Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ شهریور ۲۴, جمعه

دوابەدوای رادەست کردنەوەی مەولوود ئافەند لە لایەن یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە بە ئیتلاعاتی ئیران ئیستا هاوکاری کردنی ئیتلاعاتی ئیران و یەکێتی نیشتمانی کوردستان چرپرتر بۆۆەتەوە.


دوابەدوای رادەست کردنەوەی مەولوود ئافەند لە لایەن یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە  بە ئیتلاعاتی ئیران  ئیستا هاوکاری کردنی ئیتلاعاتی ئیران و یەکێتی نیشتمانی کوردستان چروپرتر بۆۆەتەوە.

بە ئاگایی یەكێتی، ئیتلاعات لە سلێمانی هەڵیكوتایە سەر خانەقای نەقشبەندییەكان

بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئیتلاعاتی ئێرانی هەڵیكوتاوەتە سەر خانەقای نەقشبەندییەكان لە سلێمانی و ئەم هەڵكوتانەیش، بە ئاگاداریی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و ئاسانكاریكردنی ئەوان بووە.

دوای ئەوەی لە 2012\8\4 راگەیەنرا، گرووپێكی نەناسراو هەڵیانكوتایەتە سەر خانەقای نەقشبەندییەكان لە گەڕەكی هەواری تازەی شاری سلێمانی، سەرچاوەیەكی تایبەت بە ماڵ پرێس، ئاشكرای كرد، ئەو گرووپە تیمێكی تایبەتی ئیتلاعاتی ئێرانی بووە و بە ئاگاداری یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەو كردەوەیان ئەنجامداوە.
سەرچاوە تایبەتەكەی ماڵ پرێس ئەوەشی ئاشكرا كرد، تیمەكەی ئیتلاعاتی ئێرانی كە لە سەرسنورەوە بە رێنوێنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان هاتوونەتە سلێمانی بریتی بوونە لە 8 كەس و ئەو كردەوەیان ئەنجامدا، كە بووە هۆی نیگەرانی خەڵكی كوردستان و بەتایبەتی پەیڕەوانی تەریقەتی نەقشبەندی و ماڵباتی نەقشبەندییەكان.
ماڵ پرێس
----------------

          ئێران پارەی تەزویر دەهێنێتە عێراقەوە       

 بە ماڵ پرێس
سەرچاوەیەكی تایبەت بە ماڵ پرێس، ئاشكرایكرد، ئێران لە پرۆسەیەكدا، پارەیەكی زۆری عێراقی تەزویر كردووە و لە بازاڕەكانی عێراق ساخی دەكاتەوە.
ئەو سەرچاوە ئەوەی بۆ ماڵ پرێس پشتڕاستكردەوە، ئێران لەرێگای ئیتلاعاتەوە 1 ملیار دیناری عێراقی تەزویر كردووە و ناردوویەتی بۆ عێراق و لەرێگای 17 كۆمپانیای ئێرانیەوە ئەو پارە تەزویركراوە جەخرێتە بازاڕەوە.
سەرچاوەكە ئەوەشی پشتڕاستكردەوە، كە جۆری دراوە تەزویركراوەكەی عێراق لە 5 هەزاری و 10 هەزار و 25 هەزار دینارییە.
سەرچاوەكەی ماڵ پرێس ئەوەشی روونكردەوە، كە تیمێكی تایبەتی ئیتلاعاتی ئێرانی سەرپەرشتی بڵاوكردنەوەی ئەو پارەیە لە عێراق دەكەن و كەسێكی ئیتلاعات بەناوی سەردار فروزەند سەرپەرشتی دەكات، كە سەرپەرشتیاری هۆبەی ئیتلاعاتی ئێرانییە بۆ كاروباری عێراق.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستەڕوو، كە ئێستا پارە تەزویركراوەكەی ئیتلاعاتی ئێرانی لە بەسرا و بەغدا و نەجەف و كەربلا و چەند شارێكی دیكەی عێراقی بڵاوكراوەتەوە و مامەڵەی پێوە دەكرێت.
شارەزاییەكی بواری ئابوریش پێیوایە، ئەم هەنگاوەی ئیتلاعاتی ئێرانی دوو ئامانجی لە پشتە.
یەكەم: شڵەژانی ئابووری و بێ متمانەیی بازاڕ و لاوازكردنی دراوی نیشتمانی عێراقی.
دووەم: بەم پارە تەزویر و ساختەیە ئیتلاعاتی ئێرانی یارمەتی هەڵسانەوەی ئابووری داتەپیوی وڵاتەكەی دەدات دوای ئەو گەمارۆ ئابووریانەی لەسەر وڵاتەكەیەتی و بووەتە هۆی دابەزینی ئابووری وڵاتەكەی.


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر