Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ تیر ۵, پنجشنبه

سه‌رۆک کۆماری ئیسرائیل بەریز شه‌معون پێرێز داوا له‌ ئۆباما ده‌كات هێز بۆ سه‌ربه‌خۆیی‌ كورد به‌كاربهێنێت و پال پشتی کوردەکان بێت بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی



سه‌رۆک کۆماری  ئیسرائیل بەریز  شه‌معون پێرێز داوا له‌ ئۆباما ده‌كات هێز بۆ سه‌ربه‌خۆیی‌ كورد به‌كاربهێنێت و پال پشتی کوردەکان بێت بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی

سه‌رۆكی‌ ئیسرائیل داوا له‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا ده‌كات هێنده‌ جه‌خت له‌ یه‌كپارچه‌یی عێراق نه‌كاته‌وه‌ ‌و پێشی راده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هێزی‌ سه‌ربازیی له‌ عێراق به‌كارده‌هێنیت با له‌ پێناو سه‌ربه‌خۆیی كورده‌ هاوپه‌یمانه‌كانماندا بێت.

له‌ میانه‌ی‌ دواكۆبوونه‌وه‌ی‌ ماڵئاوایی له‌ پۆستی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌، شه‌معون پێرێز سه‌رۆكی‌ ئیسرائیل، له‌ كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ باراك ئۆبامای‌ سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا كۆبووه‌وه‌.

له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ سیاسی ‌و ئه‌منیی عێراقه‌وه‌، سه‌رۆكی‌ قه‌واره‌ی‌ ئیسرائیل داوای‌ له‌ باراك ئۆباما كردووه‌ هێنده‌ پشتگیریی له‌ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق نه‌كات، چونكه‌ ئه‌و دۆسیه‌یه‌ دۆسیه‌كی دۆڕاوه‌.

رۆژنامه‌ی‌ هائارێتس كه‌ ده‌قی به‌شێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ نێوان پێرێز ‌و ئۆبامای‌ گواستووه‌ته‌وه‌، نووسیویه‌تی‌ پێرێز به‌ ئۆبامای‌ راگه‌یاندووه‌:

"ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هێزی‌ سه‌ربازی له‌ عێراقدا به‌كارده‌هێنێت، با له‌ پێناو سه‌ربه‌خۆبوونی‌ كورده‌ هاوپه‌یمانه‌كانماندا بێت".

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، پێرێز داوای‌ له‌ ئۆباماش كردووه‌ پشتگیریی له‌ هه‌ریه‌ك له‌ مه‌حموود عه‌بباسی‌ سه‌رۆكی‌ ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌ڵه‌ستین ‌و عه‌بدولفه‌تتاح سیسیی سه‌رۆكی‌ میسر ‌و وڵاتی‌ ئه‌رده‌ن ‌و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ دژایه‌تیی‌ ئێران ‌و بزووتنه‌وه‌ی‌ حه‌ماس بكات.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر