Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ بهمن ۱۶, دوشنبه

کوردی بە شەرف یا بی شەرف!!!



کوردی بە شەرف یا بی شەرف و درۆ  قسەی هیچ وپوچ بی بنەما بی بایخ تێرۆری کەسایتی یەکتری شاردنەوەی راستیەکانو ، هەزاران نەخۆشینی دیکەی خەترناک کە بالی رەشی کیشاوە بە سەر کومەلاگای کوردەواریدا بە هووی زەخت زۆلمی داگیرکەرانی کوردستان


کوردانی سوید

کوشتنەکەی مارییا بە پاساوی شەرەف بوو یان نا؟


مارینۆی بەڕەگەز کورد تەنها حەڤدە ساڵە کەچی دوێنێ دادگای لوند هەشت ساڵ زیندانی بە تاوانی کوشتنی خوشکە نۆزدە ساڵانەکەی لە لاندسکرونا بۆ بڕییەوە، هۆکاری کوشتنەکەش لەلایەن داداگاوە بە سەندنەوەی شەرەفی خێزانەکە ناوبراوە. ئایا دادگای سویدی تێگەشتنیان بۆ پرسی توندوتیژی بە پاساوی شەرەف باشتر بووە و بە تاوانێکی ترسناکی دەبینن، یاخود بێسەلیقەیی دادگاکانی سویدە کە ڕوداوێکی ئاوها ئاڵۆز لە وشەی شەرەفدا کورت دەکاتەوە و لە نێو سێ قوربانی کلتورێکدا کە تاک دادەپڵۆسێنێ یەکێکیان تاوانبار دەکات؟ لەوبارەیەوە وتووێژ لەگەڵ بەرپرسی ڕێکخراوی گشتی هەرگیر پێلاو فادیمە لەیاد مەکەن، سارا محەمەد.
مارییا بۆ کوژرا؟
” دادگا حوکمێکی بێسەلیقەی داوە، ئاخر چۆن دەتوانرێت تاوانێکی وا ئاڵۆز لە وشەی شەرەفدا کورت بکرێتەوە! من شتێکی تر دەبینم، ژینگەیەکی سامناکی دوور لە تاکگەرایی، ئینتیمایەکی بەهێز بۆ گرووپ زاڵە بەڵام هیچ پەیوەندییەکی تایبەت و گەرم لەنێوانیان تاکەکاندا بەدی ناکرێت. لەو ناوەدا چیرۆکێکی پڕ لە توندوتیژیی، قسەی ڕەق و وێرانەیەک لە تەنهایی لە ژیانێکی بندەستی ڕەو سەر هەڵ دەدات. جا قسەوقسەڵۆکیشی لەسەر بێت، هێزی ترسناک و لەناوبەرانەی قسەوقسەڵۆک” 
نوسەر و دادناس خوسێس ئالکالاJesús Alcalá لە ڕۆژنامەی ئەمڕۆی(Svenska Dagbladet) نوسیوویەتی ئەو ناونیشانە واتا کوشتن بە پاساوی شەرەف ناونیشانێکە بێ سەلیقە هەڵبژێردراوە، چونکە تاوانەکە هۆکارەکانی لەوە ئاڵۆزترن لە وشەی شەرەفدا کۆبکرێتەوە گەر لە پاشخانی ئەو خێزانەوە لێی بڕوانرێت. ئەو دەڵێ مارییا ،براکەی و دایکی هەرسێکیان قوربانیی کۆمەڵگەرایین کە تاک تێیدا هیچ ڕۆڵێکی نامێنێت و کۆمەڵ و قسەی خەڵکی و دەوروبەر لە تاک گرنگترە. 
خێسوس بەدواداچوونی بۆ دۆزی مارییا کردووە کە نزیکەی 2500 لاپەڕە و 405 لێپرسینەوەی دادگای ئاگا لێیە، تێگەشتنی ئەو لە ژیانی مارییای کوژراو، دایکی و براکەی ئەوەیە کە هەرسێکیان قوربانین، دایکی مارییا بە 14 ساڵی بەزۆر هاوسەرگیری پێکراوە و هێنراوەتە سوید تا دوای هەشتساڵ لێدان و سوکایەتی پێکردن جیا بۆتەوە، مارییاش وەک دایکی بەزۆر براوەتەوە کوردستان و دراوە بەشوو تا ئەو کاتەی ڕا دەکاتەوە بۆ سوید، براکەش کە ئێستا حوکم دراوە لە دایک و باوک و خوشک دابڕاوە و هیچیان پەیوەندی خێزانی ئاساییان نەبووە، خێسوس لە کۆتایی وتارە دورودرێژەکەیدا ئەم پرسیارە دەکات:
- کام شەرەفەیە لە نێوان مارییا و مارینۆی برای کە نەماوە و کام شەرەفەیە ئێمە لە دادگا
ومێدیاکاندا لەسەر ئەم کوشتنە باسی لێ دەکەین؟
23 ئەپریلی ساڵی پار ئەو ڕۆژەی مارییا 19 ساڵی پڕ کردەوە لە شاری لاندسکرونا تا ئێوارە لەگەڵ برا 16 ساڵانەکەی پێکەوە بوون و دواتر پێکەوە چوونەوە ماڵەکەی مارییا، زۆری پێ نەچوو 107 شوێن چەقۆ بە دەمووچاو و لاشەی شێوێنراوی مارییاوە دۆزرایەوە پزیشکی داد کاتێک مارییای بینی وتی لە ژیانمدا لاشە و کوژراوی وام نەبینیوە. مارینۆی برای مارییا دەستبەجێ بە گومانی کوشتنی خوشکەکەی دەستگیر دەکرێت و دوێنێ دادگایی سەرەتایی لە شاری لوند سزای هەشت ساڵ زیندانی بۆ بڕییوە هۆکاری کوشتنەکەش لەلایەن دادگاوە بە گەڕاندنەوەی شەرفی خێزان ناوبراوە.
پارێزەری مارینۆ دەڵێت ئەو سزایە دەخەینە سکاڵاوە و بەسرزی دەکەینەوە بۆ دادگای شکایەتکردنەوە.
جێی باسە کۆمۆنی لاندسکرونا پاش کوژرانی مارییا ڕەخنەی توندییان ئاڕاستە کرا کە ماوەی حەوت مانگ پێش کوژرانی داوای یارمەتی لە کۆمۆنەکەی کردبوو کە ماڵێکی نهێنی بۆ دابین بکەن چونکە هەستی بە مەترسی کوشتنی کردبوو، بۆ ئەو کارە پەیوەندی بە ڕێکخراوی بەرگرتن لە تاوانی شەرەف لە مالمیۆ (Tänk om) ەوە کردبوو هەرچەندە ئەو ڕێکخراوە هۆشدارییان دابووە کۆمۆنەکە بەڵام بێهودە.
لە دوای ڕەخنەکانەوە کۆمۆنی لاندسکرۆنە پەیامێکی ڕۆژنامەوانییان ڕاگەیاند کە سەرۆکایەتیی کاروبارەکۆمەڵایەتییەکان و سەرۆکایەتیی هەرێمیان بانگهێشت کردووە بۆ پێداچوونەوەیەکی وردودرشت 
بەکارەکانی کۆمۆندا کەتایبەتە بە یارمەتیدانی ژنانی هەڕەشەلێکراو.
/////////////



فیلمه‌ براوه‌کانی میهره‌جانی گۆتنبرگ بۆ سینما دیاری کرا






Før snøn faller فیلمی پێش به‌فر بارینی ده‌رهێنه‌ری کوردی نه‌رویجی هاشم زه‌مان بره‌وی خه‌لاتی یه‌که‌می میهراجان گۆتنبرگ بوو که‌ ئێستا له‌ یۆتۆبوری به‌رێوه‌ده‌چێت . خه‌لاته‌که‌ ملیۆنێک کرۆنی سویدیه‌ بێجگه‌ له‌سه‌نگی ئه‌ده‌بی و مه‌عنه‌وی و فیلمی سویدی for suger man ده‌رهێنه‌ر مالك بن جلول خه‌لاتی لورنس میهره‌جانه‌که‌ی وه‌رگرت .. چه‌ندان ده‌رهێنه‌و و ئه‌کته‌ری عه‌ره‌ب له‌ میهره‌جانه‌ ئاماده‌بوون بۆ پالپشتی کردنی سینما کاره‌ عه‌ره‌بیه‌کان له‌م میهره‌جان به‌لام سینه‌ما کاره‌ کورده‌کان ئاماده‌نه‌بوون بۆ پالشتی کردنی ده‌رهێنه‌رو ئه‌کته‌ره‌کورده‌کان

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر