Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ تیر ۲, دوشنبه

میلیشیای شیعه‌ی و جاشولەکەکانی ئیمامی خەیالی زەمان "عصائب اهل الحق"ـی سه‌ربه‌ مالیكی به‌ ئۆتۆمبیلی حكوومه‌تی ژماره‌یه‌ك كوردیان ڕفاندووه‌



 میلیشیای شیعه‌ی و جاشولەکەکانی ئیمامی خەیالی زەمان  "عصائب اهل الحق"ـی سه‌ربه‌ مالیكی به‌ ئۆتۆمبیلی حكوومه‌تی ژماره‌یه‌ك كوردیان ڕفاندووه‌

رەشاد میران ؛

گرووپی عەسائیب ئەھلولحەق کە "سەر بە نووری مالیکی"-یە ھەڕەشە لە کوردانی بەغدا دەکەن و ژمارەیەکیان ڕفاندوون و بێسەروشوێن کراون. بەرپرسێکی پارتییش دەڵێت "ئەو گرووپە زیاتر مەبەستیان پارتی دیموکراتی کوردستانە." راوێژکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقیش پێشنیاز دەکات، حکوومەت چارەیەک بۆ کوردانی بەغدا بدۆزێتەوە.



کاڕگێری لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، سەباح ئاکرەیی، رایگەیاند: "ھەڕەشە لە کوردانی بەغدا کراوە، بەتایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەمڕۆ لە ناوچەی زەعفرانییە ھەڕەشە لە دوو خێزانی کورد کراوە، ئەم ھەڕەشانە لەلایەن گرووپی عەسائیب ئەھلولحەقەوەن."

ئاکرەیی گوتیشی: "قەیس خەزعەلیی سەرۆکی گرووپی عەسائیب ئەھلولحەق لە لێدوانێکی تەلەڤزیۆنیدا باسی لەوە کرد، کە ئەوان خۆیان ئامادە کردووە و دوژمنی پێکھاتەی سوننە نییە، بەڵکو دوژمنی پێکھاتەیەکی دیکەن کە مەبەستی کوردە."

سەباح ئاکرەیی روونیشی کردەوە، "سەبارەت بەو ھەڕەشانەی لە ئێمە کراون و سەرکردایەتیی خۆمان ئاگادار کردووەتەوە کە ئەو گرووپە زیاتر مەبەستیان پارتی دیموکراتی کوردستانە."

ھاوکات گوتیشی: "عەسائیب ئەھلولحەق سەر بە نووری مالیکییە و بە ئۆتۆمبێلی حکوومی ھاتوچۆ دەکەن."

لای خۆشیەوە راوێژکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، عادل نووری، رایگەیاندووه‌: "دوای تێکچوونی رەوشی ئەمنیی ھەندێک لە پارێزگاکانی عێراق، بە تایبەت ناوچە سوننییەکان، رێگاکانی نێوان بەغدا-کەرکوک و بەغدا-جەلەولا گیران، کۆمەڵێک گرووپی چەکداری میلیشیای شیعە کوردیان کردە ئامانج و دەیانڕفاندن، خۆشبەختانە توانیمان پێنج لەوانە بە پارە رزگار بکەین، بەڵام بەداخەوە چواریان شەھید کردن و لەئێستایشدا چەند کوردێکی دیکە چارەنووسیان نادیارە."

عادل نووری گوتیشی: "بانگەوازێکمان بڵاو کردەوە کە کوردەکان بەو رێگایانەدا نەیەنەوە، بەڵکە بە فڕۆکە بێنەوە، بەڵام لەئێستادا تا17-ی مانگی داهاتوو فڕۆکەکان گیراون."

راوێژکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق گوتیشی، "ئەوەی ئەوکارە دەکات قەیس خەزعەلیی سەرۆکی گرووپی عەسائیب ئەھلولحەقە بە ئاشکرا ھەڕەشە لە کوردەکانی بەغدا و بابل و کوت دەکات، ئەم کارەی ئەوانیش لەبەر ئەوەیە کە کورد بە ھۆکاری تێکچوونی رەوشی ئەمنی دەزانن."

عادل نووری زیاتر گوتی، "تا ئێستا توانیومانە نزیکەی 500کورد بگەڕێنینەوە بۆ ھەرێمی کوردستان، بەڵام لەئێستایشدا بە دەیان کورد لە بەغدا ماونەتەوە و ناتوانن بگەڕێنەوە و ئەو گرووپە چەکدارانەیش ئەزیەتیان دەدەن و جنێویان پێ دەدەن، بۆیە ناچار بوون بچنە ماڵان و خۆیان حەشار بدەن."

راوێژکاری وەزارەتی کۆچ وکۆچبەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، "پێشنیاز دەکەم لە رێگەی ماڵپەڕەکەی ئێوەوە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رێگەچارەیەک بۆ ئەو کوردانە بدۆزنەوە و رێگەی خانەقین-کوت بکرێتەوە و پاسەوانییان بکرێت، تا بگەڕێنەوە."

نووری ئەوەشی گوت، "جگە لەمانە پێویستە بۆ ئەو کوردانەی کە لەوێ نیشتەجێنە، لەگەڵ مەرجعە شیعییەکان گفتوگۆ بکرێت بۆ ئەوەی ئیدی کورد نەکرێنە ئامانج و ئەوەی ئەم کارە بکات سزا بدرێت، چونکە لەئێستادا بە ھەزاران عەرەبی سوننە و شیعە لە ھەرێمی کوردستانن و بە ئارامی دەژین."

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، داوای لەو کوردانەی بەغدا کرد کە بەنیازن بگەڕێنەوە، ھەموویان لە شوێنێک کۆ ببنەوە بۆ ئەوەی بتوانن بە فڕۆکەیەک بۆ ھەرێمی کوردستان بیانگەڕێنەوە."

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر