Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ شهریور ۲۹, چهارشنبه

دادگایەکی تورکیا 8 ساڵ و نۆ مانگ زیندانی بۆ سەباحەت تونجەل بڕیەوە


دادگایەکی تورکیا 8 ساڵ و نۆ مانگ زیندانی بۆ سەباحەت تونجەل بڕیەوە 

NNSROJ
:
لە درێژەی گووشار بۆ سەر سیاسەتمەدارانی کورد و ئامادەکاری بۆ داخستنی بەدەپە، پارلەمانتاری ئیستانبووڵی ئەو پارتە، بە تۆمەتی ئەندامەتی لە پەکەکە سزای 8 ساڵ و 9 مانگ زیندانی بەسەر دا سەپا.

ئەمڕۆ سێشەممە 18-09-2012ی زایینی، لقی 10ی دادگای تاوانی گرانی ئیستانبووڵ، سزای 8 ساڵ و 9 مانگ زیندانی بە سەر "سەباحەت تونجەل"، پارلەمانتاری ئیستانبووڵی بەدەپە دا سەپاند.


 سەباحەت تونجەل، پێشووتر و لە ساڵی 2007ی زایینی، لە گرتووخانەیەکی ئیستانبووڵەوە وەک پارلەمانتار هەڵبژێردرابوو و بەم هۆیەشە لە زیندان ئازادکرا و لەو کاتەوە دۆزەکەی راوەستابوو بەڵام دەگووترێ لەم رۆژانەی دواییدا "شایەتێکی نەناسراو"، دانی بەوە ناوە کە تونجەل ئەندامی پەکەکەیە.

ئەو پارلەمانتارە کوردە دەربارەی حوکمی دادگا وتی: "دیارە بە قسەی ئەردۆغانیان کردووە کە چەند رۆژ لەمەوبەر، داوای لە دادوەرەکان کردبوو بکەونە خۆ".

هاوکات "حوسین تانریوێردی"، جێگری سەرۆکی ئاکەپە بە کەناڵی سی‌ئێن‌ئێن تورکی راگەیاند کە "یەکی ئۆکتۆبر و بە کرانەوەی پارلەمان، دەست بە خاوێنکردنەوەی پارلەمان لە بوونی پارلەمانتارانی لایەنگری تیرۆر دەکەین".

مەبەستی ئەو بەرپرسەی ئاکەپە، پارلەمانتارانی بەرەی رەنج سەر بە "پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی"یە کە لە لایەن حکومەتی ئەو وڵاتەوە بە درێژکراوەی پەکەکە لە ناوخۆی تورکیا پێناسە دەکرێن.

لەو مانگانەی رابردوو و  بە گوڕگرتنی شەڕ لە باکوری کوردستان و کوژران و برینداربوونی سەدان سەربازی تورک، ئەردۆغان و بەرپرسانی تری تورکیا لێدوانی توندیان دژ بە بەدەپە داوە.

چەند رۆژ لەمەوبەر، سەرۆک وەزیری تورکیا، بەدەپەی بە "کلکی پەکەکە" پێناسەکرد و داوای لە دادگا و دادوەرەکان کرد کە دۆز لە بەرانبەر پارلەمانتارانی بەدەپە بکەنەوە.

بە گوێرەی "مەراڵ دانیش"، بەرپرسی بیرۆی حقوقی بەدەپە، هەر ئێستا زیاتر لە 500 داوای هەڵگرتنی مافی حەسانە[مافی پارێزراوی سیاسی] پارلەمانتارانی کورد لە دەستی دیوانی سەرۆکایەتی مەجلیس دایە و ئەگەری ئەوە هەیە بە فەرمانی ئەردۆغان و دەستپێشخەری ئاکەپە، ئەو مافە لە سیاسەتمەدارانی کورد بستێندرێتەوە.

چاوەڕوان دەکرێ کە بە مەحکوومکرانی پارلەمانتارانی کورد، دادگای یاسای بنەرەتی تورکیا، دۆزێک بۆ داخستنی پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی بکاتەوە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر