Listen to laws of Jangle, laws of Barzani and Talabani
Please view this video to understand what kinds of future are waiting for you and your children in Kurdistan of Barzani, Talabani, Gorran leader and other Kurdish families in South Kurdistan, the land without laws.
This man in the video was member of Barzani’s KDP had dispute with one of Massoud Barzani’s handlers. He end up in secret Barzani prison and found out that they had large number of Kurds in that prison since 1991 counted as disappeared people.
خۆفرۆشی و کورد فرۆشی جاشایەتییە سەر شۆری بۆ خۆفرۆشانی بە ناو کورد
ئاشکرابوکە بیسەروشێنکراوانی پەکەکەلەزیندانی تاکەکەسی پ د ک دان
لە هەولێر یەكێك لە بێسەروشوێنكراوانی پەكەكە لە زیندانیەكی نهێنی یە
بە پێی راپۆرتێك زیندانی نهێنی هێشتا لە هەرێمی كوردستان بوونی هەیە، لە زیندانە نهێنیەكە چەندین كەسی بێ سەروشوێنی لێیە و یەك لە بێ سەروشوێنەكانی
پەكەكەش بەناوی (رەئوف سوار مولود)ی لێیە.
بەپێی راپۆرتێكی تۆری راگەیاندنی (KGN) كە تۆرێكی كۆمەڵایەتی یە، بڵاوكراوەتەوە و تێدا كەسێك بەناوی (دلێر سیامەند) دەڵێت: لەرێگادا بووم بچمە ماڵەوە چەند كەسێك هاتن و منیان دەستگیركرد و وتیان تۆ باسی بنەماڵەت كردووە، دواتر خۆم لە ژێر زەمینێك بینیەوە، ژێر زەمینەكە لە چەند ژوورێك پێكهاتبوو سەرجەم ژوورەكان زیندانی تێدابوو، ئەو شوێنە زیندانیەكی نهێنی بوو.
دلێر سیامەند ناوی 25 كەسی لە راپۆرتەكەدا بڵاوكردۆتەوە كە لە بێسەروشوێنكراوانن لەساڵی 1996 تاوەكو ساڵی 2004، یەكێك لەم كەسانە ناوی (رەئوف سوار مولود)ە، بەپێی زانیاریەكانی چەتر پرێس (رەئوف سوار) ئەندامێكی یەنەدەكە بووە و ماڵیان لە هەولێر بووە و لە ساڵی 1999لە بازاری شێخەلڵای شاری هەولێر ونبووە و تائێستاش بێسەروشوێنە.
شایەنی باسە لە گردبونەوەی 15/5/2014ی كەسوكاری بێ سەروشوێنكراوانی كۆمەڵكوژی ساڵی 1997ی هەولێر لەبەردەم تەلاری پەرلەمان ئەنجامدرا، داوای چارەنوسی 72 كەسیان دەكرد كە لە ساڵی 1997 تا 1999 بێ سەروشوێنن، هەروەها لە گردبونەوەكەدا داوای چارەنوسی (رەئوف سوار)یش كرابوو، كە یەكێكە لە بێ سەروشوێنكراوانی پەكەكە لە ساڵی 1999، هەروەها لە چەند رۆژی رابردوو رێكخراوی هارتلاندی ئەمەریكی راپۆرتێكی بڵاوكردەوە لە راپۆرتەكەدا هاتبوو كە لە هەرێمی كوردستان زیندانی نهێنی هەیە.
ئەمەی خوارەوە ناوی هەر 25 كەسەكەیە كە (دلێر سیامەند) بڵاوی كردەوە:
1ـ كارزان عبدالله /گەرەكی تەعجیل لە 1996
2ـ ئومێد احمد خۆشناو/شەقڵاوە 2000
3ـ هەژار یوسف علی/گەرەكی شۆرش 1996
4ـ عبدالصمد یحیی بكر/كوران 2004
5ـ هۆگر نبی عوسمان/گەرەكی كوردستان 1996
6ـ دلشاد عبدالحمید صادق/دارەتوو 1998
7ـ فخرالدین علی یونس/ دارەتوو 1997
8ـ هاوكار ولید فقی(هاوكار رانیەیی) 1996
9ـ مستەفا علی میرۆ/كەورگۆسك 2003
10ـ هیوا شاویس/بەحركە 1997
11ـ بیستون خدر عبدالله/ مسیف 1996
12ـ بیلال خگاب/ راستی 1997
13ـ مزەفەر نوری ئەبابكر/ گەرەكی كوردستان
14ـ ابو زید فیصل شوقی
15ـ وشیار نوری رحمان/بنسلاوە1998
16ـرسول یابە همزە/گەرەكی كوردستان
17ـ یاسین عبدالرحمن سۆفی/خەبات
18ـ غفور عوسمان حسین/مسیف
19ـ بشار نسردین محمود.
20ـ محمد صدیق
21ـ بەهمەن علی حامر/خەبات 1999
22ـ غەمبار خدر رسول/قوشتەپە 2004
23ـ شوان نوری صادق/رووناكی
24ـ نزار خلیل عبدالرحمن/باداوە
25ـ رەئوف سوار مولود/هەولێر 1999
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر