Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ بهمن ۱۶, دوشنبه

سڵاو هاورێیان چی ووشەیەکتان پێیە بۆ ئەم ووێنەیە،لە کوشتنی هەرژنێک کۆمەڵگا بەرپرسیارە؟



تف لە شەرەفى ئەو کەسەى شەرەف دەکاتە بیانوو بۆ کوشتنى ژن ... من هیچم پێ ناوتر بەراستى ئەم وێنەیە تەزاندمى .. کوا رێکخراوەکانى ژنان کە پۆز بە ناوى رێکخراوەکەیانەوە دەدەن کوا ئەو بەرپرسى سەنتەرانەى کە لەسەر کەیسى چوار ژنى وەکو ئەمانە کە لاشەیان سەگ تێ بەر ئەبێ ئەچەنە دەرەوەى وڵات وئیقامەکانیان دەخەنە گیرفانیان کوان بۆ بێدەنگن ...؟؟؟؟؟!!

ئەمرۆیە لەسەر رێگای لەیلان چەمچەمال بە کامیرای بروا ئەحمەد گیراوە کە دەڵێ ٤ سەگ لەسەر لاشەکەی بوون،


سڵاو هاورێیان چی ووشەیەکتان پێیە بۆ ئەم ووێنەیە،لە کوشتنی هەرژنێک کۆمەڵگا بەرپرسیارە؟ کوان ئەو ژنە بە ناو فێمینستانەی کە بانگەشەی مافی ژنان دەکەن،یان داوای خەڵاتی ساخارۆفو نۆبڵ بۆ سەرۆکەکەیان دەکەن! کوان ئەو رێکخراوانەی کە بانگەشەی مافی ژنان دەکەن،یان هەمو بەکرێ گیراوی حیزبەکاننو دەموچاوی دەسەڵاتو سەرکردە جوان دەکەن لەسەر ئاستی دنیا ،ئەی کوان ئەو ژنە رۆشنبیرانەی کە ووتارو شعرو شانامە دەفرۆشن بە رۆژنامە حیزبیەکان، ئەگەر وانییە بۆ ژنان ئەوەنە بێنرخە لە کۆمەڵگای کوردیدا ،کە ئەم ووێنەیە هینی ئەمرۆیە لەسەر رێگای لەیلان چەمچەمال بە کامیرای بروا ئەحمەد گیراوە کە دەڵێ ٤ سەگ لەسەر لاشەکەی بوون،

روناك ئه‌حمه‌د


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر