Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ دی ۲۱, پنجشنبه

ئەروپا مۆڵگەیێک بۆ تیرۆریستانی تورک و جەمهوری ئیسلامی ئێران.



تیرۆرکردن ولە سێدارەدان دوو مەدالیا وپێناسەى هەرە دیارى ئەمرۆى رووناکبیران وگەنجانى ئەم کوردستانەن..
ئەو پێناسەیەى، ئەو پێناسەیەى کە دیکتاتۆرەکان بۆ دواجار ئەیدەن لەسینگ وبەرۆکى قوربانییەکانیان..

شێرکۆ بێکەس

ئەروپا مۆڵگەیێک بۆ تیرۆریستانی تورک و جەمهوری تیرۆریستی  ئیسلامی ئێران.
‌ئەگەر تەماشا بکەین، گەورەترین کەسایەتی سیاسی کورد لە ئەروپا تیرۆر کراون، بۆیە بە ترسناکترین شوێن بۆ سیاسەتمەدارانی کورد دێتە ئەژمار.


‌سیاسەتمەدارانی کوردی دانیشتوی ئەروپا دەبێ زیاتر لە هەمو شوێنێک ئاگاداری خۆیان بن.
‌داگیرکەران بە دەست تێکەڵ کردنی ڕاستەوخۆیان لە گەڵ دەوڵەتە ئەروپایەکان ئامانجەکانیان دەپێکن، ئەگەر تەماشا بکەین، لە ڕابردودا چەندان سەرکردە شەهید و تیرۆر و کیدناپ کراون، نمونەی هەرێ زیندو، پلان داڕشتنی دزین یان کیدناپ کردنی سەرۆک ئاپۆ، وە لە پێش ویشدا تیرۆری شەهیدان دکتۆر قاسملو وە هاوڕێیانی وە دکتۆر سادق شەڕەفکەندی بو.
‌ئەوەی دیتیشمان تیرۆری دەستەجەمعی دوێنێ بو کە سێ کەسایەتی کورد کە دامەزرێنەری پارتی کرێکارانی کوردستان یان ئەندامی سەرکردایەتی پ ک ک لەو قوربانیانە دابون، بۆیێ ئەروپا ترسناکترین شوێنە بۆ تیرۆر کردن و ڕاپێچ کردنی سیاسەتمەدارانی کورد بۆ بەندیخانە.
‌گەلی کورد دەبێ ناڕەزایەتی خۆی دەربڕێت لە دژی تیرۆری سیاسەتمەدارانی کورد لە ئەروپا، دەبێ کەیسی شەهیدانی ڕابردوش تازە کەنەوە. دەبێ داوای ڕونکردنەوە لە ئیتیعادیەی ئەروپا بکەن. ئەروپا بەرپرسیاری هەمو ئەو تیرۆرانەیە. لە ناو جەرگەی بە ناو دێموکراسی دا گەورەترین کەسایەتی و سەرکردەمان تیرۆر کراون.
‌ئەوە سیاسەتی چاوترسێن کردن و نیشان دانی هێزی داگیرکەرانە لە ئەروپا. دەیانهەوێت پێمان بڵێن کە ئەروپاش کۆنتڕۆڵی دەستی خۆیانە وە لەوێش دەتوانن سەرکوت و تیرۆر وە خەراپکاری بکەن.
‌گەلی کورد خاوەن ئیرادەی خۆیەتی، هەرگیز چاوترسێن ناکرێت و جوابی تیرۆر و خەرابکاری داگیرکەران دەداتەوە.


---------------------

دەوڵەتی ئەردوغان لە کاتێک دا ئەو تیرۆرەی کرد کە بتوانێت وە ڕێگای شاردنەوەی تیرۆرەکەی هەبێت.
‌من وەک خۆم پێم وایە دەوڵەتی ئەردوغان و تورکیە، هیچ نایانهەوێت کێشەی کورد چارەسەر بکەن، وە دانیشتنەکانی دەوڵەت لە گەڵ بەڕێز ئاپۆ وە کوردی باکور، تەنیا ئەو پلانەیان لە پشتەوە بو کە بۆ هۆی تیرۆری ئەو سێ ژنە ئازاو شۆڕەشگێڕە کە ببونە بە چەقڵی چاوی تورکیە وە لە ئەروپا هێزی سیاسیان بە دەوڵەتی تورک لێژ کردبو.
‌دەوڵەتی تورکیە ئامانجی چارەسەری بۆ کێشەی کورد نیەو نەبوە، بەڵام هەر کاتێک مەسەلەی چارەسەرت دێننە گۆڕێ، ئەوا چارەسەری نیە، بەڵکو ئامانجێکی تری لە پشتە، بۆیێش دەوڵەتی تورک لەو نێوانەدا کە مەسەلەی چارەسەری هێنایە گۆڕێ ئەوەی لە پشت بو، کە بۆ هۆی تیرۆری سێ کەسایەتی وە سیاسەتمەداری بەهێزی کورد.
‌ئێستاش بۆ شاردنەوەی ئەو تیرۆرە، هەمو هەوڵێک ئەدەن و دەڵێن کە ئێستا لە میدیاکاندا دیبینین، بەڵام نە خەڵکیش باوەر بە چەواشەکاری دوژمنانی کورد دەکات، نە سەرکەوتوش دەبن لە شاردنەوەی تیرۆرەکەی کردویەتی.
‌بۆیێ بە دڵنیایی akp بکەری ئەو تیرۆرە بوە، کە لە داهاتوش دا ئیمکانی دەرکەوتنی نیشانەکانی دەکەین.
-‌------------------------------

داخۆیانی یەکێتی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی تێرۆری ٣ 
هەڤاڵی ژنی تێکۆشەر لە پاریس 

لە رێکەوتی ٩ی مانگی یەکی ٢٠١٣ سێ هەڤاڵی تێکۆشەر و سیاسەتمەداری کورد لە لایەن تێرۆریستانەوە بە شێوازێکی هۆڤانە شەهید کران. ئەم هێرشە تێرۆریستیانە لە کاتێکدا روودەدات کە لە ئەنجامی تێکۆشان و بەرخۆدانی گەلی کورد و بزوتنەوەی ئازادی خوازی کوردستان، هەموو هێزە جیهانی و ناوچەیەکان لە نێویاندا دەوڵەتانی داگیرکەرانی کوردستانیش ناچار بوون دان بە هێز و ئیرادەی گەلی کورد دابنێن. دانوستاندن دەوڵەتی تورکیا لە گەڵ رێبەر ئاپۆ نیشانەی سەرکەوتنی ئیرادەی گەلی کورد و دانپێدانانە بەو ئێرادەیە لە لایەن زل هێزەکانەوە. لەم قۆناغەدا دوژمنانی گەلی کورد ونا‌حەزانی ئاشتی و دیموکراسی بۆ سەرنەکەوتنی ئەم قۆناغە و تێکشکاندنی ئیرادەی گەلەکەمان، سەرلێدانی هەموو جۆرە کردەوەیەکی نا ئینسانی و نا مرۆڤانە دەکەن. 
لە نێو بزوتنەوەی خەباتی و تێکۆشانی ئاپۆچیدا یەک لە خاڵە ئەساسەکانی تێکۆشانی ئازادی ژنە. ئەو تێکۆشانە لە ئەنجامی ئەو روانگەیەی رێبەر ئاپۆدا بەدی هاتووە کە بێ ئازادی ژن ئازادی کۆمەڵگا مسۆگەر نابێت و بە بێ پێشەنگایەتی ژن تێکۆشانی ئازادی راستەقینە سەرکەوتن بەدەست ناهێنێت. هەڤاڵ سەکینە جانسیس پێشەنگ و تێکۆشەری بە ئیرادەی ئەم هیزرە بوو. هەڤاڵ فیدان و هەڤاڵ لەیلاش رەمزی ویست و داخوازی و بەردەوامی تێکۆشانی ژنی کوردە. بە ئامانج گرتنی ئەو هەڤاڵانە لە قۆناغێکدا کە گەلی کورد هەنگاوی بەرەو ئازادی دەنێتەوە، و هەروەها دیالۆگ لەگەڵ رێبەر ئاپۆ بەرێوە دەچێت ئاسایی نیە. ئەم هێرشە تێرۆریستیە هەڵگری دوو پەیامی سەرکیە کە دەڵێن نە دەهێڵین تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد بۆ گەشتن بە ئاشتی و چارەسەری بگاتە ئەنجام و نە دەهێڵین کۆمەڵگای کورد بەهێز و ئیرادەی ژنی کورد بەرەو ئازادی هەنگاو بنێ.
لەم هێرشەدا هەم گەلی کورد و تێکۆشانەکەی هەم کەسایەتی ژن و ئیرادەی ئەو کراوە بە ئامانجی هێرش. ئەگەر دوژمنانی گەلی کورد بەم هێرشانە دەیانەوێت ئیرادەی نەتەوەیی و ئیرادەی ژنی کورد تێک بشکێنن دەبێ بزانن بە پێچەوانەی داخوازی ئەوان هەم ئیرادەی نەتەوەیی و هەم ئیرادەی تێکۆشینی ئازادی بەهێز تر دەبێت. سەکینە جانسیس، فیدان دۆغان، و لەیلا سۆیلەمەز بەهایەکە کە گەلی کورد و ژنی کورد بۆ ئازادی داویەتی. ئەو بەهایە تێکۆشان و ئیرادەمان بەرز تر دەکاتەوە.
ئێمە وەکوو یەکێتی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان وێرای مەحکوم کردنی ئەم کردەوە تێرۆریستیە، بانگەوازی لە هەموو گەلی کورد و بەتایبەت ژنانی کورد لە هەر چوارپاڕچەی کوردستان دەکەین کە بە هەڵویست گرتنیان کۆتایی بە سیاسەتی تێرۆرو کۆمەڵکوژی دوژمنان بێنن. هەڵبەت ئەرکی پێشەنگایەتی ئەم تێکۆشانە لە سەرشانی ژنان بە تایبەت ژنانی رۆژهەڵات دەبێت کە زیاتر لە هەر کەس قوربانی دیاردەی تێرۆری داگیرکەرانن.
ژنی ئازاد کۆمەڵگای ئازاد و نەتەوەی ئازادە. سیمبولەکانی ئەم ئازادیەش ئەم سێ هەڤاڵە شەهیدانەن کە پێوسیتە بە هوموو هێزمانەوە خاوەنداریەتیان لێ بکەین.
لەگەڵ سلاو رێزی شۆرشگێری

یەکێتی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان
١٠.٠١.٢٠١٣

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر