Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ تیر ۳, سه‌شنبه

بێرنارد كۆشنه‌ر: له‌ مه‌راسیمی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستاندا ئاماده‌ ده‌بم


بێرنارد كۆشنه‌ر: له‌ مه‌راسیمی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستاندا ئاماده‌ ده‌بم.

رەوەز بابان ؛

 وەزیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی فەڕەنسا و دۆستی گه‌لی كورد د. برنارد كۆشنەر رایگەیاند، حكوومەتی كوردستان سەربەخۆیی خۆی رادەگەیەنێت و منیش بەشداری لە رێوەڕەسمەكەدا دەكەم.

برنارد كۆشنەر، لە میانی بەشداریكردنی لە ڕێوەڕەسمی وەبیرهێنانەوەی دكتۆر قاسملو لە پاریس، گوتارێكی پێشكەش كرد و بارسی بارودۆخی عێراقی كرد و گوتی: ئەو بارودۆخەی ئێستا لە عێراقدا لە ئارادایە دەرفەتێكی زۆر گرنگی داوەتە كورد كە بە یەكجاری بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات.

كۆشنەر گوتیشی كە بە هۆی بارودۆخی نوێ عێراقەوە هاوسەنگیی سیاسی لەو وڵاتە و ناوچەكەدا گۆڕاوە و دەرفەتێكی مێّژوویی بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی بە دەست كورد كەوتووە و كورد ئەو دەرفەتە دەقۆزێتەوە و سەربەخۆیی خۆی رادەگەیەنێت و منیش بۆ بەشداریكردن لە رێوڕەسمی راگەیاندنی سەربەخۆیی كوردستان، سەردانی هەولێر دەكەم.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر