Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ بهمن ۱۶, دوشنبه

ئیتلاعاتی مەریوان: جاری کارمان بە گیراوەکانە، چاوەڕوانی ئازادبوونیان مەکەن


ئیتلاعاتی مەریوان: جاری کارمان بە گیراوەکانە، چاوەڕوانی ئازادبوونیان مەکەن
NNS ROJ: سەرجەم چالاکە دەستبەسەرکراوەکانی مەریوان لە ئیتلاعاتی ئەو شارە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێ و بەرپرسانی ئیتلاعاتیش بە بنەماڵەی ئەو گیراوانەیان راگەیاندووە کە جارێ چاوەڕوانی ئازادکردنی گیراوەکان نەکەن.


سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بنەماڵەی چالاکوانە قۆڵبەستکراوەکانی مەریوان بە "ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ"ی راگەیاند کە "زۆربەی گیراوان تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکان نراوەتە پاڵ و هەر ئێستا لە ئیتلاعاتی ئەم شارە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێ".

بە گوێرەی سەرچاوەکە، ئیتلاعاتی شاری مەریوان بە بنەماڵەی ئەو کەسانەی راگەیاندووە کە "جارێ کارمان پێیانە و باشترە کە چاوەڕوانی، ئازادکردنیان نەبن".
ئیتلاعاتی مەریوان، هەر لەم رۆژانەی دواییشدا، لە رێگەی تەلەفۆنەوە، هەرەشەی لە چەندین چالاکی خوێندکاری و مەدەنی تری شارەکەش کردووە.
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە کە هێزە سەر بە ئیتلاعاتی مەریوان، لە چەند هێرشی جیاواز لە رۆژی سێشەممە (٢٩ی ژانویە/ ١٠ی رێبەندان)دا، "سۆران دانیشوەر، زانا موعینی، داود قاسمی و سامان مەحمودی"ان قۆڵبەست کردبوو. "خالید ئەحمەدی و محەممەد کۆنەپۆشی"لە چوارچێوەی هەمان رەشبگیردا، دەستبەسەر کرابوون. 
بە گوێرەی زانیارییەکانی NNS ROJ، هێزە ئەمنیەکان هەڵیانکوتابووە سەر ماڵی زۆربەی ئەو چالاکانە و کامپیوتێر و کۆمەڵیک سی دی و نووسراوەی ئەو کەسانەیان  لە گەڵ خۆیان بردووە. 
سۆران دانیشوەر خوێندکاری بەشی شارسازی زانکۆی کوردستان و ئەندامی یەکێتی دیموکراتیکی خوێندکارانی کوردە کە پێشتر لە درێژەدان بە خوێندنی باڵا بێ بەش کرابوو. ناوبراو هەروەها بەڕێوەبەری پێشووی بنکەی 'هەژان'ی زانکۆی کوردستان و ئەندامی شۆرای سەرنووسەرانی رۆژنامەی داخراوی خوێندکاریی 'هەژان' بوو. 
خالید ئەحمەدی، کارناسی جوگرافیا و چالاکی مەدەنییە، "زانا موعینی، سامان مەحموودی و محەمەد کۆنەپۆشی" چالاکانی بزووتنەوەی خوێندکاری کوردن و "داوود قاسمی"ش خوێندکاری جوگرافیای زانکۆی ورمێ و چالاکی مەدەنییە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر