Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ خرداد ۲۸, چهارشنبه

پلانەکەی تورکیا بەرەو سەرکەوتن دەچێت


پلانەکەی تورکیا بەرەو سەرکەوتن دەچێت
ئەوە بەرەی تورکمانیشی چەکدار کرد
چاوەرێ بن بۆ پشتیوانی بەرەی تورکمانی
تورکیا موداخەلەی کەرکوک بکات و هێزی بۆ بنێرێت
به‌ره‌ی‌ توركمانی‌: هێزمان بۆ پارستنی خۆمان دروست کردوە
به‌ره‌ی‌ توركمانی‌ هێزێكی‌ چه‌كدار بۆ پاراستنی‌ ناوچه‌ توركمانشینه‌كانی‌ عێراق پێكده‌هێنێت چونكه‌ پێیانوایه‌ له‌ئێستادا هیچ لایه‌نێك به‌رگرییان لێناكات‌و به‌ته‌نیا كه‌وتونه‌ته‌ شه‌ڕه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ له‌عێراق‌و شام (داعش).
راگه‌یاندنی‌ ئه‌و هێزه‌ توركمانییه‌ دوای‌ ئه‌وه‌دێت چه‌كدارانی‌ داعش هێرشه‌كانیان چڕكردۆته‌وه‌ بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ زۆرینه‌ی‌ توركماننشین.


ئه‌رشه‌د ساڵه‌حی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی، دوێنێ‌ دووشه‌ممه‌، له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد كه‌ هێزی‌ چه‌كدارییان پێكهێناوه‌‌و وتی‌ “به‌هۆی مه‌ترسی هێرشی تیرۆر بۆ سه‌ر توركمانه‌كان كۆمه‌ڵێك كه‌سی خۆبه‌خش بۆ به‌رگریكردن چه‌كیان هه‌ڵگرتوه‌”.
توركمانه‌كان له‌ماوه‌ی‌ رابردودا به‌به‌رده‌وامی‌ داوای‌ پێكهێنانی‌ هێزی‌ تایبه‌ت به‌خۆیان كردوه‌ به‌ڵام ئه‌و داوایه‌ روبه‌روی‌ ره‌تكردنه‌وه‌ بۆته‌وه‌ له‌لایه‌ن هه‌رێمی‌ كوردستان‌و به‌شێك له‌لایه‌نه‌ عێراقیه‌كانه‌وه‌.
ئایدن مه‌عروف ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ به‌ره‌ی‌ توركمانی‌ ده‌ڵێت له‌رابردودا به‌بیانوی‌ جۆراوجۆر ئه‌و هێزانه‌یان بۆ دروستنه‌كراوه‌‌و له‌ئێستاشدا به‌ته‌نیا له‌شه‌ڕی داعشدان له‌ناوچه‌كانی ته‌له‌عفه‌ر.
ته‌له‌عفه‌ر سه‌ر به‌پارێزگای‌ نه‌ینه‌وایه‌ به‌دوری 30 میل له‌رۆژئاوای موسڵ‌و 120 میل له‌باكوری شاری كه‌ركوكه‌وه‌، زۆرینه‌ی‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ توركمانی شیعه‌ن.
ئایدن مه‌عروف كه‌ هاوكات ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانه‌ به‌هاوڵاتی‌ وت “نه‌ پێشمه‌رگه‌ نه‌ سوپای عێراقی به‌رگری له‌ته‌له‌عفه‌ر ناكه‌ن چونكه‌ شوێنێكی ستراتیژی نیه‌ به‌لایانه‌وه‌‌و زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی توركمانن”.
ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕو كه‌ به‌ره‌ی توركمانی داوای هاوكاری‌و پشتیوانی‌ له‌كه‌س نه‌كردوه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ “متمانه‌مان به‌هیچ هێزێكی عێراق نه‌ماوه‌‌و هه‌مویان سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌‌و مه‌زهه‌ب‌و حزبن”.
ئه‌رشه‌د ساڵحی‌ له‌كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا داوایكرد چه‌كداره‌ توركمانه‌كان شانبه‌شانی پێشمه‌رگه‌ هێزه‌كه‌یان دروستبكه‌ن بۆ به‌رگریكردن، جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ عێراق به‌قۆناغێكی مه‌ترسیدار‌و به‌ره‌و دابه‌شبون ده‌ڕوات.
توركمانه‌كان پێیانوایه‌ له‌زۆربه‌ی‌ كرده‌وه‌ خۆكوژی‌‌و چه‌كدارییه‌كاندا بونه‌ته‌ ئامانجی‌ یه‌كه‌م‌و ئه‌وه‌ش به‌هۆكاره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی‌ داوای‌ پێكهێنانی‌ هێزی‌ تایبه‌ت داده‌نێن.
ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ به‌ره‌ی‌ توركمانی‌ وتی‌ “كورد هێزی خۆی هه‌یه‌‌و عه‌ره‌بی سونه‌ش بونه‌ خاوه‌ن هێزی خۆیان، ته‌نیا ئێمه‌ی توركمان هیچ هێزێكمان نیه‌”.
ئایدن مه‌عروف رونیشیكرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌پێی‌ رێكه‌وتنی نێوان به‌ره‌ی توركمانی‌و سه‌ركردایه‌تی حزبه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی‌ كه‌ركوك له‌شاره‌كه‌دا بونیان هه‌یه‌.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر