جوولەكەیان دەركردووە و دواتر لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی میدیا نیشتەجێبوون، كە دەكاتە دەوڵەتی مۆدێرنی ئەمڕۆی كوردستان. پاشان لەو ناوچەیە تەنها دەسەڵاتی كۆشكی شاهانەی كوردی بوو، توانی جوولەكە لەگەڵ بیروباوەڕی خۆیان قبوڵ بكات، جگە لەوەش لە كاتی رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ ئیمپراتۆریەتی رۆما لە سەدەی یەكەمی زاینی، كورد ئەوكاتەش هاوكاری سەربازیی ئیسرائیلی كردووە، بۆیە ئیسرائیل دەبێت ئەو مێژووەی لەبیربێت و كورد پشتگوێ نەخات.

شارپ پێیوایە، کە نابێت جوولەکەکان ئەوەیان لەبیربچێت، کە "نەوەی جولەكە كوردەكان، تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت دەتوانن بە زمانی ئارامی قسەبكەن و زمانەكەیان پارێزراو بووە".

ئەو نووسەرە ئیسرائیلییە ئاماژە بە نیگەرانی و ترسی وڵاتانی عەرەبی لە پەیوەندییەكانی كورد و ئیسرائیل دەكات و دەڵێت، بێمتمانەیی عەرەب لە كورد و جوولەكە لەوكاتەوە دەستپێكردووە، كە زانیویانە دكتۆر مایمۆنیدیز زانای جوولەكە لەكاتی جەنگی ئیسلام و مەسیحییەكاندا فیزیكزانی تایبەتی سەڵاحەدینی ئەیوبی بووە، هەروەها لەوەش نیگەران بوون، كە سەڵاحەدین وەك مسوڵمانێك رێگەی بە جوولەكەكان دەدا لەناو ئۆرشەلیم هەموو رێوڕەسمێكی ئایینی خۆیان بكەن، كە ئەم جۆرە مێتۆدی كاركردنە هی كوردە و پێچەوانەی مێتۆدی عەرەبییە لە مامەڵەكردن لەگەڵ بەرامبەرەكانیاندا.

ڤیكتۆر شارپ هێما بۆ گوتەیەک دەکات و دەڵێت، کە ئەمە قسەی مەلا مستەفا بارزانییە، کە لە ساڵی 1966 گوتویەتی "تەنها جوولەكە بیر لە كورد دەكاتەوە". ئەو باس لەوەشدەكات، کە ئەمریكا پێشتر لەسەر پێشنیازی ئیسرائیل هەوڵیداوە هاوكاری كورد بكات، بەڵام لەساڵی 1975 هاوكارییەكانی بۆ كورد وەستاند و داواشی لە ئیسرائیل كرد بۆ ئەوەی هەمان شت بكات، ئێستاش دەوڵەتی جوولەكە دادپەروەرییەكی سروشتی ئەنجامدەدات، ئەگەر لە جیهاندا جەنگ بۆ دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان بكات و شانازیشی پێوە بكات. 
رووداو

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر