Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ شهریور ۳۱, جمعه

ئایا بەریزان مستەفای هیجری عەبدۆلای مۆهتەدی پالیان داوە بە ریکخراوەی سەۆزی ئیران وەک مەهدی کەرۆبی میر حۆسینی مۆسەوەی مۆحەمدی خاتەمیەوە؟


دەبا یەکیک لە خالە سەرکیەکانی ریککەوتنەکی نیۆان کومەلە و دیمۆکرات یانی بالی ئیرانی چیەکان داوای لیبۆردەن لە دایکانی رەشپۆشی کوردستان بە بایە و دان بە هەلەکانی خۆیاندا بەنبایە کە شەری براکۆژیان سازکرد ١٠٠٠ تا ١٥٠٠ نەفریان لە یەکتر کۆشت چونکە هەم مستەفای هیجری و هەم عەبدۆلای مۆهتەدیش دەستیان لە ئەو براکۆژیەدا هەبۆۆە و خۆیان لە ئەو شەرە مالویرانکرەدا بشدار بۆۆەن
ئایا بەریزان مستەفای هیجری عەبدۆلای مۆهتەدی پالیان داوە بە ریکخراوەی سەۆزی ئیران وەک مەهدی کەرۆبی میر حۆسینی مۆسە
وەی مۆحەمدی خاتەمی؟

ئیستا لە سیاستەکانی ئەم دۆ حیزبەدا بەر چاوەن کە برۆ لای ریفۆرمخۆازەکانی ئیرانی ناوخۆیی ئیران خۆیان راکیش دەکەن ، ئەگر وابێت بە واتای ئەویە کە باوەریان بە ریگای ئیمام هییە؟ یانی باوەریان بە خۆمینی هییە پیرۆی پرۆگرامی خۆمینی دەبن؟
چونکە کاک عەبدۆلای مۆهتەدی لە گەل کاک مستەفای هیجریدا هاوری نیزیکی دۆستانی ئەو ریکخراوەن وەک عەلی رەزا نۆریزادە مۆحسین سازگارا بەگرە دۆستی مام جەلال تالبانین ، مام جەلالیش هاوپیمانی رژیمی ئیرانە..
ئەگر راست دەکن بە تەمان مالی کورد یەک بەخەن بۆ لایەنگرانیان سەردانی سفارەتی ئیران دەکن بۆ لە ئیران خانو زەۆیان کریۆە بۆ ژن ومندالەکانیان سەردانی ئیران دەکن؟
ئەگر لە گەل ئیراندا ریککەوتوەن ئەمە چەتیکی دیکەیە .
جا لایەنگرانی ئەم دۆ ریکخراوە یەکیکیان لە کویە و ئەوی تریشیان لە زەرگۆیز خەریکی چەواشەکارین دەیانەوێت خەلکی کورد چەواشە بەکن .
هاوپیمانەکانیان کوردەکانی رۆژهەلاتی کوردستان تەسلیمی ئیتلاعاتی ئیران دەکەنەوە جا ئەمانیش دەین پاکانیان بۆ دەکن وەک جەنابی کۆمونیست دانیشتۆی گۆتنبۆرگی وەلاتی سۆئید لە سەر سایتەکان لە لای ئەم و ئەو دەست بە کاۆیژ کردن دەکات وادەزانێت گەلی کورد وەک ئەو کەسانی وا نەزانن فەهمی سیاسیان نییە فریۆەی ئەم چەلبۆزە دەخۆن وا خۆشباورەن باور بە قسە درۆکانی ئەم درۆزنە دەکن.
باشە بۆ هەر دوابەدوای کۆژرانی مونوچهەر کە خەلکی کرماشان بۆ زۆ باری کرد بۆ شاری گۆتنبۆرگ ئەم کابرایە وا ئیدعای مرۆڤ دۆستی دەکات؟
ئەو پرۆپاگەندییە ی وا لە ریگای کانالە تەلویزیۆنە کانی فارەسەکانەوە لە سەر ئەم دۆ حیزبە بەلاو کراوە ناراستن و خۆدی ئەو دۆ حیزبە بۆ درۆست کردنی جیگو پیگە ی خۆیان هەر خۆیشیان داوایان لە ئەو کانالە تەلۆیزیۆنیانە کردوە کە بۆ ئیحساساتی کردنی کوردەکان وبۆ لایەنگەر درۆست کردن بۆ ئەم دۆ حیزبە دەستیان بە ئەو یاریە کردوە .
و وای بۆدەچین رەنگە دەستی خۆیانی تیدا بێت ئەم پرۆپاگەندیە چونکە جیگو پیگەی حیزبەکەیان لە کز بۆندا بوەن و ئەم پرۆپاگەندییە زۆرتر بۆ زیندۆ کردنەوەی ئەو دۆ حیزبە بە هاوکاری عەلی رەزا نۆریزادە و مۆحسین سازگارا شەریعەتمەداری و لایەنگرانی ریکخراوەی سەۆز درۆست کرابو بۆ ئەوی لایەنگریان بۆ درۆست بێت لە ناو کوردەکاندا.
هەم ریککەوتنەکی نیۆان کومەلەی مۆهتەدی و حیزبی دیمۆکراتی هیجری بە مەبەستی دۆ ئامانج ساز کرا خالی یەکم بۆ وەن کردن و پەردە پۆش کردنی کەیسی ئەو ٢٥ کوردیە وا لە لایەن یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە رادەستی ئیتلاعاتی ئیران کرانەوە کە یەکیک لە ئەو کەسانە رۆژنامە نۆسی بەناو بانک کاک مەولوود ئافەند بۆ کە هیشتا چارەنۆسی نادیارە بەلام مازیار ئیبراهیمی خاوەنی کۆمپانیای ئاهۆرا ونەشمین زارع فیرۆزەیگانە مەریم ئیزدی مەریم زەرگەر فئۆاد فرامەرزی مۆحسین زەرکیش و بهزاد عەبدۆلی لە کانالە کانی رژیمی ئیران دەرکەوتن کە لە ژیر فەشاری ئەشکنجەدا ئیعترافیان کرد کە گۆایە دەستیان هەبوە لە کۆشتنی زان ئەتۆمیەکانی رژیمی ئیراندا لە کاتیکدا ئیتلاعاتی ئیران خۆیی بۆخۆیی زانا ئەتۆمیەکانی کۆشتۆە.
مەریم ئیزدی وەک پنابەریکی سیاسی لە هەرێمی کوردستان ژیانی بە سر بردوە مەریم زەرگەر بهزاد عەبدۆلی فئۆاد فەرامەرزی مۆحسین زەرکیش نشمین زارع ئەندامی حیزبەکی کاک عەبدۆلای مۆهتەدی بۆۆن جا واز لە ئەو حیزبە دەینن جا ئەوانیش تەسلیمی یەکێتی نیشتمانیان دەکەنەوە جا یەکێتی نیشتمانیش مەعامەلەیان سەر دەکات وەک سیخۆری ئیسرائیل رادەستی ئیتلاعاتی رژیمی ئیرانیان دەکاتەوە وها بە ئاسانی رۆلەکانی کورد رادەستی دۆژمنان دەکەنەوە کورد دەفرۆشن جا ئیدعای مرۆڤ دۆستی نازانم وەلات پاریزیم بۆ دەکن.
و هەمووی ئەم پرۆپاگەندییە ی وا دەکردرێت دەستی مام جەلالی تیدایە چونکە حیزبەکی تۆشی قیرانیکی خراپ هاتوە کە هەمووان باش دەزانن کە ٢٥ کوردی رۆژهەلاتی کوردستانی تەسلیم بە رژیمی ئیران کردوتەوە یەکێتی نیشتمانی جا بۆ دەرباز بۆن لە ئەم قیرانە دەستی داوەتە ئەم پرۆپاگەندییە کە هەم ریککەوتنی مۆهتەدی و مستەفای هیجری و هەم ئەو پرۆپاگەندییەی وا لە ریگای کانالە تەلۆیزیۆنەکانی فارەسەکانەوە دکرا دژ بە ئەم ریککەوتنە هاتوتە ئاراوە هەر هەمووی لە ژیر سەری مام جەلالدا و دۆستانی دیرینی مام جەلال وەک عەلی رەزا نۆریزادە دۆستانی دیکەی فارەسی مامە درۆست کرابۆۆن.
ئامانجی دۆهەمی ئەم پرۆپاگەندییە لە کە بە ناوی یەکگرتن ریککەوتن دژ درۆست کردنە هەر هەمووی لە ژیر سەری مام جەلالدا بۆۆن .
مام جەلال هەولی دا کە بە درۆست کردنی ئەم پرۆپاگەندییە کوردەکانی رۆژهەلاتی کوردستان هان بەدا ت کە گۆایە ئەم ریککەوتنە لە برژەوندی نەتەوایەتی کوردایە جا بەزانن چون دۆژمنانی گەلی کورد هیرش دەکەنە سەر ئەم ریککەوتنە و ئەم دۆ حیزبە و ئەم دۆ حیزبە شۆرشگیرن ئەگر شۆرشگیر نەبن وەها هیرش ناکەنە سەریان یانی مام جەلال بیری ئەویشی کردوتەوە کە ئەم دوو حیزبە شۆرشگیر نیشان بەدات بۆ بەرژەوندی خۆییو بەرژەوندی ئیرانی چیەکان و مام جەلال دەستی بە ئەم کارە کرد لە ریگای دۆستانیەوە وەک عەبدۆلای مۆهتەدی مستەفای هیجری بۆ ئەوی بتۆانێت لایەنگر بۆ دۆستانی زیاد بەکات کە بە سەر ئەۆ ئیشە قورانەدا وا کردویەتی زال بەبێت کە هەم بتۆانێت کەیسی ئەو کوردانە ی وا تەسلیمی رژیمی ئیرانیانی کردۆتەوە وەن بەکات و هەم بتۆانێت لایەنگر بۆ دۆستانی درۆست بەکات لە رۆژهەلاتی کوردستان
ئیمەی کورد دەبێت ئیحساساتی نەبین وەردبین بین بە وەردی سیری رۆداوەکان بەکین بەدواداچونەوە بەکین لە سەر هەر روداوەیەک با هەلە نەکین ئەگر بە ئیحساساتی لە گەل روداوەکاندا مامەلە بەکین بە ئاسانی فریۆەی دۆژمنان دەخۆیین و جا شەکەست دەخۆین.


////////////////////////




یەک لە نیشانەی پلانی شوم

سانسور و شاردنەوەی راستیەکانە لە گەل


بەرێزان هه‌ر وەک ئاگادارن لە کاتێکی هه‌سیار دا دەژین و ئەگەر بە وریای و زانستەوە نەروانینە روداوەکان ژیانی گشتی گەل لە مەترسی گەورەدایە .

لە دەس پێکی ناجوامێرانەی ئێرانیەکان بۆ سەر گەلی کورد ئاماژەم بە زور بابەت کرد تا بە چاوی کرواوە و بە دور لە کۆلی دەرون بروانینە روداوەکان و پسپوران و دڵسوزانی کورد لێکدانەوەی زانستیانەی لە سەر بکەن و لە ژێر ناوی ( ئایا نابی لە خۆمانەوە دەستی پێی بکەین ) لە برگەی سێی لە پەسیاری ئەم سیناریویە هێنامە بەر باس . ئەمرو دەبینین مامەلە شاراوەکان بە شێوازێ ئاشکرا دەبن !
گەر لە بیرتان بێت ئەم دەعبا ئێرانیانە کە وا لە گەلی کورد رشانەوە بە شێوازی هه‌م رێگە خۆشکەر بون و هه‌م بە لایەنە ئێرانچیەتیەکانی کورد رێگەیان بۆ هه‌موار دەکردن و بەم رستەیە هاتنە گو : بە یەک گرتنەوەی کوردان لە گەل موجاهدین ، هێزی چەکداری کوردان بەهێزتر دەبێ !
ئەم بابەتە شوم ترسناکە شاراوەیە ، ئەو راستیەمان وە بەر چاو دێنێ کە لە دەسپێکی شەر کوردستان بکرێتە گوشتی دەمی تۆپ بۆ بە دەسەلات گەیشتنی ئێرانچیەتیەکان وە زەرە مەندی یەکەم چینی هه‌ژاری کوردەواریە ، دەبێ گەل بە وریایەوە بروانێتە ئەم بابەتە و رێگە نەدا دیسان ئەم دەعبایانە خۆیان بخزێنەوە ناو کوردستان و بە کوردە کوردە دلێرەکە و بە جەرگەکە و ئازادەکە و .... کلاومان وەسەر بنێن . کورد نە وەکیل وەرەسەی هیچ گەلێکە و نە دەبێ ببێتە دەم راسی ، با ئەوان ئەگەر جەوهه‌ری راپەرینیان تێدایە پێگەیان لە ناو نەتەوەی خۆیان هه‌یە ، بێنە مەیدان و کوردیش پشت گیریان بێت ، نەک کوردستان بکەنە پردی پەرانەوەی خۆیان و پاشان وەک هه‌مو کات لە کورد یاغی بن و هه‌ولی قاتو قری و جینوسایت و ... بدەن . نیشانەی ئاشکرا بونی ئەم باسە ئەوەیە کە بە پێی هه‌والنێرە ناو دەلەتیەکان ئامریکا دیەوێت لە داهاتوی نزیک ناوی مجاهدین لە لیستەی رەش لابات !!
هه‌ر چەن پێویستە ئاماژە بەوە بکەین : هه‌ناردەی ئینقلاب لە لایەن زل هێزە راست یان چەپ و ... بۆ هه‌ر وڵاتێک گیرودەیی و قەمتی بۆ گەلان بە دواوەیە و هه‌ژاران و زەحمەتکیشان زاتر بە قور دا دەچن و لە بەرژەوەندی گەل دا نییە و لەم روداوانەی کە هاتوەتە ئارا کورد بە دور لەم گەمەیە نییە ، دەبێ دڵسوزانی گەل پلانی گونجاویان لە بەر دەس دا هه‌بێت و بە بەرەیەکی یەک گرتوی نیشتمانی لە راو بۆ چونی هه‌مو توێژ و لایەنی سیاسی کەلکی ئەوتۆ وەرگرێ و خۆی بۆ هه‌ر جورە روداوی تەیار بکات ....


حەمەی شاسواری

برواری ٢٢/٠٩/٢٠١٢
* لینکی ئەو نوسراوەیەم :

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر