Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ شهریور ۲۸, سه‌شنبه

ڕێکخراوی دێموکراتیکی یارسان سوتاندنی مەرقەدی باوە مەحموود زیارتگای کاکەیەکان لە خانەقین مەحکوم دەکات.



ئەمڕۆ سێشەممە 18ی سپتامبر مەرقەدی باوە مەحموود لە ناوچەی خانەقین لە لایەن کەسانێکی نەناسراوە سوتیندراو و بەم شێوە دیسان دەستانی دوبەرەکی و نەبوونی تولڕانس و قەبوڵنەکردنی بیروڕا جیاوازەکان دەستیان
داوەتە دەستی یەکدی بو لە ناوبردنی برایەتی و دوستایەتی نێوان ئاین وبیروڕا جیاوازەکانی ئەم ناوچەیە، کە مێژویەکی پڕ لە شانازی و پێکەوە ژیانی هەموو چین و باوەڕە جیاوازەکانی لە خوگرتووە. هەرچەند ئەم مەرقەدە، وەک یەکێک لە شوینە پیروزەکانی یارسانیەکان چاو لێدەکرێت، بەڵام لە لایەن موسڵمانانیشەوە بەردەوام سەردانی دەکرێت و ڕێزی لێدەگیرێت.

 

دیارە خەڵکی خانەقین بەم کردەوەیە زوور نیگەرانن، هەر بوێە هەر ئێمڕو ڕێکخراوێکی کۆمەڵی مەدەنی بۆ پرۆتستوو کردنی ئەم کارە و نیشاندانی ناڕەزایەتی خوەیان داوایان لە دانیشتوانی خانەقین کردووە کە سبەینێ بە وڵامدانەوەێەک بە ناحەزانی ئارامی و ئاسایشی خانەقین سەردانی ئەم مەزارگەیە بکەن.
ڕێکخراوی دێموکراتیکی یارسان ئەم کردەویە وەک هێڕشێک بو سەر پروسەی دێموکراسی سەیر دەکات و بە توندترین شێوە مەحکومی دەکات، لە عەینی کاتدا داوا لە دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت بەرپرسان و نۆێنەرانی شاری خانەقین دەکات کە لە ئاست ئەم تاوانە بێدەنگ نەبن و بکەران و ئاڵاهەڵگرانی بیروکەی سوتاندنی ئەم جێگا پیروزە بە سزای یاسایی خوەیان بگەیەنێ، چونکە ئەمە سەرەتای هەنگاوێکی زوور دزیووە بۆ لە بار بردنی یەکیەتی و برایەتی کورد بە هەموو ئایین و بیر و باوەڕە جیاوازەکانیەوە.
هەر لەم ڕوانگەیەوە دەنگی خومان وەک ڕێکخراوێکی یارسانی دەخەینە پاڵ دەنگی هەمو ئەو ڕێکخراو و کەسانە کە داوایان کردووە تا بۆ پرۆتستوو کردنی ئەم کردەوەیە سەردانی مەرقەدی پیروزی باوە مەحموود بکەن.
جارێکی دیکە ئەم کردەوە ناشارستانیانەیە مەحکوم دەکەین و داوا لە سەرجەم کاکەیەکان دەکەین کە یەکیەتی و برایەتی خوەێان بپارێزن و زوور شارستانیانە و دوور لە هەر چەشنە دژ کردەوەیەکی ناشارستانی وەڵامێکی سەردەمیانە بە ناحەزان و بەکەرانی ئەم کارە دزیوە بدەن، چونکە بەم شێوەیە دەکرێ یەکیەتی ماڵی کورد بپارێزری.
ڕێکخراوی دێموکراتیکی یارسان
کومیتەی ناوەندی
 ١٨ی سپتامبری ٢٠١٢

سەرچاوە سایت خٶرهەلات نێۆز 
-----------------------

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر