Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ تیر ۶, جمعه

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا دواى کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ مالیکى گه‌یشته‌ هه‌ولێر


وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا دواى کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ مالیکى گه‌یشته‌ هه‌ولێر.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا به‌ سه‌ردانێک گه‌یشته‌ شارى هه‌ولێر و ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ که‌ پێش سه‌ردانه‌که‌ى بۆ هه‌ولێر له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ نورى مالیکى سه‌رۆک وه‌زیرى ئێراق سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشى ئه‌منى ئێراق تاوتوێیان کردوه‌ .
ولیام هیگ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر له‌لایه‌ن فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى باشوورى کوردستان و ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سامانه‌ سروشتییه‌کانه‌وه‌ پێشوازى لێکرا .
به‌ پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ستکه‌وتون؛ وا بڕیاره‌ ولیام هیگ له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌ سیاسییه‌کانى هه‌رێمى باشوورى کوردستان کۆببێته‌وه‌ دۆخى ئه‌م دواییه‌له‌ ئێراق و هه‌رێم گفتوگۆى له‌سه‌ر بکه‌ن .
شایه‌نى باسه‌، نورى مالیکى له‌ دیداره‌که‌یدا له‌گه‌ڵ ولیام هیگ رایگه‌یاندوه‌:'' ده‌بێت به‌ دوو رێگا و به‌ هاوسه‌نگى هه‌نگاو بنێین که‌ یه‌که‌میان کارى مه‌یدنى و پرۆسه‌ى سه‌ربازییه‌ له‌ دژى گروپه‌ چه‌ته‌کانى داعش و هاوکارانیان''

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر