ولامێک بۆ :
کۆبوونەوەی سکرتێری گشتیی کۆمەڵە لەگەڵ ژمارەیەک لە کادر و ئەندامان
نازانم بە قوقلەی کەلەشیرەکە بروام کەم یان بە سوێندی حەزەرت حەباسەکە !!!!
هاو وڵاتیان ، میدیای ئازاد و قەلەمی بوێر ، من وەک تاکێکی کورد لەمەر روداوەکانی سیاسی ناو کومەلگاکەم بە پێی ئەرک لە توێی نامەگەل و نوسراوەیەکی کورت ئاماژەم بە هه‌ندێ ئاکاری بەرچاو و هه‌ستیارە کردوە و بە شێوازێکی سەردەمیانە رخنەم ئاراستە کردوە و مەبست ، وریایی گەل و بە خۆدا چونەوە بوە ، بەلام بەداخەوە نەک ولامی نەبوە هه‌ول دراوە بە سانسور و شێوازی ناشیرن بەری پێی بگیری و خۆی لێی بشارنەوە !!!
کاک عەبەی موهتەدی لەم وتووێژەدا ئیجازەی فەرموە ودەفەرمی : خەلک بوی هه‌یە رخنەی لێی بگرێ!! خەلک بوی هه‌یە پێشنیاری چاکتر بدات !! ئێمە نە لە رابردو و نە لە ئێستا و نە لە داهاتو درگای ئازادانەمان لەم سەنەدە و لە هه‌ر سەندێکی دیکە نابەستین و پێشوازی لێوە دەکەین !!
من بە چەن هوکار ، یەک ئەوەی کە لە فەیس بووک قەواری نوسینەکە لەوە دەرنەچی کە نەیخوێنەوە . دوو ئاماژەی کورتم کردبێ و مەسەلەکە بێتە بەر باسی پسپوران . سیێ رەوتی زانستمان گەشە پێی بدرێ و سود بە گەل بگات .
بە داخەوە لە پێوەندی بەردەوامم لە گەل ئازیزان هه‌ر چەن رێزم بویان هه‌یە و دڵسوزانە باسیان کردوە ، بە بێی ئەوەی ئەم سێی خالەی کە لە بەر چاوم گرتوە ئاگادار بن . هه‌نێکیان فەرمویانە لێکدانەوەی بنەرەتیانەم نەکردوە !! ئازیزان من عەرزم کردون بە کورتی ئاماژە بەم مەسەلەیە دەکەم ، ئەگینا لێکدانەوەی مێژوویی رێکخراوێک و پاشان بەرنامە وپەیرو پروگرامی و هاوکات هێزی بەرانبەری و روداوە مێژوویەکانی تەوافقی دوو لایەنی سیاسی لە ئاستی جیهانی و روداوەکانی ئەم دواییەی جیهان و ناوچەکە و زەق کردنەوەی کەم و کوری یا خۆد هه‌لە ، لام کارێکی پەسەند و زانستیانەیە ، بەلام دەبێ نامێلکە و کتێبی لە سەر بنوسرێ وە لە هه‌مان کات نامەوێت بە ئیسم و میسم وفیسم روی قسەم لە چینێکی تایبەت بێت و ماباقی کومەلگا لێم تێی نەگات . من بە زوانی هه‌ژارێکی کورد دێمە زبان و بە کوردی و بە کورتی لە بنی کولەکە دەدم .
جا کاک عەبەی بەرێز لە بەر ئەوەی کە ئیجازەشت فەرمو پرسیار ئەوەیە :
- بەرێزتان کە درگای رخنەتان دا نەخستوە ، هوی چییە ولامی پرسیارەکانی منت نەدایەوە ؟؟!!
- فەدای سەرت کە جوابت نەدایەوە ، بۆ سانسور و کپ کردنی دەنگی منی هه‌ژار هاتە ئارا ؟؟!!
- ئەویش فەدای سەرت هه‌لە دەکرێ ، بۆ لە مەر پاساو هێنانەوە ، باسی ئەوە کراوە : من خۆم بە نوێنەری کورد داناوە ؟؟ لە کوێی من ئەو پاروە زلەم قوت داوە ؟؟ جگە لە پێشنیار و دڵسوزی نەبێ .
- پاساو هێنراوەتەوە کە : من بە تەنێ خۆم حەقم هه‌یە و رەوایە باسی ١٥ خال بکەم ، بەلام ئێوە کە خاوەن هێز و رێکخراو و پێشمەرگە و ... بوتان نییە تەوافق لە گەل لایەنێک بکەن !! کێی ئەم فەرمایشانەی فەرموە و لە کویی باسی کراوە ؟؟ کە بەم شیوازە دەتانەوێت ناوەروکی خستنە روی ههلەکان و کەم و کوریەکان داپوشن !! ئەوە گریمان ئەم شێوازە ناراستەتان بۆ چوە پێش ، تا کەی دەوامی دەبێ ؟؟ باش دەزانن هه‌مو هه‌ولی من وەک تاک ئەوە بوە هه‌مو تالی و نەکسە و کوێرەوەریەکان وەلا نێم و بە سوز و هه‌ستی خوشەویستیەوە پا داگری دەستەبەر کردنی پێشیاری یەک ریزی مالی کورد بە سەرکردەکان بم و دەشزانی وەک ئەرک خۆم پێوە ماندو کرد و دەیکەم ، ئەگەر ئەوە نەبوایە و دوای کورسی و پلە و پایە بام ، منیش وەک هه‌ندێ بە چەن کەسەوە بە دوای دورس کردنی حیزبێک دەبوم . بەلام دیارە هه‌ر بە فکرەی کونەوە بیر لە دەروبەرتان دەکەنەوە و ئەوی نەلێت : ئەی وەلا و ماشالا و ئینشالا قامکی بە چا‌وا دەکەن ، کە باش دەزانن ئەو سەردەمە بەسەر چوە . هه‌ر ئەم دەنگ ههلبرینە و ولام نەدانەوەتان ئەوەتانی بە خۆشحالیەوە لە ناو خۆی کوردستان گەل لە هه‌ولی بەرەدان ...
- ئەم بیروکەیە دیسان لەم وتووێژەتان رەنگ دەداتەوە دەفەرمون : هوکاری دووهەم کە ئەم هنگاوە بەرە نییە ( ئەنەهو دەلێی خەلک بە بەرەیان لە قەلەم داوە !!! ) رەنگ بێی خەلک و لایەن و کەسایەتی و زور نەهادی دیکەش مابێ ( دوو دڵن لەوە ) !!!! دوابەدوای دەفەرمون : هه‌ن بێی گومان ! رەنگە لە بەرەیەکی کوردستانی جێگەیان بێتەوە !!!! ئەم شێوە باس کردنە ، بەرێز لە چییەوە سەر چاوە دەگرێ ؟؟ نەکا لە هه‌مو لایەنێکەوە دڵنیا کرا بن کە ئاوا مەرجەعیەتی تەواوتان پێی بەخشراوە ، کە کام لایەن وەرگرن و کام لایەن وەرنەگرن ؟؟!!
- دەفەرمون : گوایە حیزبی ئینترناسیونالیستی سوسیالیست ، عەرزی کردون ، هه‌ندێ یاسا‌و رێسای نابەجێیان هه‌یە کە تا ئێستا رێگری لە ئەندام بونی بەرێزتان کردوە و عوزرخوایی لێی کردوی . ئای چەندە بەو خەبەرە خۆشحال بوم کە رێکخراوێکی ئاواهی داوای لێبوردنتان لێی دەکات !! دەی باشە بۆ بە هاوپەیمانە فارسەکان نافەرمون لەوە زیاتر با بێی رێزی بە گەلی کورد و سەرکردەکانی نەکەن ؟؟ یان بە تەمان دوای ئەوەی واژوتان بۆ کو کرایەوە هه‌لوێست وەر دەکرن ؟؟!
کاکە عەبەی بەرێز هه‌ر وەک پێشتریش باسم کرد ، من لە دڵسوزی کورد دەنگم دێت و سەر بە هیچ لایەنێک نیم کە بفەرموی دژایەتی دەکات ، وە نەک تەوافقی دوو لایەنی سیاسی بەلکو تەوافقی دوو مرۆڤی کوردم لا پەسەندە و رێزی هه‌یە ، بەلام بە هه‌ر هوکار و پلانێک بو ، گرتنە بەری ئەم شێوازە وەک تاکی عەرزتان دەکەم ئاوات و ویستی گشتی جەماوەری کوردەواری رۆژهه‌ڵات نییە و بەرژەوەندی دوو لایەنی سیاسیە ، لە کات و ساتێکی هه‌ستیار داین ، فریوی حەجەمان مەخون ، پشو درێژ و پشت بەرای گشتی گەلی کورد ببستن ، چە تۆ چە کاک مستەفا هه‌ر دووک باش دەزانن و لە فەرمایشەکانت ئاماژە بە هه‌بونی کوسپ لەم رێکەوتنامەیە دەکەن . با بە دڵێکی فراوانەوە درگای دیالوک بە ئاشکرای لە سەر پشت بکەنەوە و بانگەوازی بەشداری هه‌مەلایەنە بکەن ، با یەک ریزی گەل لە بەرەیەکی نیشتمانی دوا نەکەوێت ، پلانی حەجەمان ئەوەیە لە ئالوگوری حکومەتی نگریس ، بەرەی کورد پێگەیکی لە بن نەهاتوی نەبێت ، ئێوە باش دەزانن تەوافقی دوو هێز لە هه‌ر پێگەیەکی چێنایەتی بێت ، هیچ پێوەندی بە بەرەیەکی نیشتمانیەوە نییە و نایبێت ، ئێوە باش دەزانن ئەمرو دەبێ لەشکری کوردستان لە ژێر ئەو چەترە نیشتمانییەدا پێک بێت نە سبەی ، ئێوە باش دەزانن دنیای دەرەوە چاو لە سەرجەمی کومەلگا دەکات نەک تەوافقی دوو لایەن ، بەسە فریوی حەجەمان و دوای فکرەی کون مەکەون . دەزانن گەلی کورد چەندە زامدارە ؟ دەزانن لە ناوخۆ چ زەخت و گوشارێک هه‌یە ؟ دەزانن هه‌ر رۆژە کورد قوربانی دەدات ؟ دەزانن ئاستی لێکدانەوەی گەل لە چ ئاستیکە ؟ لەمەر باسی کاک حەمە سدیقی کەبودوەند ، کاک خالیدی عەزیزی باسیکی هێنابوە ئارا و هه‌مان کات بابەتێکم لە سەر نوسی و دام بەزاند . سەعاتی بە سەر نە چو ، پەیامێکی ناردوە ، دەفەرمیێ : فلانی حەتمەن ئەو پێشنیارانە رەچاو دەکەین و .... ئایا ئەم ئاکارە پەسەندە و شیاوە یا خۆد ولام نەدانەوە و تەنانەت بایکوت و سانسور ؟؟؟؟
وتاری کوبونەوەی چەن سال لەوە و پێشتان سەرنج بدەن ، بەرێزم گورانکاریەکان دەبێ بنەرەتی بێت ، نەک لە سەر هه‌مان شێواز بەلام بە زاراوەیەکی دیکە ، رەنگە بۆ ماوە بەرنامەیەک خۆ بگرێ بەلام ئەگەر بەرژەوەندی گشتی گەل لە سەروی هه‌مو دانەنرێ ، ئەگەر پێدا چونەوەی ورد لە سەر رابردو نەکرێ ، ئەگەر خالە لاوازەکان دەس نیشان و سارێژ نەکرێ . نەکسە لە رێی دایە . لێم زویر مەبە و هیوادارم واش بانگەشە نەکەن بومەتە ماموستای وانە وتنەوە یان بە نوێنەری گەلم ناوزەد کەن یان بە رەسمی کون ئەمانە نەیارن یا خۆد چونکو دەستەواژەم ریز نەکردوە لە لێکدانەوەی سیاسی بێی بەریە ! باش دەزانن شوانە وێلەم و لە مەر دڵسوزی بە گەل و نیشتمان بە بێی دوو رۆیی و مچە مچ بە کورتی و بە کوردی ئاخەفتنتان لە گەل دەکەم وە هه‌ر لێرەوەش بەلێن دەدەم بەو مەرجەی بۆ خۆتان بە ئەرکی نیشتمانی هه‌ستن و بەرەیکی کوردستانی بە بەشداری هه‌مو بەرێزان بێنە ئارا ئامادەی خۆم دەر دەبرم وەک پێشمەرگەیکی ئاسایی لە خزمەتی گەلدا بم و بگەرێمەوە ناو زیدی خۆم . بەسە تا دێر نەبوە وەخۆ بێنەوە و حەقم بدیە ئا بەو هوکارانەی عەرزم کردن لە خۆم بپرسم ، باوەر بە قوقەی کەلەبابەکە یان حەزەرت عەباس بکەم ؟؟؟
تامەزروی ولام
تکام ئەوەیە هه‌ر کەس راو بوچونی خۆی دەردەبرێ ، بێرێزی نەکات با لا نەبرێ
حەمەی شاسواری
رێکەوتی ١٣/٠٩/٢٠١٢
تێبینی : لینکی کوبونەوەکە
-------------------------------
-----------------------
ئێمه که ئه‌م بانگه‌وازه‌مان ئیمزا کردووه، ده‌مانه‌وێ زۆر دڵسۆزانه ڕوو بکه‌ینه هه‌موو نووسه‌ر، زمانه‌وان، رووناک‌بیر، کوردی‌زان و فه‌رهه‌نگناسانی کوردستان و ئه‌وه‌یان بۆ ڕوون بکه‌ینه‌وه که کێشه‌کانی زمان و فه‌رهه‌نگی کوردی به‌و جۆره کۆنفرانسانه‌ی تا ئێستا ڕێک خراون، چاره‌سه‌ر ناکرێن و ده‌بێ به شێوه‌یه‌کی زانستی و بنه‌ڕه‌تانه بیریان لێ بکرێته‌وه و کاریان بۆ بکرێت. هاوکات ئێمه ده‌مانه‌وێ ئه‌م بنه‌مایانه جه‌خت بکه‌ین له‌پێناوی تێگه‌یشتنێکی ڕاستتر و گشتلایه‌نه‌دا:
• بابه‌ته‌کانی زمانی ستاندارد، زمانی ڕه‌سمی و زمانی خوێندن ده‌کرێ له کۆبوونه‌وه یا کۆنفرانسی زانستیدا بخرێنه به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه و که‌سانی شاره‌زا، به کۆمه‌ک و هاوکاریی ده‌سته‌ڵاتی سیاسی، بگه‌ن به ڕێککه‌وتن و هاوده‌نگی له‌باره‌یانه‌وه و میکانیزمێک بۆ ڕێکخستن و کارپێکردنیان بدۆزرێته‌وه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر