Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ مهر ۱۸, سه‌شنبه

یادداشتی دژ بە بڕیاری لێبوردنی گشتی دەگەیەندرێتە پەرلەمان و ئەنجومەنی دادوەری



یادداشتی دژ بە بڕیاری لێبوردنی گشتی دەگەیەندرێتە پەرلەمان و ئەنجومەنی دادوەری
وارڤین – هەولێر: لە ژێر ناونیشانی (نا بۆ ئازادكردنی ژن كوژان بە یاسای لێبوردنی گشتی) گروپی ژیان ئاگادارییەكی بۆ رایگشتی بڵاوكردەوە و لەو ئاگادارییەدا گروپەكە رایگەیاندووە، رۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر چەند چالاكییەك بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە دژی بڕیاری لێبوردنی گشتی ئەنجامدەدەن.


لە ئاگاداریەكەدا هاتووە: "لەمێژوی  ٢٠ ساڵی هەرێمی كوردستاندا بە هەزاران  ژن كوژراون و تاوانباران زۆرینەیان لێپرسینەوەیان لەگەڵ نەكراوە و  ئەوانەشی كە دەستگیر كراون بەر لێبوردنی گشتی و تایبەتی كەوتون هیچ ڕێگریەك لەبەردەم ئەو كەسانەدا دروست نەبوە كە سڵ لە ئەنجامدانی ئەم تاوانە بكەنەوە".

ئەمەی خوارەوە دەقی ئاگادارییەكەیە:


نا بۆ ئازادكردنی ژن كوژان بە یاسای لێبوردنی گشتی

ئاگاداریەك بۆ  ڕای گشتی ...
لە بەرواری ١١/١٠/٢٠١٢  گروپی ژیان چالاكیەك  بۆ ڕوبەڕوبونەوەی كوشتنی ژنان  و كچان بەبیانوی شەرەف و كەلتور و دابونەریتەوە  ئەنجام ئەدات و یاداشتێكی ناڕەزایی  ئاراستەی هەریەك لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردوستان و ئەنجومەنی دادوەری ئەكات .

یاسای لێبوردنی گشتی ژمارە (  2 ی ساڵی 2012 ) دژ بە بنەماكانی مافی مرۆڤی تاوان لێكراوە بەتایبەتی ڕێگەخۆشكەرە بۆ دەربازبون و ئازادكردنی سەرجەم ژنكوژان لە قۆناغەكانی لێكۆڵینەوەو دادگایی كردن و بەندیخانەكاندا و ئەمەش دەستوەردانە بۆ بەدینەهاتنی دادوەری و نەمانی شكۆی دەسەڵاتی  دادگاكانە لە پاراستنی مافی گشتی لە ڕونەدان و دوبارەبونەوەی  تاواندا  ، لەو یاداشتەی گروپی ژیاندا ڕونكردنەوەی زیاتر بەردەست ئەخات و كۆپیەك لە یاداشتەكەش دابەش ئەكرێت بەسەر ڕاگەیاندنەكاندا  .

بێگومان ئێمە لەگەڵ بنەمای ئاشتەوایی و لێبوردنداین بەڵام كاتێك لەمێژوی  ٢٠ ساڵی هەرێمی كوردستاندا بە هەزاران  ژن كوژراون و تاوانباران  زۆرینەیان لێپرسینەوەیان لەگەڵ نەكراوە و  ئەوانەشی كە دەستگیر كراون بەر لێبوردنی گشتی و تایبەتی كەوتون هیچ ڕێگریەك لەبەردەم ئەو كەسانەدا دروست نەبووە كە سڵ لە ئەنجامدانی ئەم تاوانە بكەنەوە تەنانەت خێزان و بنەماڵەش داكۆكیكار بوون  لە پەردەپۆشكردنی تاوانەكان وەك لە كەیسی مامۆستا ساكار و پەروین و چەندین كەیسی دیكەدا ڕویداوە . 

داوا لە ڕاگەیاندنەكان و سەرجەم مرۆڤدۆستان ئەكەین كە پشتوانی لەم چالاكیە بكەن 
 بەرنامەی چالاكیەكە بەم شێوەیەی خوارەوەیە :
1- سەردانی سەرۆكایەتی پەرلەمان   كاتژمێر   10-11 
2- كۆنگرەی ڕۆژنامەنوسی لەبەردەم پەرلەمان كاتژمێر 11:30   
3- سەردانی ئەنجومەنی دادوەری   كاتژمێر :12:30

بۆ زانیاری زیاتر و لێدوان :
بەهار موونزیر 07709102237   فەلاح مورادخان   07701588173
zhyangrop@gmail.com


ئا: ژاڵه‌ عه‌زیز
http://warvin.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=1477&Jor=25

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر