Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ شهریور ۲۹, چهارشنبه

بۆ هێزە چەكدارەكانی توركیا ناتوانن PKK بوەستێنن؟



بۆ هێزە چەكدارەكانی توركیا ناتوانن PKK بوەستێنن؟

ماڵ پرێس
بەو ناوونیشانە، محەمەد عەلی بیراند گەورە نووسەر و بە ئەزموونی تورك لە ژمارەی 18ی 9 رۆژنامەی حورریەت دێیلی نیوزدا وتارێكی بڵاوكردۆتەوە، كە پێویست دەكات هەموو لایەك هەڵوەستەی لەسەر بكەن و چارەسەرێكی ریشەیی بۆ دۆزی كورد بدۆزنەوە، كە لەگەڵ سەردەم و پێگەی كورد لە ناوچەكە بێتەوە.


تەواو روون نییە بیراند بۆ ئەمەی نووسیوە. ئایا پێیوایە سەردەمی زەوتكردنی مافی نەتەوەكان و شەڕ نەماوە، ئەو كێشەیە بە شەڕ كۆتایی نایەت؟ یا دەیەوێ بە لایەنە پەیوەندیدارەكان یێژێ دانیشن و ئەمە چارەسەر بكەن، با لەوە زیاتر خوێن نەڕژێ و وڵات بەرەو داخوران نەڕوات؟
بە دیوێكی دیكە، ئایا مەبەستیەتی تەكانێك لە حكوومەت بدات، كە بە بوێری و راستەوخۆ ئەو پرسیارە لە سوپای توركیا بكات: ئێوە چەندین ساڵە بە نوێترین تەكنۆلۆژیای سەربازی و بە بودجەیەكی قەبەوە نەك بۆتان نەكراوە ئەم رێكخراوە لە ناو بەرن، بەلكو رۆژ لە دوای رۆژ هێرشەكانی تۆختر دەكاتەوە و پێگەی خۆی لە ناوچەكە بەهێز دەكات؟ كەواتە لێگەڕێن با چارەسەرێكی سیاسی بۆ ئەو كێشەیە بكەین، كە بۆتە هۆكاری لاوازكردنی توركیا لە ناوەوە و لە دەرەوە و كەلێنێكی دروستكردووە بۆئەوەی خەڵكی دیكە دەست لە كاروبارمان وەربدات؟ بە كورتی لە هەندێك پرسدا زمانكورتی كردووین. مادامەكێ بۆمان ناكرێ بە رێگەچارەی سەربازی كۆتایی پێ بێنین پێویستە لەگەڵیان دابنیشین و میكانیزمێك بدۆزینەوە.
كەواتە بۆئەوەی توركیا ئەو رۆڵە ئیقلیمیەی پێی دراوە بە رێكوپێكی بیگێڕێ، پێویست دەكات پێداچوونەوە بە مامەڵەی خۆی لەگەڵ نەتەوەی كورد بكات، لەسەر ئەو بنەمایەی دوو دراوسێی یەكدین و بەرژەوەندی هاوبەشیان لە ناوچەكە دا هەیە.
ئەمەش دەقی وتارەكەیە:
نزیكەی ماوەی دوو مانگی رەبەقە، هێرشەكانی پارتی كرێكارانی كوردستانی قەدەغەكراو كۆتاییان پێ نەهاتووە، بە وردیتر ئەوان ناتوانن هاتنی كۆتاییەكیان بۆ دروست بكەن.دەیان هەزار سەرباز لە ناوچەكە بڵاوەیان پێكراوە، چەك و تفاقی گەورە بەكار هێنراوە، بەڵام رۆژێك تێناپەڕێ پەكەكە هێرش نەكات. وێڕای ئەوەی توانستی هێزەكانی ئاسایشی توركیا گەلێك بەهێزە، دەزگای هەواڵگری نیشتمانی(میت) دەتوانێ دزە بكاتە ناو پەكەكە، یارمەتییە هەواڵگریەكانی واشنتن بەردەوامە. بەڵام سەرەڕای هەموو ئەمانە، ئێمە رۆژانە بەرەنگاری هێرشی نوێ دەبینەوە.
بۆ ئەمە وایە؟
بۆ پەكەكە، كە چەند هەزارێكن، چەك و تفاقیان لەگەڵ چەك و تفاقی هێزە چەكداری توركیا بەراورد ناكرێ، بەرپەرچ نادرێتەوە؟ ئایا لەبەر بێ توانایی ئێمەیە یا لەبەر ئەوەیە پەكەكە سەركەوتووە؟
خەڵك پشتیوانی لە گەریلا دەكات
گەورەترین خەسڵەتی پەكەكە لە ناوچەكەدا، ئەوەیە كە لە لایەن توێژێكی كۆمەڵگەوە پشتیوانی تەواو دەكرێ. كاتێك پێویست بێت خۆیان لە ماڵان حەشار دەدەن و نان دەدرێن، زۆر بە ئاسانی دەتوانن رۆڵی كچ و كوڕانی ئەو خێزانانە ببینن. با ئەوەش لە بیر نەكەین، مەحاڵە لەوە بگەی كێ گەریلایە و كێش هاووڵاتی ئاساییە. دووەم خەسڵەتی گرنگی پەكەكە ئەوەیە، ئەو شارەزای باشی لە جوگرافیا بە تایبەتی لە چیاكاندا هەیە، لە چیا هەرە دوورەدەستەكاندا شوێنی خۆحەشاردان و ژیانی هەیە و لەوێ ژیان بەسەر دەبات.ئەو فەرماندەی تەواوی رێگەكانی چیایە. ئەو ئەشكەوتانەی گەریلاكان تێیادا دەژین و ئەو رێگایانەی بەڕێوەیان دەبەن، مەحاڵە بە هێزەكانی ئاسایش بدۆزرێنەوە. تەنێ شوێنی چەند پەناگەیەك لە رێگەی هەواڵگری و دانپیانانەوە ئاشكران.
جیاوازییەكی دیكەی پەكەكە لەچاو رابردوو ئەوەیە، ئێستا دوای هێرش راناكات و شوێنەكە بەرنادات، بە پێچەوانەوە ئەوان روبەڕووی مردن دەبنەوە و ریسك بە ژیانیانەوە دەكەن. تاكە هۆی ئەمەش ئەوەیە، ئەوان بە چوونە چیكانەوە هەموو شیرازەیەكیان لەگەڵ ژیان و ماڵباتەكانیان پچڕاندووە. ئەو خەڵكانە هیچیان نییە لە دەستی بدەن.ئەو بارە بەسەر هێزەكانی ئاسایش جێبەجێ نابێت. هەرچەندە رەنگە پرۆفیشناڵ بن و قارەمانانە شەڕ بكەن، بەڵام لە لایان مانەوەیان زۆر لە وڵات گرنگترە. ئەمەش بارودۆخێكی مەفهومە.
ئێستا پەكەكە وەك جاران بە گروپ هێرش نابات، بەلكو شەوانە بە گروپی بچوك لەو ناوە دەسوڕێنەوە، بۆیە زەحمەتە چاودێریان بكرێ، چونكە حەشارگەی زۆریان هەیە و بە ئاسانی دەتوانن خۆیان ون بكەن. ناوچەیەكی فراوان بۆمب باران كراوە، بەڵام ئەو گروپانەی لەناو ئەشكەوتە بچوكەكان خۆیان شاردۆتەوە، نادۆزرێنەوە.
خەسڵەتێكی گەورەی دیكەی پەكەكە ئەوەیە، زۆر بە سادەیی دەتوانی گەریلاكانی بۆ مردن بنێرێ، گوشاری گشتی و لێپرسینەوەیان لەسەر نییە. ئەو گەنجانەی لە چیاكاندا پەیوەندی بە ریزەكانی دەكات ( بۆئەوەی ببنە قارەمان) لە مردن سڵ ناكەنەوە و ئاوڕ لە دواوە نادەنەوە.ئەوان لەبەر ئەوەی ژیانی خۆیان بۆ گەورەترین كێشە بەخت كردووە، وەك قارەمان دەنێژرێن.
ئەگەر بە دیقەتتر سەیری بكەی بەشێكی زۆری كارەساتەكان بەهۆی مینەوەیە، مەحاڵیشە سەرجەم رێگاكانی ئەو جوگرافیایە بێنە كۆنترۆڵ كردن، مەحاڵە بتوانرێ چاندنی مین لە شەوان رابگیردرێ. تەقینەوەی مینەكان لە دوورەوەڕا بەردەوامە و دەبێتە هۆی مردنی زیاتر.
خەسڵەتێكی گەورەی دیكەی پەكەكە ئەوەیە، گوێ بە زۆری خەسارەت نادات. هەروەها چوونەریزی نوێ لە كورتی نەداوە، نە هێزەكانی ئاسایش نە حكوومەتیش ناتوانن بەرامبەر ئەمە كارێك بكەن. بێ لەوەش لەبەرئەوەی چوونەریزە نوێكان تەنها لە توركیاوە نین، بەلكو لە نێو كوردی عێراق، ئێران و سوریاوەشن، پەكەكە دەبێتە هێزێكی نێودەوڵەتی.

هیچ نظری موجود نیست:

پست کردن نظر