Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ مهر ۹, یکشنبه

حه‌سه‌ن قازی: بانگ نه‌کردنی نوێنه‌رانی کورد بۆ کۆنگره‌ی ئاکه‌په‌ گومان درووست ده‌کات


حه‌سه‌ن قازی: بانگ نه‌کردنی نوێنه‌رانی کورد بۆ کۆنگره‌ی ئاکه‌په‌ گومان درووست ده‌کات

وتو وێژی رادیۆی دەنگی کوردی ئەمەریکا  له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن قازی

کۆنگره‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان یان ئاکه‌په‌ له‌ کاتێکدا به‌رێوه‌ ده‌چێت که‌ شه‌ڕی گریلاکانی پارتی کارگه‌رانی کوردستان له‌ په‌ره‌سه‌ندندایه‌ وهێڕشه‌ ئاسمانیه‌کانی تورکیا به‌رده‌وامه‌ و شه‌ڕی سوریاش له‌ ئارادایه‌. ئاخۆ چ جوره‌ چاوه‌ڕوانیه‌ک له‌ لایه‌ن کورده‌وه‌ له‌ کۆنگره‌ ده‌کرێت؟


نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر حه‌سه‌نی قازی له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت پێش ده‌ستپێکردنی کۆنگره‌که‌ هه‌ندی چاپه‌مه‌نیه‌کان پێشبینی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که‌ له‌وانه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ کێشه‌ی کورد له‌ باکوری کوردستان له‌ تورکیا  ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوگان هه‌ندی شتی تازه‌ بڵێ، به‌ڵام ئه‌و قسانه‌ی که‌ ئه‌مرۆ له‌ ده‌ستپێکی کۆنگره‌که‌دا باسی کرد هه‌مان سیاسه‌تی عووسمانی لێ ده‌خوێندرایه‌وه‌ وه‌ وا پێده‌چێت ئه‌و کۆنگره‌یه‌ش هیچی پێ نه‌بێت بۆ کێشه‌ی چاره‌سه‌ری ،کاک حه‌سه‌ن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئاکه‌په‌ له‌ کۆتاییدا و له‌ ژێر فیشاری بزوتنه‌وه‌ جه‌ماوه‌ریه‌که‌ و به‌رگری چه‌کدارانه‌ ناچار بێت به‌ چۆکدا بێت و له‌ رێگای وتو وێژه‌وه‌ داواکانی گه‌لی کوردپه‌سه‌ند بکات.
//////////////////////

وه‌زیری دارایی ئیسرائیل: ئێران له‌سه‌ر لێواری هه‌ره‌سهێنانی ئابوریـیه‌


یووڤال شـتاینتز وه‌زیری دارایی ئیسرائیل ده‌ڵێت ئێران له‌سه‌ر لێواری هه‌ره‌سهێنانی ئابوریـیه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و سـزایانه‌ی له‌ لایه‌ن کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌وه‌ خراونه‌ته‌ سه‌ر تاران له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوکیـیه‌که‌ی.
یووڤال شـتاینتز ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ له‌ لێـدوانێـکیدا بۆ‌ ڕادیۆی ئیسرائیل ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی سـزاکانی ‌سه‌ر ئێران له‌ ماوه‌ی سـاڵی ڕابردوودا پـتربوون. گوتیشی هه‌رچه‌نده‌ هێشـتا ئابوری ئێران هه‌ره‌سی نه‌هێناوه‌ به‌ڵام له‌ ئێسـتادا له‌سه‌ر لێواری هه‌ره‌سهێناندایه‌.
هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌ی لێـدوانه‌که‌یدا به‌ڕێز شـتاینتز گوتی هه‌تا کۆتایی ئه‌مسـاڵ به‌ به‌های 45 هه‌تا 50 ملیار دۆلار ئێران له‌ داهاته‌ نه‌وتیـیه‌کانی که‌م ده‌بێته‌وه‌.
شایه‌نی باسه‌ سزاکانی سه‌ر ئێران و قسه‌وباسی لێدانی ده‌زگا ناوکیـیه‌کانی ئێران له‌ لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ و هه‌روه‌ها ڕه‌وشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌هۆی قه‌یرانی ناو سوریاوه‌، وایکردووه‌ به‌های دراوی ئێران زۆر دابه‌زێت.
به‌پـێی بازاڕه‌کانی دراوی ناو ئێران، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ دۆلارێـک له‌ به‌رامبه‌ر 2972 ڕیال بووه‌، به‌مه‌ش له‌وه‌تای مانگی شه‌شی سـاڵی ڕابردووه‌وه‌ ڕیال 57% به‌های خۆی له‌ده‌سـتداوه‌.
http://www.dengiamerika.com/content/article/1517778.html 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر