Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ مهر ۱۷, دوشنبه

لیوا هه‌ڵۆ نه‌جات: حکومه‌تی ‌عێراق هێز و چه‌ک ڕه‌وانه‌ی که‌رکوک ده‌کات


لیوا هه‌ڵۆ نه‌جات: حکومه‌تی ‌عێراق هێز و چه‌ک ڕه‌وانه‌ی که‌رکوک ده‌کات

به‌رپرسێکی باڵای ئاسایش له که‌رکوک ده‌ڵێت حکومه‌تی عێراق هێز و چه‌کێکی زۆری ڕه‌وانه‌ی پارێزگای که‌رکوک کردووه، له کاتێکدا که په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌رێمی کوردستان گرژی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.  
لیوا هه‌ڵۆ نه‌جات به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ئاسایشی که‌رکوک، سه‌ر به پارتی دیموکراتی کوردستان، ده‌ڵێت ئه‌و هێز و چه‌کانه‌ی ڕه‌وانه‌ی که‌رکوک کراون له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله‌ن و 20 تانک و 17 تۆپهاوێژی دوور له‌خۆوه ده‌گرن.

لیوا هه‌ڵۆ ده‌ڵێت به پێی زانیارییه‌کان له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا که‌تیبه‌یه‌کی کاتیۆشا ڕه‌وانه‌ی که‌رکوک ده‌کرێت.

ناوبراو له‌و بڕوایه‌دایه که حکومه‌تی فیدرالی عێراق هه‌وڵده‌دات به ناردنی هێز شاری که‌رکوک و ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی ئه‌و شاره کۆنترۆل بکات.

لیوا هه‌ڵۆ نه‌جات هه‌روه‌ها ده‌ڵێت که جه‌ماوه‌ری شاری که‌رکوک ناردنی هێز بۆ که‌رکوک ئیدانه ده‌که‌ن.

Hevpeyvîn bi Helo Necat re
http://www.dengiamerika.com/content/liwa-helo-necat/1522072.html
----------------------

16 بنکەی سەربازی و هەواڵگری تورکیا لە ئێراقداهەن

پێنوسەکان..
ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێراق"سه‌فیه‌ سوهه‌یل" رایگەیاند: به‌ پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ له‌به‌رده‌ست لیژنه‌كه‌یاندایه‌، (16) بنكه‌ی‌ سه‌ربازی‌ و هه‌وڵگری ده‌وڵه‌تی تورک له‌ ناوخاكی‌ ئێراق و له‌نزیك سنوری‌ ئه‌و ولاته‌ هه‌یه. 


وتیشی: دۆزی‌ بوونی‌ سوپای‌ تورك له‌ناوخاكی‌ ئێراقدا نوێ نییه‌ و پێویست بوو له‌چه‌ند ساڵی‌ رابردودا باسی‌ لێوه‌ بكرێت. به‌تایبه‌ت كه‌ سوپای‌ تورك ناوبه‌ناو بۆردومانی‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی‌ ئێراق ده‌كات و هاوڵاتیانی‌ ئه‌و ناوچانه‌ش بونه‌ته‌ قوربانی‌ ئەو بۆردومانه‌.،سوهه‌یل له‌به‌شێكی‌ تری‌ لێدوانه‌كه‌یدا سه‌رسورمانی‌ خۆی پیشاندا له‌به‌رامبه‌ر بێ هه‌ڵوێستی‌ و بێده‌نگی‌ حكومه‌تی‌ ئێراق له‌به‌رامبه‌ر بۆردومانكردنی‌ خاكی‌ ئێراق له‌لایه‌ن توركیاوه‌. ئه‌و ندامه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ ئێراق وتیشی‌: له‌ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا لیژنه‌كه‌یان كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌دات. له‌هه‌مان كاتدا داوای‌ له‌په‌رله‌مانی‌ ئێراق كرد پرسیاری‌ له‌هاوتا توركیه‌كه‌ی‌ بكات که‌ ئایا ده‌كرێت په‌رله‌مانی‌ وڵاتێك بریاری‌ جه‌نگ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێكی‌ تردا رابگه‌یه‌نێت به‌بیانوی‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر PKK.

جێگای ئاماژە ، رۆژی‌ 2ی‌ ئه‌م مانگه‌ حكومه‌تی‌ ئێراق، بوونی‌ هه‌رجۆره‌ بنكه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ بیانی‌ له‌سه‌ر خاكی‌ ئێراق و "تایبەت بنکە سەربازیەکانی دەوڵەتی تورک" به‌بیانوی‌ هێرشکردنه‌ سه‌ر PKK ره‌تکردبووه‌. له‌هه‌مان كاتدا داوای‌ له‌په‌رله‌مان كرد هیچ رێكه‌وتنێكی‌ تایبه‌ت به‌بوونی‌ سه‌ربازی‌ له‌خاكی‌ ئێراقدا له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێكدا نوێ نه‌كاته‌وه‌. هەروەها لە نێوان مانگی 10 ی ساڵی پار و مانگی ئاداری ئەمساڵ، هەریەک لە "گۆڤاری هاودەم و گەنجانی وڵاتپارێزی باشوری کوردستان" بەئامانجی وەدەرنانی بنکە سەربازی و هەواڵگریەکانی تورک لەناو خاکی باشوری کوردستان دەستیان بە هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی واژۆ کردبوو.

لەئەنجام دا نزیکە 700 هەزار واژۆ کۆکرانەوە و رادەستی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کرا. بەڵام پەرلەمان ئامادەنەبوو ئەو واژۆیانە وەرگرێت.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر