Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ تیر ۶, جمعه

بژی کورد بژی سیاسەتی عاقلانەی سەرکردایەتی کورد ،بژی دۆستایەتی کورد و ئیسرائیل .



بژی کورد بژی سیاسەتی عاقلانەی سەرکردایەتی کورد ،بژی دۆستایەتی کورد و ئیسرائیل .
هەندیك کەس وای بۆ ئەچن ئەم پشتگیرییەی ئیسرائیل لەوەوە دێت کە کوردستان خاوەن نەوتە و ئیسرائیلیش پێویستی بە نەوت هەیە .


ئەو کەسانەی کە ئەم بیرکردنەوەیان هەیە نە شارەزای مێژوون نە لە سیاسەتیش ئەزانن،من باس لە سیاسەت ناکەم چونکە کەسێکی سیاسی نیم ،پەیوەندی نێوان کورد و جولەکە لەم چەن سالەی ڕابردودا دەستی پێنەکردووە بەڵکو دۆستایەتی کورد و جولەکە لە سەردەمی داگیرکردنی ئیسرائیل لە لایەن ئیمپراتۆریەتی ڕۆمەکانەوە دەست پێ ئەکات ،کاتێك کە جولەکەکان ڕوبەروی کوشتن و چەوسانەوە هاتن ئەوە کوردەکان بون کە بە سوپا هاوکاری جولەکەکانیان کرد،کاتێك جولەکەکان دژی ڕۆمەکان راپەڕین ئەوە تەنها کوردبو کە پشتگیری کردن .کاتێك جولەکەکان لە خاکی خۆیان دەرکران یان لە ناچاریدا خاکی خۆیان بەجێ هێشت ڕویان لە چیاکانی کوردستان کرد .کاتێك محمد پیاغەمبەری ئیسلام کەوتە کوشتن و تالانکردنی جولەکەکانی مەکە و مەدینە جولەکەکان رویان لە چیاکانی کوردستان کرد و کوردیش باوەشی خۆی بۆ کردنەوە .بۆ یەکەم جار لە مێژووی جولەکەدا کە باس ئەکرێت ڕێژەی جولەکە زیادی کردووە و کەمی نەکردووە ئەو کاتە بووە کە سەلاحەدینی ئەیوبی ئورشەلیم (قودس)ی لە دەست خاچ پەرستەکان دەرهێناوە واتە جولەکەکان ئەو کاتانە بە ئارامی ژیاون کە کوردیان لەگەڵ ژیاوە.تەنانەت هەر دوو ڕاوێژکارەکەی سەلاحەدینی ئەیوبی کە هەردوکیان پزیشکیشی بون دوو فەیلەسوفی جولەکە بون .کاتێك ڕۆمەکان دیواری پیرۆزی ئورشەلیم وێران ئەکەن ئەوە سەلاحەدینی ئەیوبی بو کە لە بودجەی خۆی دیواری پیرۆز بونیاد ئەنێتەوە .لە وڵاتی کورداندا بەبێ هیچ ترسێك جولەکە بانگەشەی بۆ ئاینی خۆی کردووە تا وای لێهاتووە ڕێژەیەکی زۆری کوردیش بون بە جولەکە .بۆ نمونە لە مێژووی ئاینی جولەکەدا بۆ یەکەم جار کە ژنێك ئەبێت بە حاخام ئافرەتیکی کورد بووە بە ناوی ئەسێنا بارزانی (1590_1670)کە کچی حاخامیکی کورد بووە بە ناوی سامویل هالێڤی بارزانی کە کوردی موسڵ بووە .تا ئەمڕۆش هەموو جولەکەی دونیا شانازی پێوە ئەکات.
دیارە هۆکار زۆرن کە لە سەدەی 19دا ئەو پەیوەندییەی لاوازکرد، لە سەرەتای ساڵانی شەستەکاندا لەگەڵ ئەوەی بەشێکی زۆری ئەوسای مەکتەبی سیاسی پارتی دژی ئەوەبون کورد دۆستایەتی ئیسرائیل بکات بەلام مەلا مستەفای بارزانی جارێكی تر لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش ئەو پەیوەندییە دروست ئەکاتەوە،لاوازی کورد و بەهێزی ئیسرائیلیش لەو سەردەمەدا نەبونە رێگر لەبەردەم هەنگاوەکانی مەلا مستەفای بارزانی بۆ دروستکردنەوەی پەیوەندییەکی تا ڕادەیەك نهێنی.ئەوەی زیاتر سەرنج راکێشە و ئیسرائیلییەکان زیاتر گرنگی پێ ئەدەن ئەوەیە کە کورد و جولەکە ئەچنەوە سەر هەمان ڕەچەڵەك .بۆ نمونە کورد ئیبراهیمی پیاغەمبەر بە کورد ئەزانێت جولەکەش خۆیان بە نەوەی ئیبراهیم ئەزانن .یەکیك لەو هۆکارانەی کە سەرۆکی ئیسرائیلی گەیاندۆتە ئەمریکا بەدەستهێنانی پشتگیری ئەمریکایە بۆ سەربەخۆیی کوردستان .بۆیە کاتێك سەرۆکی ئیسرائیل وەك یەکەم سەرۆک لە جیهاندا باس لە دەوڵەتی کوردی ئەکات و ئامۆژگاری ئەمریکاش ئەکات کە دژی سەربەخۆیی کوردستان نەوەستێت و پشتگیری بکات جێگای شانازییە .
لە ئەمڕۆوە پێویستە لەسەر هەموو کوردێک کە ئەوە بزانێت ئەوە عەرەب و ئومەی ئیسلامین لەوەتەی هەن و هەین وەک کۆیلە سەیرمان ئەکەن .
پیویستە هەموو کوردێك لەوە تێبگات کە ئیسرائیل دۆستمانە نەک ئومەی ئیسلامی.
ئەگەر عەرەب و ئومەی ئیسلامی ئێستاش بۆیان بکرێت سەدام لە گۆڕەکەی دەردێننەوە و سەدان جاری تر ئەنفالمان ئەکەنەوە .

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر