Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ دی ۱۳, چهارشنبه

ئەوڕۆ بەشێک لە پارتەکانی کوردی یان هەر کەسانی سیاسیش، نێوی دێموکرات یان وشەی شۆڕەشگێری یان دێموکراسی وەدوا خۆیان دەخن، کەچی نە ڕێز لە بیرو باوەری کەسی تر یان حیزبی تر دەگرن، نە لە نێو خۆشیاندا بنیادێکی دێموکڕات بونیان هەیە.

یەکیک چاوەروانی فارسەکانە ئەوی دیکەیان دەلێت من ئیرانیم لە ئیراندا کیشەم نییە  ئەمی ترەیان دەلێت تەنها ئیمە ێن کە بۆ نەتەوەی کورد خەبات دەکەێن  یانی لە ئیرەدا جیاوازیەکان لە بەرژەوندی نەتەوایەتی دا نین  یان هەلسۆکەوتی برادران لە بەرژەوەندی نەتەوایەتیدا نییە  ئیستا سالی ٢٠١٣   ئیمە دەبێت بە بێرۆکەیکی نۆیی و سەردمانەوە بەچێن نیۆ خەباتی رەزگاری خۆازانەوە بۆ نەتەوەکەمان جا دەست هەلگرێن لە ئەم قسە قورانە کە فلان کەس وای وەت دژ بە ریکخراوەکی ئیمە قسەی کرد ئەم چەتانە لاوکەیانە بەنینە لاوە جا لە فکری رەزگاری یەکجاری نەتەوەکتان بن  

ئەوڕۆ بەشێک لە پارتەکانی کوردی یان هەر کەسانی سیاسیش، نێوی دێموکرات یان وشەی شۆڕەشگێری یان دێموکراسی وەدوا خۆیان دەخن، کەچی نە ڕێز لە بیرو باوەری کەسی تر یان حیزبی تر دەگرن، نە لە نێو خۆشیاندا بنیادێکی دێموکڕات بونیان هەیە. 



‌وشەکان یان شوعارەکان کە وەک خۆیان، و بە پێی ئوسوڵی خۆیان نەکەونە بواری کارەوە ئەوەی ئەوڕۆ لە ناو خۆدی بەشێک لە پارتە کوردیەکان دا ڕو ئەدات لەوە زیاتر نابێت.
‌نەک هەر خێری نابێت، بەڵکو بەرەو نوقم بون دەچن.
‌بە کردەوە دەبێ دێموکڕات بون یان شۆڕەشگێر بون بسەلمێنیت، نەک بەس بە قسە.
‌خۆ گەورە نیشان دان و بەشداری کردنە بێسەرو بەرەکان لە گەڵ میدیاکان و کۆنگرەکان هیچ شتێک ناگۆڕێت لە حاڵی گەلی کورد یان هەر خودی ئەو کەس و لایەنانەش بەرەو پێش نابات، بەڵکو وەک سەرەتان برینەکان قوڵتر دەکاتەوەو تا دەگاتە نەفەسی ئاخیر.
‌هێرش بۆ سەر کەسایەتیە سیاسیەکان یان پارتی تریش هەر چارەسەر نیە،
‌بۆیە پێویستە دێموکڕات بون بە کردەوە بخیتە بواری کرداریەوە، دور لە هەر شێوە ئێخلاقێکی ناشایستە.
‌یێکتر قبوڵنەکردن یان تەعەمولی یێکتر نەکردن پڕنسیپێکی شۆڕەشگێری نیە، بۆیە یان دەبێ واز لە شوعارە بریقە دارەکان بێنن و یان بە پێی خۆی لە گەڵ دێموکراتی بون هەڵسو کەوت بکەین.


رەحمەت قەلەرەشی





هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر